کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەوەی دژی خواستەكانی بنەماڵەی مەلا مستەفا بازرانی بێت دوژمنی سەرسەختی كورد و كوردستانە؟!

Thursday, 05/07/2012, 12:00








پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بازرانی لەوەتەی هەن بەم جۆرە خەڵكیان لە گەوجاندنداوە كە ئەو كەسانەی دژی خواستەكانی بنەماڵەكەیان وەستاوە تەوە و تۆمەتی خیانەتبوون و بەدووژمنی كوردیان لە قەڵەمداوە،كاتێك لە دوای 1975 وە كە مەلا مستەفا ئەشبەتاڵی كرد و بە شای ئێرانی وت ((كاری من تەمام شود)) و چووە باوشی شاهەنشای ئێرانەوە ، پاش ئەو ئاشبەتاڵە كاتێك كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان بوو بەهەوێنی جوڵانەوە دژ بە داگیركەرانی كوردستان، ئیتر مەلا مستەفا وەكو پیشەی هەمیشەی وەكو داردەستێكی شای ئێران و هێزە داگیركەرەكانی تری كوردستان كەوتە دژایەتی كردنی ئەو جوڵانەوەیە و دەیان پێشمەرگەی قارەمانی كە دژی داگیركەران چەگیان لە شانكردبوو كران بە خەڵوزی ئاگردانی خواستەكانی مەلا مستەفاو كوڕەكانی و داگیركەرانی كوردستان، واتا مەلا مستەفا و كوڕەكانی خەنجەرێك ژەهراوی بوون بەدەستی داگیركەرانەوە لە پشتی جوڵانەوەی كورد ئەچەقێنرا.
لە دوای راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991 خەڵكی كوردستان ئەو بنەماڵەیە لە كەرەج و تاران هاتنەوە سەر سفرەی حازر و بوون بە مۆتەكە بەسەر جەستەی نەتەوە و نیشتمانەوە، ئەوەبوو بۆ جاریكیتر بێشەرمانە لە خیانەتێكی كەم وێنەدا لە 31ئابی 1996 دەبابەی ئەنفالچیەكانی سەدام و بەعسی داگیركەریان هێنایە سەر پارێزگای هەولێرو لەو رۆژەوە تاوەكو ئێستا داگیریان كردووە و بەعس ئاسا خەڵكەكەی ئەچەوسێننەوە، لە 31 ئابدا سەدام و بەعسی ئەنفالچی شۆڤێنی نەبوون بۆ پارتی كە هێنایان هەولێریان پێداگیركرد؟! كەچی پاش رووخانی سەدام پارتی و بنەماڵە ئەو بەعسی و ئەنفالچیانەی كە هێنایانە سەر هەولێر بە شۆڤێنیزم و داگیركەریان لە قەڵەم دەدا؟!
لە ساڵی 1997 پارتی و بنەماڵە لە خیانەتێكی تریاندا جەندرمەی شۆڤینزمەكانی ئەتاتوركیان هێنایە سەر خاكی كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی بنەماڵەدا، لەو كاتەدا توركە فاشیستەكان دووژمنی كورد نەبوون بەلای بنەماڵەوە؟! كەچی پاش چەند ساڵێك كە بنەماڵە بەرژەوەندیەكانی لە گەڵیان تێك چوو ئیتر توركە براكانی دوێنیان كە هێناینە سەر خاكی كوردستان لێكردین بە شۆڤێنزم و كورد كوژ؟!.كەچی لەبەر ئەوەی بوونەتەوە بەشەریكە دزینی نەوت و غازی كوردستان، ئێستا هەمدیس توركیا بووەتەوە بە دۆستی كورد؟!
لە دوای رووخانی سەدام كاتێك غازی عەجیل یاوەر بوو بە سەرۆكی عێراق بنەماڵە یەكسەر كردیانە زاوای خۆیان پێیان وابوو بەو شێوە ئەتوانن بەرژەوەندیەكانی بنەماڵە ئەپارێزن، كاتێك غازی پێچوانەی خۆاستەكانی بنەماڵە بوو ئیتر بوو بە دووژمنی سەرسەختی كورد؟!
كاتێك ئەیاد عەلاوی بوو بە سەرۆك وەزیرانی عێراق پارتی و بنەماڵە و جەلالیە هاوپەیمانەكەی لەبەر ئەوەی بەگوێرەی بەرژەوەندی حیزبەكانیان كاری نەدەكرد، ئیتر هەر زوو دهۆڵی شۆڤینیزمیان بۆ ئەویش كوتا و كردیان بە دووژمنی سەر سەختی كورد؟! كەچی ئێستا لەبەر ئەوەی لەگەڵ خواستەكانی بنەماڵەدا دێتەوە ئێستا شوڤێنیزم نیە و دۆستی كوردە؟!
كاتێك ئیبراهیم جەعفری بوو بە سەرۆك وەزیران و پاش ماوەیەك كە بە گوێرەی خۆاستەكانی بنەماڵە نەدەجوڵایەوە یەكسەر كردیان بە شۆڤینیزم و دیكتاتۆر ، بەو هۆیەوە گۆڕیانەوە بە مالیكی؟! كەچی ئێستا هەر خۆیان داوا ئەكەن ئیبراهیم جەعفریەكەی دوێنی كە شۆڤێنی بوو و ئێستا شۆڤێنی نیە و بكەنەوە بە سەرۆك وەزیر لە بری مالیكی؟!
كاتێك مالیكی لەسەر پێشنیاری خۆیان بوو بە سەرۆك وەزیران و بۆ دووم جاریش هەر لە سەر خواستی بنەماڵە بووەوە بە سەرۆك وەزیران ئەم كابرا پیاوێكی باش بوو دۆستی دێرینی كوردبوو؟! كاتێكیش لەم ماوە دژی خواستەكانی بنەماڵە بوویەوە كە باسكردنبوو لە بەنایاسای گریبەستە نەوتیەكانی بنەماڵە، ئیتر یەكسەر بوو بە دووژمنی كورد و دیكتاتۆر و شۆڤینیزم؟!
لەكاتی هەڵمەتی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی وبنەماڵە و جەلالیەكان سینارۆیەكیان درووستكرد و وتیان گۆڕان لەگەڵ ساڵح موتڵەگ و ئەسێل نوجێفی و ئوسامە نوجێفی كە شۆڤینیزمی سونەی عەرەبن و دژی خواستەكانی كوردن بوونەتە هاوپەیمان؟! كەچی ئێستا لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیەلەگەڵ بنەماڵەی مەلا مستەفا و كۆیلەكانیاندا، ئەسێل نوجێفی و ئوسامە نوجێفی و ساڵح موتڵەك شۆڤینی نین و دژی خواستەكانی خەڵكی كوردستانیش نین و دۆستی كوردن.
تاریق هاشمی چەندین جار مافی ڤیتۆی بەكار هێنا دژی خواستەكانی خەڵكی كوردستان ئەو كاتە ئەیانووت شۆڤێنیە، كەچی كاتیك بەهۆی تێوەگلانی بە تیرۆرەوە رایكرد بۆ كوردستان و پاراستیان و ئەویش بوو بە دۆستی كورد شڤینیزم نەبووبوو؟َ!
ئەو نمونانەی سەروە كە هێناوەمەوە مشتێكە لە خەرواری چەواشەكاریەكان و خیانەتەكانی بنەماڵە كە ئەیانەوێت ئەوەی لەگەڵ خواستە گڵاوەكانی بنەماڵەكەی ئەواندا نەبێت بیكەنە دووژمنی میلەتی كورد و ئەویشی لەگەڵ خواستەكانی بنەماڵەدا بێت بیكەنە دۆستی دێرێنی كورد. هەركەسێك بەو قسە پڕووپوچانەی بنەماڵە هەڵخەڵتێت ئەوە ناسنامەی مرۆڤ بوونی خۆی لەدەستداوە و لە ئاژەڵیش كەمترە . چونكە گەورەترین مەترسی لەسەر خاك و نەتەوە و نیشتمان تەنها و تەنها بنەماڵەی ئایدز و سەرتانی مەلا مستەفا بازرانی و كۆیلەكانیانن. بۆیە پێویستە بەهەموو لایەكە و رێگا بگرین لەو ڤایرۆسی بنەماڵەیە كەچووەتە ناو جەستەی هەندێك لە ئینسانەكانی ئەم وڵاتەوە، پیویستە ئەونای دی خۆیان بەپارێزن لە توش بوون بەو نەخۆیشیە كوشندەیە كە یەكەم جار عەقڵ لە مرۆڤ وەردەگریتەوە و دواتر وەكو جەستەی مردوویەكی پێش دەستی دكتۆر بەكەیفی خۆی هەلا هەلات دەكات.
بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە. نابیت پشت بە سەگ و گورگەكانی جەلالیەكان ببسترێت كە جستەی حزبەكەی خۆیانیان هەلا هەلا كردووە و بەشێكیشیان خستووە خزمەتی سەگ و گورگەكانی بنەماڵەی بازرانیەوە، بۆئەوەی زیاتر جەستەی نەتەوەو نیشتمان هەڕاج و هەرزان فرۆش بكەن لە مزادەكەی بنەماڵەدا. ئەو بەرپرسیاریتیە كەوتووەتە سەر شانی ئەم جیلەنوێیەی كۆمەڵگاكەمان، ئەگەر نەتوانن بەر بەو ڤایرۆسەی بنەماڵەكان بگرن، ئەوە میژوو لێیان خۆش نابێت و وەكو كۆیلەیەك ناویان لەلاپەڕەكانی خۆیدا دەنووسێت.
[email protected]

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە