مەسیحیەكانی كوردستان کارتێکی تری بازرگانیكردنن بۆ تاڵەبانی و بارزانی
Sunday, 04/12/2011, 12:00
پارتی و یەكێتی لە رابردوودا كۆمەڵێك شتیان كردووەتە كەرەستە بۆ بازرگانیكردن لە سەرانی تاڵانچی حزبەكانیان، بۆ درێژەدان بۆ مانەویان لە سەركورسی دەسەڵات،هەر لە بازرگانیكردن بە ئەنفال، كیمیابارن، شەهیدان،پێشمەرگایەتی، كەركوك و خانەقین و ناوچە فرۆشراوەكانیتری كوردستان، درووستكردنی سینارۆ، ئاڵای كوردستان و دەیانشتیتری لەو جۆرە، ئەو كاتانەی كە كورسیەكانی ژێریان دەكەوێتە مەترسیەوە، ئیتر ئەم كارتانە بە كار ئەهێنن.
لە رابردودا بەكار هێنانی ئەو كارتانە قەڵایەكی باش بوو پتەوكردنی كورسیەكانی ژێریان و سۆز و عاتیفە خەڵكیان پێدەجوڵاند، بۆ هێنانەدی مەرامە گڵاوەكانی خۆیان و تاپۆكردنی كورسی دەسەڵات بەسەر كەسو كارە نزیكەكانی خۆیان و چڵكاوخۆرەكانی دەورپشتیان، بەڵام ئەوەی جیگای خۆش بەختیە، لەم سەردەمەدا زۆربەی كۆمەڵگای كوردی هوشیارە و بە ئاگایە لەوەی كە تاڵەبانی و بارزانی و دارو دەستەكانیان جگە لە كۆمەڵێك بارزگان و تیرۆرست و ستەمكار و مرۆڤ كوژ هیچیترنین.
لە كاتێكدا تاڵەبانی و بارزانی و دەوروپشتەكانیان، متمانەی زۆربەی هاونیشتمانیانی كوردستانیان لە دەستداوە و ئەستێرەی درەوشانەویان لە ئاوابووندایە، لە رووی نێودەوڵەتیشەوە رووی راستەقینەیان ئاشكرابووە، بۆیە پەنایان بردووە بۆ سینارۆیەك كە بە عەقڵی ئیلولەوە داڕێژراوە، بە خەیاڵی خاویان ئەیانەوێت كڵاو لەسەر نەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی وەكو تیوتەر، فەیسبووك،یوتیوب بنێن، بەڵام خەیاڵیان خاوە بتوانن جارێكیتر بەو عەقڵە كۆنەوە كڵاو لەسەر عەقڵێتی نوێ بكەن.
لە چەند رۆژی رابردودا لە دەڤەری بادینان بە گشتی و زاخۆ بەتایبەتی، بنەماڵەی تیرۆرستی بارزانی بۆزیاتر مانەوەیان لەسەر كورسی دەسڵات و سەركووتكردنی نەیارەكانیان سینارۆیەكی زۆر فاشیلانەیان دارشتووە، كە گوایە مەسیحیەكان و یەزیدیەكان و كەمە نەتەوەكانیتری كوردستان لە ژێر هەڕەشەی هێزێكی ئیسلامیدان و شوێنی مەسنۆشیەكانیان دەسووتێن كە قوتی چەندین خیزانی لەسەرە. ئەم سینارۆیە بۆ راكێشانی رای گشتی مەسیحیەكانی جیهانە بەلای خۆیاندا، بۆ ئەوەی وای نیشان بدەن ئەگەر پارتەكەی تاڵەبانی و بارزانی لە دەسەڵات نەبن، ئەوە مەسیحیەكانی كوردستان دەكەونە ژێر هەڕەشەی هێزە ئیسلامیەكانەوە،هەروەها مەسیجێكیش بنێرن بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، بەڵام ئەم ئەو سینارۆیە زۆر فاشیلانەیە، چونكە بە درێژای مێژوو لە كوردستاندا هیچ كێشەیەك لە نێوان ئاینەكاندا رووی نەداوە، تائێستا ئەو كارە دوبارە بووبێتەوە.
هەروەها دیكتاتۆرە كەوتۆكانیتری ناوچەكەش دەستیان بە سینارۆی لەو شێوەیە برد، بۆ ئەویە رەوایەتی بە دەسەڵاتی ستەمكارانەی خۆیان بدەن،بەڵام ئەو سینارۆیانە هیچ دادی نەدان و لە كورسی زوڵمدارانەیان هێنرانە خوارەوە، لەلایەن هاونیشتمانیە چەوسێنراوەكانی وڵاتەكانیانەوە، بۆیە ئەم كارتە كۆنە كە بنەماڵەی تیرۆرستی بارزانی دەستیان بۆ بردووە و راگەیاندنەكانی پارتی هاوسەرەكەی كە یەكێتیە دهۆڵی بۆ دەكووتن، كارتێكی كۆنە و نەپۆڵی تێدا دەبێت بۆیان و نە دەتوانێت تەمەنی دەسەڵاتی ستەمكاریان زیاتر بكات.بەڵكو چاڵێكی قۆڵیان بۆ لاشەی لاوازی خۆیان كە لەگیانەڵادایە هەڵكەندووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست