ڕەخنەیەك لە هەڵوێستی كۆمەڵێك ڕۆشنبیری ساختەچی و بەیاننامەكەی یەگرتوو و خەڵاتەكەی سورانی مامە حمە
Monday, 03/05/2010, 12:00
پاش ئەوەی نووسینیەك لە گۆڤارەكەی كوڕەكەی سەرۆكی پارتی دختۆر...... دا بڵاو بوویەوە، كە گاڵتەی بە هەندیەك لە پێغەمبەرەكانكراوە. لە بەرامبەردا مەكتەبی سیاسی یەگرتووی ئیسلامی بە توندی هێرشی كردبووە سەر خاوەنی ئەو گۆڤارە. لەیلاشەوە كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و لە كۆدەنگیەكدا ئەو وەڵامەی یەگرتووی ئیسلامیان بەخەتەرناك وەسفكردبووە.
بەڕەهی من بڵاوبوونەوەی ئەونووسینە تەڵەیەك بوو بۆ هێزە ئۆپۆزسۆێنەكان دانرابوو، بە تایبەتی یەگرتووی ئیسلامی، لەبەر ئەوەی یەگرتووی ئیسلامی سۆزو عاتیفەیان تێكەڵ بە وەڵامەكەیانكردبوو، بۆیە كەوتنە نێو تەڵەكەی دەسەڵاتەوە. ئەو كارە بۆ ئەوە كراوە هەمۆمان بەو باسەوە خەریك بكەن، بۆ ئەوەی كەس ئاگای لە دەسەڵات نەمێنێت.
برادەریەك شتێكی خۆشی بۆ گێڕامەوە و وتی: مەللیك عبدوالله پادشای ئوردن تازە دەست بەكاربوو بوو، لە یەكێك لەوەتارەكانیدا هێرشی تووندی كردبووە سەر ئیران و بە مەترسی دانابوو لە ناوچەكەدا، لە وەڵامدا ئێران لە ڕێگای قائیم قامیەكەوە وڵامی مەلیك عەبدوالله یان دابوەوە.
یەگرتووی ئیسلامی لە بری ئەوەی لە ڕێگای نووسەریەكەوە وەڵامی ئەو نووسینەی بدایەتەوە، یان سكاڵای تۆمار بكردایە. چونكە خاوەنی ئەو گۆڤارە كەسێكی جوێن فرۆشەوسەر بە دەسەڵاتە، كاتێكیش مەكتەبی سیاسی یەگرتووی ئیسلامی دێیت خۆی بچوك دەكاتەوە و خۆی دەخاتە ڕیزی كەسێكی جوێن فرۆشەوەو گەورەی ئەكات، ئا لەوێدا یەگرتوو ئەكەوێتە ئەو كەمینەوە بۆی دانراوە .
ئەو هەڵوێستەی ئەو كۆمەڵەنووسەر و ڕۆشنبیرانە هەڵوێستێكی ساختەكارانەیە. لە بەر ئەوەی كاتێك پیاوە مەرگ چێنەكانی یەكێتی هاتن من بمڕفێنن و تیرۆرم بكەن، خۆشبەختانە ڕزگارم بوو كەسێكیانم ناسیەوە، ئەم كۆمەڵە ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسانە بۆ هەڵوێستیان نەبوو؟ ئەگەر هەڵوێستیان هەبووە، كوان هەڵوێستەكانیان؟بۆ ئیدانەتان نەكرد؟ ئەی بۆچی هەڵوێستان دەردەبڕن بۆ كەسێك كە دەسەڵاتی لە پشتەو كوڕە سۆرانیكەی مەسعودبارزانیە؟ بۆیە هەڵوێستەكەتان هەڵوێستێكی ساختەكارانەیە و باوەڕتان پێناكەم.
خاوەنی ئەو گۆڤارە یەك قسە بە تاڵەبانی و بارزانی ناڵێت ، كە تاوانەكانیان لە تاوانەكانی سەدام كەمتر نیە؟ كەچی گاڵتەجاڕی بە هەستی مللوێنان خەڵك دەكات. تاڵەبانی و بارزانین ئەمڕۆكە گرۆپە مەرگ چینەكانیان خەڵك تیرۆر دەكەن و سامانی گشتی دەدزێت،ئەی بۆ گاڵتە بەوان ناكات و بە مەرجەعی كورد ناویان ئەبات؟ئەپرسم ئەو كابرای جوێن فرۆشە ئەگەر ئەو بێڕێزییەی بە مەلا مستەفا بكردایە، ئایە پارتی ملییان لەلاشەی نەدكردەوە؟؟؟؟؟
لەم یاریەی كە دەسەڵات كردی هەم یەگرتووی ئیسلامی خۆی بچوك و سوك كرد بەو وەڵامدانەوەیە، هەم دیسیش بۆمان دەركەوت ئەو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسانە ساختەچین و هەریەكەی لە بەرگێكدا قسەی زل بە خەڵكی داماوی كورد ئەفرۆشن.
ئەمەوێت لەم وتارەدا ئیدانەی ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرانەی میدیای ئازاد بكەم كە سوكایەتیان بە سۆرانی مامەحەمە كرد، بەو خەڵاتانەی بەخشیان بە كۆمەڵێك بەرپرس و خەڵكی بێ هەڵوێست.
ئەپرسم لەو كەسانەی كە خەڵاتیان دابە عیماد ئەحمەد، ئایە هەر عیماد ئەحمەد نەبوو دوای ئەوەی چوار ئەندام مەكتەب سیاسیەكەی یەكێتی ئیستقالەیانكرد، لە لێدوانیەكدا وتی: ئیتر ئەو باوكە مرد میدیای ئازاد بتوانێت كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی بخاتە سەر كاغەز؟ ئەی هەر عیماد ئەحمەد نەبوو لە شاری كفری لە هۆڵی ڕۆشنبیری پاسەوانەكانی بە قۆناغە تفەنگ دەریانكردم و وتیان: ئەم دەبە ئاوە دەبڕینە دەمت ئەگەر نەڕۆیت؟ كەواتە ئەو خەڵاتە بە عیماد ئەحمەد یەكەم سوكایەتیە بە ئیمەی قوربانی و شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە.
ئەپرسم شێركۆ بێكەس بۆ 19 ساڵە بێدەنگە لەم هەموو پۆخڵەواتانەی دەسەڵات؟ ئەی بۆ شیعرێكی نەوت بەسەر فڕۆكەوانەكەدا كە ئازاد كرا؟ كەچی بەدرۆوە گوایە شیعر بۆ شەهیدانی هەڵەبجە ئەڵێت، شیركۆ بێ كەس ڕاست ئەكات هەڵبجە ئەچێت بۆ بەغداد فڕۆكەوانەكە ئازاد ئەكات.ئەی بۆ شیعرێك نانوسێت لەسەر ئەوەی خێرە ئەم هەموو ئەنفالچیە پاسەوان و دوێخانانەی هەیە و بونەتە مللوێنێر لەسەر ئێسك و پروسكی ئەنفالەكان. پاشماوەی ئەنفال شیعرەكانی شیركۆ بیكەسی ناوێت كە بۆ پول پەیداكردن ئەینوسێت.
دیارە من هەرگیز ڕەخنە لە ڕۆشنامەنووس و ڕۆشنبیرەكانی دەسەڵات ناگرم كە بۆ پارە ئامادەن مكەلەف بۆ خێزانەكانی خۆشیان بەپێچنەوە، یان ڕۆژانە بە نووسین و قسە بتە سیاسیەناشرینەكانیان لە پێش چاوی خەڵك جوان ئەكەنەوە. تەنها ڕەخنەی من لە ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرانەیە كە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن، ناكرێت ڕەخنە لە دەسەڵات بگریت و لەو لاشەوە خەڵاتی سەرۆكی گرۆپە مەرگ چینەكانی دەسەڵات بكەیت.
ئەبێت ئەوانەی ئەو خەڵاتانەیان دابەش كردوەو هەستاون بەو كارە داوای لێبوردن بكەن لە گڵكۆی پاكی سۆرانی مامە حەمە، ئەگەر دوای لێبوردن نەكەن ئەوە بەرپرسیار دەبن لە بەرامبەر میژوودا كە سوكایتیتان بە شەهیدی قەڵەم كردووە.ئێوەش خۆتان مەخەنە نێو گۆمی پیسی دەسەڵاتەوە كە پڕە لە حەشەرات. ئەم ڕەخنەیەی من لە میدیاكارانی ئازاد بۆ شكاندن نیە، تەنها بۆ ئەوەیە كە ڕێز لەمێژووی خۆیان بگرن و ئاگایان لە خۆیان بێت مێژوو ڕەحم بە كەس ناكات.ئەبێت بە هەموومانەوە بە ئۆپۆزسیۆنەوە ئاگامان لە خۆمان بێت، نەكەوینە داوی مافیاكانی دەسەڵاتەوە.دەسەڵات بە تیرۆر و تۆقاندن ناتوانن كۆڵمان پێ بدەن، بەڵام ئیانەوێت ناشرینمان كەن وەكو خۆیان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست