کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە نێوان لێدوانی هەر یەکە لە براکەی تاڵەبانی و فوئاد مەعسوم باوەڕ بە کامیان بکەین!؟

Tuesday, 08/01/2013, 12:00


بەبڕوای من تازە تاڵەبانی ئەگەر بمێنێته‌وه‌ و نه‌شمرێت، ئیتر ناتوانێت وه‌ک سه‌رکرده‌ و سه‌رۆک و سیاسییه‌کیش کار و چالاکیی هه‌بێت واتە ئیدی ئه‌م که‌سه‌ لە پرۆسەی سیاسی چووەتەوە دەرەوە، هەربۆیشە دەبێت بۆ لەمەودوا زیاتر نوسینەکان و قسەکانمان لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و کوردستان و یەکێتی دوای تاڵەبانی بێت، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە نیە کە تاڵەبانی زۆر موهیم وکەسایەتیەکی کاریگەرە، بەڵکو بۆ ئەو کەلتورە سەقەتەی سیاسەت کردن دەگەڕێتەوە کە لە ناو ئەحزاب و حوکمڕانی ئەم وڵاتە دواکەوتانەی کوردستان و ناوەچەکە کاری لەسەر دەکرێت، ئەوش ئەوەیە کە لە بیرو هۆش و زهنێتی تاکەکانی ناو ئەم کۆمەڵگایانەدا سەرکردەی حیزب و دەوڵەت یەکسان کراوە بەخودا، هەربۆیە لەگەڵ مردنی ئەو خوداوەندە دەستکردانە ئەو کەسانەی پەرستویانن بۆ ئەوان رۆژی قیامەت و ئاخر زەمانە. ئەبێت ئێمە مانانە بە خەڵک بگەینین هیچ سەرکردەیەکی حیزبی و دەوڵەتی خوداوندنین و ئەوانیش هەروەکوئێوە مرۆڤن و بە مردنی ئەوانیش قیامەت وئاخر زەمان هەڵناسێت. بگرە رەنگە بەمردنی ئەمجۆرە لەسەرکردە بەخوداوەندکراوانە ژیانی هاوڵاتیان خۆشتر و باشتر ببێت.
ئەوەی جێگای پێکەنین و گاڵتەجاڕییە لەم ماوەیەدا کە بارەی تەندروستی تاڵەبانی تێک چووە گوێبیستی لێدوانی جیا جیای بەرپرسەکانی یەکێتی نیشتمانی دەبین، بۆنمونە لە ماوەی یەک رۆژدا برایەکی تاڵەبانی و بەرپرسێکی یەکێتی دوو لێدوانی جیاوز جیاوازیان بۆ میدیاکان داوە، یەکێکیان ئەڵێت شەش رۆژتر تاڵەبانی ئەتوانێت قسە بکات، یەکێکی دیان ئەڵێت: تاڵەبانی بە سێ زمان قسەی کردووە، ئەپرسین باش ئەبێت هاوڵاتیانی کوردستان بەکام لەو دوو لێدوانە باوەڕ بکات....؟
بۆ زانیاری زیاتر هەردوو ئەو لێدوانە لەلای خوارەوە وەکو خۆی بڵاو دەکەمەوە و بۆ ئەوەێ زیاتر بەرچاوتان رونتر بێت.
لێدوانی یەکەم کە شێخ جه‌نگی‌ برای‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ داوێتی بەم شێوەی خواروەیە.
شێخ جه‌نگی‌ برای‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ده‌ڵێت،شه‌ش ڕۆژی‌ تر جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق توانای‌ قسه‌كردنی‌ ده‌بێت.
شێخ جه‌نگی‌ به‌ڕووداوی‌ ڕاگه‌یاندووه‌،بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان (تاڵەبانی) سێ‌ رۆژی تر ژووری چاودێری ورد جێدەهێڵێت و پاش شەش رۆژی تریش دەتوانێت قسە بكات و خەڵك ببینێت"
براكه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌،لەگەڵ ئەوەی تەندروستی تاڵەبانی باشتر بووە، بەڵام پزیشكەكان ڕێگە نادەن قسەی لەگەڵدا بكرێت.
ئەمەش لینکی هەواڵەکەیە.

لێدوان دووەم لە هەمان رۆژدا کە فوئاد مه‌عسوم داوێتی بەم شێوەی خوارەوەیە.

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌په‌ڕله‌مانی‌ عیراق(كاندیدی‌ یه‌كێتی‌) ده‌ڵێت،جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌م كاتی‌ نه‌خۆشییه‌دا ده‌توانێت به‌سێ‌ زمان قسه‌بكات.
مه‌عسوم له‌لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌،ڕۆژی‌ ڕابردوو د.له‌تیف ڕه‌شید سه‌ردانی‌ كردووه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ و ته‌وقه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كردووه‌ و هه‌واڵی‌ پرسیووه‌ له‌به‌رامبه‌ردا تاڵه‌بانیش به‌ئاسایی‌ وه‌ڵامی‌ داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی‌ گوشیووه‌"
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌،تیمی‌ پزیشكی‌ چاودێری‌ كردنی‌ ته‌ندروستی‌ تاڵه‌بانی‌ بڕیاریانداوه‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق بگوازنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ تر كه‌ڕاهێنانی‌ جه‌سته‌یی‌ تێدا ده‌كرێت"
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌،تاڵه‌بانی‌ له‌ئێستادا ده‌توانێت به‌هه‌رسێ‌ زمانه‌كانی‌ ئینگلیزی‌ و عه‌ره‌بی‌ و كوردی‌ قسه‌ بكات" ئەمەش لینکی هەواڵەکەیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە