کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


داواكاری گشتی لە كەلار دۆسێیەكی گەندەڵی ئەجۆڵێنت، داواكاری گشتی كفریش دژی خواستەكانی خەڵك سكاڵا تۆمار دەكات

Saturday, 30/07/2011, 12:00






ئەمەوێت سرنجتان بۆ دوو هەواڵ لە یەك رۆژدا كە لە هەریەكە لە سایتی هاوڵاتی و سبەی بڵاوكراوەتەوە، هەواڵەكەی سایتی هاوڵاتی بەم شێوەییە. فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ گه‌رمیان، به‌گومانی‌ بوونی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ دارایی‌ له‌مه‌رزی‌ په‌روێزخان بۆ وه‌رگرتنی‌ پاره‌، داوایه‌كی‌ یاسایی‌ تۆمارده‌كات، به‌ڵام هیچكام له‌دادگاكانی‌ كه‌لار‌و خانه‌قین ئاماده‌نین ئه‌و سكاڵایه‌ وه‌ربگرن.
له‌مباره‌یه‌وه‌، عه‌تا حه‌مه‌ ساڵح وته‌بێژی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ گه‌رمیان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ سه‌ره‌تا سكاڵاكه‌مان ئاڕاسته‌ی‌ دادگای‌ كه‌لار كرد، به‌ڵام دادگای‌ كه‌لار به‌پاساوی‌ تایبه‌تمه‌ندێتی‌ شوێن سكاڵاكه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ خانه‌قین كردووه‌.
حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو كه‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ خانه‌قینیش، مه‌سه‌له‌كه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ دادگای‌ تایبه‌تمه‌ند بۆ بینینی‌ سكاڵاكه‌‌و ته‌واوكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌.
هەواڵەكەی سایتی سبەیش بەم جۆرەیە. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 26 حوزه‌یراندا 151 رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس له‌ قه‌زای‌ كفری‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ له‌ كه‌مپه‌ینێكدا داوای‌ سه‌روه‌ری یاساو رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ داواكاری‌ گشتیان كرد، له‌ به‌رامبه‌ردا داواكاری‌ گشتی‌ كفری‌ ده‌یه‌وێت 21 كه‌س له‌ رێكخه‌رانی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ بانگهێشتی‌ دادگا بكات و تۆمه‌تباریشی‌ كردون به‌وه‌ی‌ سه‌ر به‌ لایه‌نی سیاسین.
دیار جه‌مال، رۆژنامه‌نوس و یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ به‌ (سبه‌ی)‌وت: دوێنێ سه‌ردانی دادگایی به‌رایی كفریمان كرد به‌ مه‌به‌ستی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نوسی، له‌وكاته‌دا داواكاری‌ گشتی‌ بانگی‌ كردین و پێیوتین، چه‌ند رۆژێكی تر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌یان پێكهێناوه‌، بانگی‌ دادگا ده‌كرێن و 53 پرسیار روبه‌ڕوتان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
وتیشی: داواكاری گشتی‌ له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ رێكخه‌رانیی‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌، سه‌ر به‌ حیزب و لایه‌نی‌ سیاسین و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌شه‌وه‌‌ هاندراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خالید عه‌بدولكه‌ریم، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس كه‌ له‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌دا به‌شداریكردوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: ته‌نها مه‌به‌ستی‌ ئێمه‌ له‌و كه‌مپه‌ینه‌ ئه‌وه‌بو داواكاری‌ گشتی‌ به‌ رۆڵی‌ خۆی‌ هه‌ڵبسێت و نه‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری‌ هیچ فشارێكی سیاسی، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی پۆلیسی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه‌ ره‌خنه‌ له‌ ئیشوكاره‌كانی‌ حكومه‌ت و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و كه‌موكوڕیه‌كان ده‌گرن.
پێشتریش داواكاری‌ گشتی‌ شاری‌ كفری،‌ لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كفری‌ كرد به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی له‌ لێدوانێكدا وتبوی‌‌ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی‌ كفری‌ چه‌ندین كه‌س هه‌یه‌ كه‌ بڕوانامه‌كانیان ساخته‌یه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌نوسێكیشی دا به‌ دادگا ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ره‌خنه‌ی‌ له‌ حكومه‌ت گرتبو.
لەهەواڵی یەكەمدا داواكاری گشتی كەلار سكاڵا لە سەردۆسێی چەند گەندلكارێك لە مەرزی پەرویزخان كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی تۆماردەكات، بەڵام دادگای كەلار و خانەقین داواكەیان قەبوڵ ناكات!؟ ئەپرسین ئەم دادگایە لە رووی یاسایەوە دەبێت چی شەرعێتێكی مابێت، لە كاتێكدا كە ناتوانێت لێكۆڵینەوە لە دۆسێی گەندەڵی چەند تۆمەتبارێكدا بكات؟ وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ چاودێرانی یاسای بەجێ دەهێڵین.
لە هەواڵی دووەمیشدا داواكاری گشتی لە شاری كفری سكاڵا لە سەر كۆمەڵێك رۆشنبیر و رۆژنامەنووس تۆمار دەكات، بەتۆمەتی ئەوەی كە بۆچی كەمپینیان بەڕێ خستووە بۆ بەسەروەریكردنی یاسا لە شارەكەدا، دادوەری دادگای كفریش داواكەی قەبوڵ دەكات، ئەپرسین لە جەنابی داواكاری گشتی، ئایە تا ئێستا چەند دۆسێیەی گەندەڵی بەرپرسانی لە شارەكە جوڵاندوە و چەند بەرپرسیشی لەسەر گەندەڵی بەسزای یاسای گەیاندووە، زەحمەت نەبێت با بەژمارە و ئامار پێمان بڵێت؟ ئەگر نەشیكردووە ئەی ئایە ئیترئیشی ئەوچییە و لە بەرانبەرچیدا مانگانە ئەو هەموو موچەیە وەردەگرێت ؟ هەر لە جەنابی داواكاری گشتی ئەپرسم ، ئایە كاتێك چەند چەتەیەكی یەكێتی هەوڵی تیرۆركردنی منیاندا جەنابیان لە كوێدا خەوی لێكەوتبوو و بۆ بێدەنگی هەڵبژارد؟ دیارە داواكاری گشتی لە كفری پێی وایە ئەوەی لەسەر سەروەریكردنی یاسا قسەبكات و دۆسێی گەندەڵی بجوڵێنێت و داكۆكیكاری خواستەكانی خەڵك بێت،دەبێت لە بری سەرپێچیكارانی یاسا و تاوانبارنی حزب و حكومەت و گەندەڵكاران راپێچی دادگا بكرێت، بەڵام ئەم داواكاری گشتیە دیارە زۆر بێ ئاگایە لەوەی كە ناتوانێت ببێتە پاڵپشتی گەندەڵكاران و بیەوێت ئەوانەی دۆسێیەی گەندەڵی و كەمتەرخەمیەكانی ئیدارەی شاركە دەجوڵێنن لە ژێر پەردەی یاساوە سەركوتیان بكات، بەڵكو تەنها خۆی زەرەر دەكات و دەبێت هاوڵاتیانی شاری كفریش سكاڵا لە دژی داواكاری گشتی و بەرپرسە كەمتەرخەم و گەندەڵەكانی شارەكە تۆمار بكات و راپێچی دادگایان بكەن، بۆ ئەوەی بەسزای یاسای خۆیان بگەن، لە بەرانبەر ئەوەی نەیان توانیوە بە رۆڵی خۆیان هەڵسن وداكۆكیكاربن لە پێناوی مافی گشتدا لە شارەكەدا، نەك لەپێناوی مافی حزب و بەرپرسانی حزب و حكومتدا تێبكۆشێت و موچەی بەلوشی وەربگرن.لە ئێستادا ئەو پێشێلكاریە یاسایانەی لە گەرمیاندا روو دەدەن، مەترسیكی گەورەیە لە سەر ژیان و ماڵی هاوڵاتیانی هەژار و بێ پشت و پەنای ناوچكەدا، ئەگەر جیبەجێكردنی یاسا لە كوردستاندا بە گشتی زەلیلی دەستی تۆمەتبارانی حزب و حكومەت كرابێت، ئەوە لە گەرمیاندا لە لێواری قەبردایە و دۆخی ناوچەكەش بە تەواوەتی تێك دەچێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە