فازڵ بەشارەتی تیرۆکردنی سەردەشت عوسمان بەڕەوا دەزانێت
Monday, 21/01/2013, 12:00
فازڵ بهشارهتی پهڕلهمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری بهرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لهههڵهبجه لهمیانی گفتوگۆیهکی تایبهتدا لهگهڵ ماڵپهڕی لڤین پرێس باس لههۆکاری شههیدکردنی ڕۆژنامهنوس سهردهشت عوسمان دهکات و دهڵێت،نوسینهکانی دیاره باسی چی کردووه و کێ قبوڵ دهکات باسی خوشک و دایک و کچی بکرێت.
ئەم لێدوانەی فازڵ بشارەتی کە یەکێکە لە موریدە سەرسەختەکانی بنەماڵە دەری دەخات کە پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی سەردەشت عوسمانیان تیرۆر کردووە و رەواییدانە بە تیرۆرکردنەکەی و هەروەها ئەمە دانپیانانێکی ئاشکرا و روونیشە، لە هەمان کاتدا پێمان ئەڵێت کە ئەو کەیسەی بۆ تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دروست کراوە لەلایەن پۆلیسی هەولێر و دادگاوە درۆیەکی گەورەیە وجگە لە سیناریۆیی هیچی دی نیە.
ئەگەر بەوپێوەرەی فازڵ بەشارەتی بێت هەرکەسێک شتێکی لەسەر خوشک و دایکی هەرکەسێک نووسی ئەبێت برفێنرێت و تیرۆر بکرێت، ئەم قسەیە شمولی زۆربەی هەرەزۆری هەزار پیاوەکەی بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی و زۆرێک لە کۆیلەکانی دەورو پشتیان دەکات کە نەک بێحورمەتی و ئیهانە و سوکایەتی و بێڕێزییان بەرامبەر بە خوشک و دایکی خەڵکانێکی زۆر کردوە، بەڵکو جەرگی دەیان دایکیان لەخۆرا سوتاندووە و دەیان خوشکیان بێبراکردووە بە کوشتنی رۆڵە و ئازیزانیان، کە ئەمە زۆر لە نوسینی بابەتێکی ئاسایی لەسەر خێزانی بنەماڵەی مەلا مستەفا خەتەرتر و ترسنکاترە کە دەسەڵاتی رەهایان هەیە لە کوردستاندا و سەروەت و سامانی خەڵک بەتاڵان دەبەن و خیانەت لەنەتەوە نیشتمان دەکەن، لەوڵاتانی دیموکراسیدا ئەمجۆرە رەخنەگرتنانە بەوشێوە ئەدەبییەی سەردەشت عوسمان نووسیبوی شتێکی زۆر ئاسایە، بگرە لە وڵاتانی دیموکراسی جاری واهەیە وێنەی روتی خێزان و کچی سەرۆک و سەرکردەکان بڵاو دەکرێتەوە لە میدیاکانەوە، هیچ رۆژنامەنوسێکیشی لەسەر تیرۆرو ئەشکەنجە ناکرێت، بەڵام لەنێو عەقڵی خێل و بنەماڵەدا ئەم شتە جگە لە وەڵامی بە کوشتن هیچ وەڵامێکی دی پێ قەبوڵ نییە، ئەگەر بنەماڵەی مەلا بارزانی خاوەنی قڵێکی سەلیم و ئازادیخوازانە بوونایە دەچوون سکاڵایان لە دادگا حیزبیەکانی خۆیان لە سەر سەردەشت تۆمار دەکردو و بە گوێرەی یاسا کۆنەپەرستانەکانی خۆیان حوکمیان دەدا نەک بەوشێوەیە بڕفێنرێت و دواتر تیرۆری بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست