هەڵبژاردنی بەرەی ئێرانیزم لە سوریا، لە لایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەڵەیەكی ستراتیجیە
Monday, 31/10/2011, 12:00
یەكێك لە كێشە هەرە سەرەكیەكانی ئەحزابی كوردی لە هەر چوارپارچەكەی كوردستان ئەوەیە كە بە بیانووی ئەوەی لە خەباتی رزگاری خوازیدان، ئیتر ئەوان لە سەرووی رەخنەوەن و هەرچ كەسێكیش ڕەخنەیان لێبگرێت،بێ سێ و دوو ئەو كەسە دەخنە بەرەی داگیركەرانەوە.
مێژووی رابردووی یەكێتی و پارتی، ئەوەمان بۆ روون دەكاتەوە كە ئەم دوو مۆدیلە لە حزب چۆن لەسەردەمی شاخدا،بە بیانوی ئەوەی لە خەباتی رزگاریخوازیدان دژی داگیركەران،ئەوانەی رەخنەیكی لێگرتبێتن روبەڕوی مەرگیان كردۆتەوە یان خراوەتە بەرەی داگیركەرانەوە و بەو تۆمەتە لەكونجی زینداندا توندكراوە، ئەو ئەقڵێتانەی ناو ئەو دوو حزبە كە هاتنە ناوشارەكانیشەوە، ئەمجارەیان بە بیانووی پاراستی ئەزموونی كوردستان و لە ژێر پەردەی شۆڕشگێڕیەوە، ئەوەتا ماوەی بیست ساڵە حوكم دەكەن و كوردستان تاڵان دەكەن و خیانەت دەكەن، ئەوەی رەخنەی لێان گرتووە هەمیشە تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە و تیرۆری جەستەی و مەعنەویان كردووە و ئەشكەنجەیان داوە و خستویانەتە بەرەی داگیركەرانەوە كە خۆیان لەو بەرەیەدا بوونە و دەستی چەوری خۆیان بە رەخنەگراندا سڕیووە، ئەوەتا ئەبینین ئەم دوو حزبە چۆن بوونەتە مۆتەكە بەسەر ئازادیەكانی خەڵكەوە و كوردستانیان كردووەتە بەهەشتی خۆیان و دۆزەخی هاونیشتمانیانی كوردستان.
ئەوە راستەپارتی كرێكارانی كوردستان نەبووایە، كورد لە باكوری كوردستان نەی دەتوانی داكۆكی لە مافەڕەواكانی خۆی بكات و خۆی بسەلمێنێت كە گەلێكی جیاواز و نەتەوەیكی جیاواز و داگیركراوە لەلایەن توركە فاشیستەكانەوە، بەڵام بەداخەوە پارتی كرێكارانی كوردستان حزبێكە لەوەتەی هەیە بەهەمان عەقڵی یەكێتی و پارتیەوە بە هیچ شێوەیەك ڕەخنەی پێ قەبوڵ نیەوە خۆی بە ئاسمانی پارچەكانی كوردستان لە قەڵەم دەدات و ئەوەشی رەخنەیان لێبگرێت، دەچێتە بەرەی كافرانەوە چونكە بەلای ئەوانەوەە كوفری بەو ئاسمانە دەستكردەكردوە كە ئەوان لە خەیاڵ و زهنی خۆیان دروستیان كردوە، ئەوەی عیبادەتی ئەو ئاسمانە دەستكردە نەكات، ئیتر ئەو كەسە بێئیمانە و كافرە و لە دینەكەی ئەوان لایداوە. هیوادارم پارتی كرێكارانی كوردستان دەست لەو كەلتورە سیاسیە سەقەتە هەڵبگرن و بە عەقڵێكی فراوانەوە رەخنەكان قەبوڵ بكەن، چونكە هیچ مرۆڤێك نیە هەڵە نەكات، بەڵام موهیم ئەوەیە هەوڵ بدرێت هەڵەكان راستبكرێنەوە و گوێ لە رەخنەی دۆستان بگرێت.
لێرەوە دێمە سەر كرۆپكی مەسەلەكە، لەوەتەی بەهاری عەرەبی دەستی پێكردووە و چەندین دیكتاتۆری ناوچەكە وەكو پەیكەرەكەی سەدام بەدەستی شۆڕشگێڕان روخێنراون، لە ئێستادا ناوەچكە لە گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی گەورەدایە و دیارە ئەو گۆڕانكاریانەش پرشی بەر قەزێی كوردی دەكەوێت كە نزیكەی سەدەیەكە دابەشكراوەتە سەر چوار دەوڵەتی داگیركەریدا،لە ئێستادا دوو بەرە ململانێ دەكەن لە ناوچەكەدا، بەرەیەكی ئێران و ئێرنیزمەكانە، بەرەكەی تریش ئەمریكا و هاوپەیمانەكانێتی. پرسیارەكە ئەوەیە لە نێوان ئەو دوو بەرەیەدا كورد لە چی بەرەیكدا بێت باشە؟ بە بۆچوونی من كورد دەبێت بە هیچ شێوەیەك نەچێتە هیچ بەرەیكیانەوە باشترە، بەڵام ئەبێت لە نێوانی ئەو دوو بەرەدا یاركەرێكی باش بێت بۆ هێنانەدی ماف و ئەواتەكانی گەلەكەمان.
پارتی و یەكێتی ئاشكرایە كە دوو هێزن دارشەقەكانیان دروستكراوی دەستی داگیركەرانی كوردستانە لە ئێران و توركیا، هەرچ كاتێك بیانەوێت دارشەقەكانیان لە بن هەنگڵیان دەردەهێنن و دەینخەنەوە سەر عەرەبانەكەی سەردەمی شاخیانەوە. بۆیە نامەوێت نامەوێت زۆر ئیهتمام بەوو دوو هێزە بدەم، چونكە ئەوانە لێبوونەتەوە و بەبێ باوشی گەرمی داگیركەران بە هیچ شێوەیەك خەویان لێناكەوێت.
دەمەوێت رووی رەخنەكانم لە پارتی كرێكارانی كوردستان بكەم كە لە نێوان ئەو دوو بەرەی ململانێیەدا بە ئاشكرا چوونەتە بەرەی ئێرانیزمەوە و ئەوەتا ئێستا لە سوریادا بە بیانووی ئەوەی توركیا ئیەوێت رۆڵی هەبێت لە دیاریكردنی چارەنووس و ئایندەی سوریادا، بەرگری لە مانەوەی هێزە سەركوتكەرەكانی حكومەتی فاشیستی سوری دەكەن، بەبێ ئەوەی هیچ مافێكی گەلی كورد لە دەستوری سوریدا پچەسپێنن، هەرگیز ناڵێم پارتی كرێكارانی كوردستان بچێتە بەرەكەی تریشەوە،ئەوەی ئاشكرایە و چاوەڕوانكراوە حكومەتی مرۆڤ كوژی سوری هەمان چارەنووسی قەزافی و بن عەلی مو بارەكی ئەبێت، بۆیە داكۆكیكردن لەو هێزە و هەوڵدان بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات كارێكی بێهودەیەو كارتێكی سوتاوە، بۆیە بە بۆچوونی من ئەوە هەڵەیەكی ستراتیجیە بەو جۆرەپارتی كرێكارانی كوردستان سیاسەت دەكەن، لە ئایندەدا بەخراپ بەسەر خۆیاندادەشكێتەوە، كە هیوادارم ئەو حزبە قەت هیچی لێنەیت و سەركەوتووبێت وتامافەكانی گەلی كورد لەو باكوری كوردستان بەدەست دەهێنن.
رەنگە پرسیاری ئەوە بكرێت ئەی ئایە پارتی كرێكارانی كوردستان لەم كاتەدا چی بكات باشە و لەچی بەرەیەكدا بێت و چۆن یاریكەرێك بێت باشە؟ پێم وایە دەبێت پارتی كرێكارانی كوردستان هەوڵ و كۆششی خۆی بخاتە گڕ بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەی نیشتمانی، بۆ هەموو ئەحزابەكانی كوردستانی رۆژ ئاوا واتا كوردستانی سوریا دەعوەت بكات و لەو كۆنفرانسەدا مافەكانی گەلی كورد رابگەیەنن لەو پارچەیی كوردستاندا و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بۆ هەموو جیهانی ئاشكرا بكەن، ئەوجار لەسەر ئەو داواو داخوازیانەی لەو كۆنفرانسەدا دیاری دەكرێت،گفتوگۆ لە گەڵ چی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سوریدا بێت یان حكومەتی ئیستای سوریدا بكەن، مووهیم ئەوەیە كێ لەگەڵ داوا و مافە رەواكانی كوردا دەبێت،ئەوجار بچنە پاڵایانەوە داكۆكیان لێبكەن، بەڵام لە ئێستادا چی برایانی پارتی كرێكارانی كوردستان كە داكۆكی لە مانەوەی ئەسەد دەكەن هیچ گرنتیەكیان بۆ مافەكانی كورد وەرنەگرتووە و لە دەستوردا نەیان چەسپاندوە، هەروەها ئەوانەشی ئێستا لە گەڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆنی عرەبین هیچ گرنتیەكیان بۆ مافەكانی گەلی كورد بەدەست نەهێناوە تەنها عەفەویەن دوای خۆپیشاندانەكان كەوتوون و ریزەكانیان زۆر پرش و بڵاوە. ئەوە سیاسەتەی حزبە كوردیەكانی سوریا و پارتی كرێكارانی كوردستانئەنجامیدەدەن، هەمووی سیاسەتێكی هەڵەیە و داهاتویەكی باش چاوەڕی ئەوپارچەیی كوردستان ناكات، لە ژێر بار ئەو هەموو عەقڵە كلاسیكییەی ئەحزابی كوردیدا گیریان خواردووە و نازانن بە قسەی چی هێزو لایەنێكیان چالاكی ئەنجام بدەن. بۆیە هەرچ شكستێك گەلی كورد لەو پارچەی كوردستان لە ئەنجامی گۆڕانكاریەكانی ئەو وڵاتە بیخوات، ئەوە هەر هەموو ئەو ئەحزابانە لێ بەرپرسن و مێژووش رەحم بە هیچ كەس و لایەن و حزبێك ناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست