کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ڕوونكردنەوەیەك سایتێكی سەر بە دەسەڵات وتاریكی منی دزیوە .

Friday, 09/07/2010, 12:00


پاش ئەوەی وتاریكی ڕه‌خنە ئامێزم لە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشێروان مستەفا لە سایتی كوردستانپۆست بڵاو كردوەتەوە كە ئەمە لینكەكەیەتی.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9c0df955
سایتێكی سەر بە دەسەڵات بەبێ ئەوەی من ئەو وتارەیان بۆ بنێرم هەر لە خۆیانەوە ڕۆشتوون ئەو وتارەی منیان دابەزاندووە، بەڕاستی ئەوە كارێكی نا ئەخلاقیەو دوورە لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانیەوە. ئاگاداری خوێنەرانی كوردستانپۆست دەكەمەوە كە جگە لە سایتی كوردستانپۆست وتار و بابەت تیادا بڵاو دەكەمەوە، بۆ هیچ سایتێكی تر وتار و بابەت نانێرم و نەم ناردووشە، بۆیە هەرچ بابەت و وتارێكی منتان بینی لە هەرچ سایتێكی تردا جگە لە كوردستانپۆست، ئەوە ئەو سایتە وتاركەمی دزیوە و باوەڕی پێ مەكەن.
جگە لەوەی كە بە ئمێڵ ئاگاداری ئەو سایتەم كردوەتەوە كە وتارەكەم كە دزیویانە لای ببەن، لێرەشەوە دووبارە داوایان لێ دەكەم وتارەكەم لە سایتەكەیان لاببەن و جارێكی تریش وتاری من بەو شێوەیە نەدزن. پابەندبن بە ئیتیكی ڕۆژنامەوانیەوە.

تیبینی: بۆیە ناوی ئەو سایتەم نەبردووە، لەبەر ئەوەی ئەو سایتانەی سەر بە دەسەڵات خوێنەریان كەمە، ئەیانەوێت ئێمە ناویان بەرین و بەو شێوەیە خوێنەر بۆ خۆیان ڕاكێشن، بەڵام خەیاڵیان خاوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە