منیش دەڵێم عەقید نەجمەدین و سەرۆكی حزبەكەی و سەرۆكی هەرێم و حكومەت وپەرلەمانەكەشی عەقڵ بەعسی و تیرۆریستن
Tuesday, 09/08/2011, 12:00
وڵاتێك هەندێك مرۆڤی پاتالأ و سەرسەری و چەقۆكێش و دز و تاڵانچی و شەروالأ پیس بەڕێوەی ببات، ئاسایە تێدا مرۆڤ كوژەكانی ببن بە یاساناس و قوربانێكانیشی ببن بە جەلاد، لە سەردەمی حوكمی دەسەڵاتدارە یەك لە دوا یەكەكانی بەغدادا، لە كاتێكدا ژمارەیەكی بەرچاو لە هاونیشتمانیانی كوردستان، لە پێناوی بەدەست هێنانی مافە سەرەتایەكانی خۆیاندا دژی زوڵم و ستەم و ناعەدالەتی دەجەنگان، حكومەتە فاشیستەكانی بەغداد بە ئاگر و ئاسن وەڵامی داخوازیەكانی ئەو ژمارە هاونیشتمانیانەی كوردستانیان دەدایەوە، لەو سەردەماندا هەرچ كوردێكی بەكرێگیرا و نۆكەر و جاش و تەواری، پێشمەرگەیەكی قارەمانی ئەو سەردەمەی بكوشتاییە، لەبەرانبەردا دەسەڵاتدارانی بەغداد خەڵاتیان دەكرد و پلەكەیان بەرز دەكردەوە، یان زۆرێك لەو پێشمەرگانەی تەسلیم بە بەعس دەبوونەوە و ریزەكانی پێشمەرگایەتییان بەجێ دەهێشت، دەبوایە بە خیانەتكردنێك هاوڕێكی پێشمەرگایەتی خۆی بكوشتایە و ئەو جار دەسەڵاتدارانی بەغداد وەریان دەگرد بە مەفرەزە خاسە و تەواری و جاش بۆ كورد كوشتن، چەندەش زیاتر كوردی بكوشتایە پلەكەی بەرزتر دەكرایەوە، یان دەسەڵاتدارانی بەغداد هەرچ كاتێك هێزەكانیان لە شەڕێكیاندا زۆرترین گوندنشین و پێشمەرگەیان بكوشتایە، لەبەرانبەردا خەڵات دەكران و پلەكانیان بەرز دەكرایەوە، یان لە سەردەمی پێشمەرگایەتیدا هەرچ پێشمەرگەیەك ناوی دەربكردایە و لە ناو خەڵكدا خۆشەویست بووایە، ئەوە هەر زوو چەند بەرپرسێكی پێشمەرگە كە خۆیان كەس نەیانی دەناسی و ناویان نەبوو، دەچوون پێشمەرگەیك باوەڕ پێكراوی خۆیانیان رادەسپارد كە ئەو پێشمەرگە قارەمان بكوژێت، لە بەرانبەردا خەڵاتەكەی ئەوەیە دەخرێتە جێگاكەی ئەو یان پلەكەی بۆ بەرز دەكەنەوە.یان تیرۆرستەكانی سەر بە قاعیدە كاتێك ئەندامێكی ریكخراوەكەیان زۆرترین خەڵك دەكاتە قوربانی لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا، لە بەرانبەردا وەكو پاداشت پلەی ئەو ئەندامەیان بەرز دەكەنەوە و قوربانیەكانیش بەتاوانبار و لادەر و بێدن لە قەڵەم دەدەن.
مێژووی سەرجەم مرۆڤە عەقڵ دیكتاتۆر و تیرۆرستەكانی جیهان و عەقڵ بەعسیەكان، پڕە لە خەڵاتكردنی جەلادەكان و قەسابەكانی مرۆڤ كوشتن، پڕە لە تاوانباركردنی قوربانی بە خیانەتكار وتاوانكار و جەلادیش بە پارێزەری یاسا و پاڵەوان. پەیڕەوكەرانی ئەو عەقڵێتە لە ئێستادا لە سەرجەم وڵاتە دیكتاتۆریەكاندا سەرۆكی وڵات و سەرۆكی حزبن و سەرجەم جومگەكانی كۆمەڵگەیان داگیر كردووە. لە كوردستانی باشوریشدا ئەم جۆرە لە عەقڵ لە هەرەمی دەسەڵاتدایەو سەرجەم جومگەكانی كۆمەڵگای داگیركردووە.
بۆ نمونە لە سەردەمی ئەوەی ناوی لێنراوە شۆڕشی شاخ لە هەرچ جێگایەك مەفرەزەیكی شوعی زۆرترین جەنگاوەری یەكێتی بكوشتایە، ئەوە یەكسەر لە بەرامبەردا پاداشت دەكراو پلەكانیان بەرز دەكرایەوە دەكران بە پاڵەوان و شۆڕشگێڕ، بەپێچەوانەشەوە لە كاتێكدا مەفرەزەیەكی یەكێتی كۆمەڵێك جەنگاوەری حزبی شوعییان دەكوشت، یەكێتیش بە هەمان شێوە خەڵاتی دەكردن، گەر مەفرەزەیكی پارتی یان قیادە مووەقەتە كۆمەڵێك جەنگاوەری یەكێتیان بكوشتایە خەڵات دەكران، بە پێچەوانەشەوە یەكێتیش گەر مەفرەزەیكی زۆرترین جەنگاوەری پارتی بكوشتایە خەڵات دەكران و پلەكانیان بەرز دەكرایەوە،لە هەموو ئەحزابەكانی شاخ هەمانشت دووبارە دەبوویەوە، بە درێژای مێژووی ئەحزابەكانی سەردەمی شاخ، تاوەكو راپەڕین ئەم جۆرە لە عەقڵیت بردەوامی دەدا بەو كەلتورە سەقەتە، لە دوای راپەرین هاونیشتمانیانی كوردستانی باشورەوە، هەمان عەقڵێتی سەقەت هاتنە نێو شارەكانەوە و شەڕی براكوژییان هەڵگیرسانەوە و هەمان كەلتوری سەردەمی شاخیان لە شاردا دوبارەكردەوە.
لە دوای روداوەكانی 17 شوباتی ئەمساڵەوە، بینیمان لە كاتێكدا ژمارەیەكی بەرچاو لە هاونیشتمانیانی كوردستان داوای یەكسانی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و نەمانی گەندەڵی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی و شەفافێتیان دەركرد، كەچی لە بەرانبەردا بە گولە و چەقۆ و زیندانیكردن و ئەنفالكردنی ژمارەیەك خوێنداكار و مامۆستای زانكۆ وەڵام درانەوە، جگە لەوەش قوربانیەكانی رووداواكانی دوای17 شوبات كران بە ئاژاوەگێڕ و گێرەشێوێن و دەستی وڵاتانیان لەپشتەو دەیان تۆمەتی نابەجێیان درایە پاڵ، بەرهەم ساڵەحی سەرۆكی حكومتی دزەكانی سەروەت و سامانی هاونیشتمانیان، خەڵاتی جەلادەكانی كردوو تەسلیمی دادگایان ناكات، لەو لاشەوە مەسرور بارزانی خەڵاتی قەسابەكانی هاونیشتمانی كوژەكانی سەر بە لقەكانی پارتەكەی كرد، عەقید نەجمەدینی بەعسی و تیرۆرستەكەی تاڵەبانی لە بری ئەوەی زینادنی بكرێت، لە بەرانبەر رفاندنی زیاتر لە 200 خۆێنداكار و مامۆستای زانكۆ و ئەشكەنجەدانیان، كەچی هێشتا ئەو خۆی بە قوربانی دەزانێت و سكاڵایان لە سەر تۆمار دەكات و قوربانیەكان وەكو تاوانبار دەبرێنە پێش دادگا؟ بەراستی زۆرێك لەدادگا و دادوەرەكانی كوردستانیش كەسانی تاوانبارن و هەموو قیەمێكی مرۆڤانەیان لە ژێرپێی ناوە و دادگایان كردۆتە داردەستی جەلادەكانی حزب و حكومەت، ئەگەر ئەو دادوەرانە راست دەكەن دبوایە هەموویان لە هەفتەی یەك رۆژدا مانیان بگرتایە، لە بەر ئەوەی كە بڕیارەكانیان جێبەجێ ناكرێت، لە بەرانبەر هیچ كەسێكی گەندەڵكار و تاوانبار و مرڤ كوژ و كورد كوژدا، كەچی دانیشتوون ئەو هەموو پارەی هاونیشتمانیانە بە هەدەر دەدەن و تەنها یاسا بە سەر خەڵكانی فەقیر و هەژار و بێ پشتوو پەنادا جێبەجێ دەكەن و قوربانیانەی دەستی حزبیش لە بری جەلادەكان دادگای دەكەن.
لێ ئەگەر عەقید نەجمدین بە تەشهیری دەزانێت كە پێی وتراوە تاونبارو بەعسی، ئەوە من یەك ملیار جار پێی دەڵێم تۆ بەعسیت سەرۆكی حزبەكەت وسەرۆكی هەرێمەكەت و حكومەتەكەت و پەرلەمانەكەت و دەزگا سیخوڕی و سەركوتكارێكانتان بەعسی و تیرۆرستن، ئەو سیفاتانەی كە لەسەرەوە شیمكردۆتەوە بەعس جێبەیكردوە، ئێوەش بە هەمان شێوە جێبەجێتان كردووە، هەر لە رفاندنی مۆرڤی كورد و كوشتنی دیل لە شەڕەكانی براكوژیدا و ئەشكەنجەدانی زیندانی و نەدانەوەی تەرمەكانیان بە خاوەنەكانیان و تەقەكردن لە خۆپیشاندەران و شەهیدكردنیان و دزینی سەروەت وسامانی خەڵك و نان بڕین وتاوانباركردنی قوربانی بە جەلالد و جەلادیش بە یاسا ناس و داكۆكیكردنی سەرۆكی حزبەكەت لە جاش و ئەنفالچی و خائین و تەواری و سوڵتان هاشمی ئەنفالچی تارق عەزیز و ئیمزانەكردنی حوكمی ئیعدامكردنی سەدام و جەلادەكانی تری كورد كشتن و ئازادكردنی تارق رەمەزان و دەست خۆشی لە بەشار ئەسەدی بەعسی سوری كە جەلادی كوشتنی 2000 مرۆڤی وڵاتەكەیتی و ناوبردنی دەوڵەتی كوردی بە خەونی شاعیرانە و جەلادی شەڕی براكوژ و داردەستی كردن بۆ ئێران، سەرۆكی هەرێمەكەشت خاونی خیانەتی 31 ئاب و كوشتنی مرۆڤی كورد هەر لە سەردەمی باوكە كورد كوژەكەیەوە تاوەكو ئێستا بەردەوامە لە هەڕاجكردنی خاكی كوردستان و داردەستیكردن بۆ داگیركەرانی تورك وئێران وبەغدا و دزینی سەروەت و سامانی وڵات خیانەتكردن لە هاونیشتمانیان وهتد... ئەوانە هەموو كاری بەعسیانەی ئێوەیە، خۆ ئەوانەی بەعسی بوون لە منداڵیەوە مۆر لە نێو چاوانیان نەدراوە، تا عەقڵ بەعسیەك و تیرۆرستێكی وەكو تۆ پێیەوە نەبێت، تۆ كەسێكت دەبێت نەوەی داهاتوو وەكو ملازم موحسین سەیری جەنابت بكات كە ئیهانەی دوونیات بە كۆمەڵكی مرۆڤی كورد كردووە و ئەتەوێت بە ئاسانی لە دەست جامی خەزەبی هاونیشتمانیان رزگارت بێت؟ ئێوە تازە كۆمەڵێك خەڵكی تاوانبارن لە مێژوودا و ئەو رۆژەش زۆر نزیكە تۆ هاوشێوەكانی تۆ لە بەرەم دادگای گەلدا بە سزای یاسای خۆتان دەگەن و دەخرێنە زبڵدانی میژووی گەلەكەمانەوە، لێرەوە پێشنیارت بۆ دەكەم سكاڵایەكی بەعسیانە لە سەر منیش تۆمار بكە، بۆ ئەوەی بێمە پێش ئەو بە ناو دادوەرەی كە چەقۆ كێشێكی وەكو شێخ جەعفری پێدەستگیر ناركرێت كە هەڕەشی مەرگی لە ئەحمەد میر ەو تەواوی خەڵكانی ئازادیخواز كردووە، هەزاران تاوانباری تری حزبی و حوكمی تریش كە بۆ خۆیان بائازادی دەسوڕێنەوە. پێم سەیرە ئێوەی عەقڵ بەعسی باس لە سەروەری یاسا و تەشهیردەكەن و بۆ خۆشتان یەكەم پێشێلكەری یاسان و یاساتان وەكو سەگ كردۆتە پاسەوانی ماڵەكانی خۆتان و بە ئیسك و پروسكی قوربانیەكانی ئەم وڵاتە تێریان دەكەن و دڕیان دەكەن، بۆ لە ناوبردنی خەڵكانی ئازادیخواز .هەروەها داواش لە هەموو ئەو خوێندكار ومامۆستا ئازادیخوانەی كە عەقید نەجمەدین سوكایەتی پیكردوون و ئەنفالی كردوون، سكاڵای لەسەر تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی ئێوە بەو هەموو بەڵگەییەی كە لە بەەردستانایە بیسەلمێنن كە بەڵی ئەو كابرایە بەعسیە و چاوەڕوان دەبین بزانین جەنابی دادوەر چی بڕیارێك دەردەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست