خۆ گەنجەكانی كەلار و گەرمیان خیانەتی 31 ئاب و كوردیان ئەنفال نەكردوە تا دادگای بكرێن
Thursday, 06/08/2009, 12:00
ساڵێك پێش ئێستا لە سایتی كوردستانپۆست لەوتارێكدا قەڵەم فرۆشتنی فەرهاد پیرباڵم بۆ گەنجان ڕونكردەوە، ئەوە بوو لە گۆڤاری كیلیل بە هەمان زمانە پیسەكەی ئەو شەوەی زاگرۆز تیڤی فەرهاد پیرباڵ بێڕێزی دونیای بە من كردبوو، واشی زانیبوو من لە دەروەی وڵات دەژیم ئەوەندە بێ ئاگابوو، ئەوەی جێگای داخە لە وڵاتە ئوێرانەكەی من خوێنەری كورد زوو چەواشە دەبێت و زوو باوەڕ بە ڕۆشنبیرە سەرەتانە كوشندەكان دەكەن، هەربۆیشە تا ئێستا نەمان توانیوە تەواوی كوردستان لە ژێر چنگی داگیركەران دەر بهێنین و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی بین.
لەوەتەی پارتی و یەكێتی هەیە چ لە شاخ و چ لە شار مرۆڤ دەكوژن و گوند و شارو گۆڤارو كتێب دەسوتێنن، ئەو كەلتورە سەقەتەی یەكێتی و پارتی دایان هێناوە كە سوتاندنی هەموو شتێكە لە كوردستاندا، ئەو دوو حیزبە و ئەندامەكانیان چی ئەوانەی لە ناو یەكێتی و پارتی و چی ئەوانەی ئەندامی ئەو دوو حیزبە بوون و ئێستا لە ناو گۆڕانن ئەیانەوێت كەلتوری سوتاندنی هەموو شتێك بخەنە ئەستۆی چەند گەنجێكی خوێن گەرمی گەرمیانی ئەنفالكراوی دەستی بەعسیە عەرەب و كوردە دەسەڵاتدارەكانی ئێستای كورد، ئەوانەی ئەو گەنجانە تاوانبار دەكەن ئەیانەوێت دەستی چەوری خۆیان بە گیانی ئەو گەنجانە پاك بكەنەوە، منیش لە گەڵ سوتاندنی كتێبدا نیم، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە بەو شێوە ناڕەوایە هێرش دەكەنە سەر چەند گەنجێكی سەربەخۆ و خوێنەری جدی فەرهاد پیرباڵی قەڵەم فرۆش لە ڕابردودا، ئەو گەنجانە خۆ خیانەتی 31 ئاب و كوردیان ئەنفال نەكردوە و ئیستاش لە دەسەڵاتدا بن و داهاتی وڵاتیان تاڵان كردبێت، تا بەو شێوە نامرۆڤانە كەسێكی وەك)بابەكر دڕەی) بڵێت ئەبێت ئەو گەنجانە بدرێنە دادگا، نازانم بابەكر باسی كام دادگا دەكات ئەو دادگایەی كە زۆربەی زۆری دادوەرەكانی وەك دادوەرەكانی سەردەمی بەعس تاوانبارن؟ ئەبێت دادوەرەكان خۆیان بدرێنە دادگا، ئەو دادگایەی كە تەنها خەڵكی فەقیرو هەژار و بێ پشتوو پەنا دادگای دەكات؟ ئەو دادگایەی كە ناتوانێت یەك بەرپرسی دزوو خائین و وڵات فرۆش حوكم بدات؟ پێم سەیرە كەسانی وەك بابەكر دڕەی باس لە دادگا دەكات لە كوردستاندا كە جەنابیان تا ئێستا نەیان توانیوە تەنها یەك كەس لەو تاوانبارانەی كە هێرشیان كردە سەر نوسینگەی گۆڕان لە هەولیر بدەنە دادگا.
ئەو گەنجانەی كە كتێبەكەی ئەو جاش قەڵەمەیان سوتاندوە لە قەڵای شێروانە دڵنیام كە سەر بە هیچ تاقم و گرۆپێك نین، ئەو كارەش ئەنجامیان داوە لە نەزانین و دڵپڕبوونیان لەو قەڵەم فرۆشە بووە، دەنا هیچ شتێكی تر لە پشتی ئەو كارەوە نیە، ئەتوانین لە و كەسانە بپرسین كە خۆیان شین مۆر كردوەتەوە بۆ سەر ئەو گەنجانە، ئایە ئەگەر لەسەر سوتانی گۆڤاری لڤین تاوانبارانی دادگای بكرانایەو سزا بدرانایە ئەم گەنجانە ئەیان توانی ئەو كارە بكەن؟ من بۆخۆم دەڵێم نەخێر ئەگەر ئەو تاوانبارانەی سوتاندنی گۆڤاری لڤین بدراینەتە دادگا و سزا بدرانایە ئەوە ئەو گەنجانەش حەتمەن ئەو كارەیان نەدەكرد.
لێرەوە پێشنیارێك دەكەم بۆ هەموو ئەو قەڵەم بەدەستانەی چی قەڵەم فرۆشەكان و چی قەڵەمە ئازادەكان، لێرە بەدواوە هەموو لایەك نەفرەت بكەن لە وشە سوتاندن لەلایەن هەرچ كەس و تاقم و گرۆپێكەوە بێت ، با هەموان هەوڵی خۆمان بخەینە گڕ دژ بەو كەلتورە ناشرینە كە چەندین ساڵە لە كوردستاندا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەنجام دراوە، ئەو كەلتورە كە وەك ڤایرۆس وایە و دەسەڵات لە كوردستاندا چاندویەتی ئەوەتا چووەتە جەستەی چەند گەنجێكی ئازاو ئازادەوە، بۆیە دەبێت بەدوای چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشیەدا بگەڕێن و ڤایرۆسەكان لە چەستەی تاكەكانی كورد نەهێڵین، نەك بچین ئەو كەسانەی توشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون بیان كوژین و لە ناویان ببەین،وەكو ئێستا چەند قەڵەم فرۆشێكی وەك فەرهاد پیرباڵ لە تیڤی پاراستنەوە چەقۆیان گرتوەتە دەستیانەوە جەستەی ئەو گەنجانە بریندار دەكەن، ئەبوایە فەرهاد پیرباڵ تفی لە چارەی خۆی بكردایە كە خۆی چۆن بۆ پارە فرۆشتووە، نەك بێت لە تیڤی زاگرۆس پاراستن وەك پیاوە روڕەشەكانی پاراستنی پارتی قسەبكات، ئەبێت لەبری ئەوەی بیر لە سوتانی كتێبەكانی قەڵەم فرۆشان بكەینەوە، بیر لەوە بكەینەوە كتێبخانەیەكی گەورە بكەینەوە تایبەت بێت بە هەموو ئەو قەڵەم فرۆشانەی ڕابردو داهاتووش قەڵەمی خۆیان دەفرۆشن و فرۆشتویانە.
فەرهاد پیرباڵ مافی خۆیەتی پشتگیریكام لیس و كام سەروەك دەكات، بەڵام چی لیستێك چی سەروەكێك ئەو لیستەو سەروەكەی كە ئاڵای عیراقی لە 31 ئابدا لە هەولێر بەرز كردەوە؟ ئەو لیستەو سەروەكەی كە پیاوی ئیتڵاعات و میتی توركیە؟ ئەو لیستەو سەروەكەی شەو ڕۆژ تینوە بە خوێنی گەنجانەی كوردەوە؟ ئەو لیستەو سەروەكەی داهاتی منداڵە بێ دایك و باوكەكانی كوردستان و هەژارانی تاڵان كردوە؟ئەو لیستەی كە قژی گەنجانی زانكۆی سلێمانیان شەوانە ڕادەكێشا لە سەر ئەوەی داوای مافی ڕەوای خۆیان دەكرد؟ ئەو لیستەوسەروەكەی فیشەكی دەنا بە سنگی منداڵ و گەنجانی هەڵبجەو كەلارەوە لە كاتی خۆپیشاندانەكان؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست