کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مه‌حمود سه‌نگاوی هه‌ڕه‌شه‌ و جنێوی بازاڕیی به‌ رۆژنامه‌نووسێک ده‌دات

Tuesday, 24/07/2012, 12:00


له‌و ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا گوێ له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌، ئه‌ندامی‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌نیشتمانی‌كوردستان بگرن كە چۆن سوكایه‌تی‌ به‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ گه‌ڕان ده‌كات!
كاوه‌ گه‌رمیانی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ گه‌ڕان پێی راگه‌یاندم دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێكمان له‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌كوردستان له‌گۆڤاره‌كەماندا بڵاوكردۆته‌وه‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ناوبراو به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی‌لێكردووم‌‌.
گه‌رمیانی‌ وتی‌مه‌حمود سه‌نگاوی‌ پێی وتم: من به‌ڕێگاوه‌م‌ بۆ گه‌رمیان دێم، گه‌ر گۆڤاره‌كه‌تان بڵاوبكه‌یته‌وه‌ سبه‌ینێ سه‌رت ده‌نێمه‌ قه‌بری‌ باوكه‌ سه‌گت.
كاوە گەرمیانی وتیشی: ئێستا لە بنەكەی پۆلیسی كەلارم و خەریكی سكاڵا تۆماركردنم لە سەر مەحمود سەنگاوی.
ئەو هەڕەشانەی مەمحود سەنگاوی دوای ئەوە دێت، که‌ گۆڤاری گەڕان لە ڕاپۆرتێكدا بە مانشێت لە لاپەڕیەكەمدا نووسوێتی (مەحمود سەنگاوی سوڵحی عەشایەری بۆ ڕفێنەرانی كوڕەكەی حاجی ئەحمەی فاتم دەكات) هه‌ر ئه‌مڕۆش ریكڵامی بەرگی گۆڤارەكە بڵاوكردوەتەوە و بڕیاره‌ بوو سبەینێ گوڤارەكە بكەوێتەوە بازاڕەوە.
فەرموون لەم لینكەوە گوێبیستی جنێوەكانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بن.


**********************


**********************
کوردستانپۆست  وشیاری ده‌دات به‌ مه‌حمود سه‌نگاویی، که‌ هه‌ر توندوتیژییه‌ک به‌رامبه‌ر به‌و رۆژنامه‌نووسه‌ به‌کاربهێنرێت، لێره‌ ئێمه‌ وه‌ک هاوڵاتییه‌کی سویدی داوای یاسایی له‌سه‌ر  تۆمار ده‌که‌ین، چونکه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و مرۆڤه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە