نامەیەک بۆ سەرۆکی بزوتنەوەی گۆران نەو شیروان مستەفا

Sunday, 01/05/2011, 12:00






 لەگەنجانی ڕاپەڕیوی نێرگزی مانگرتوو لە لەندەن

لەد وای روداوە نەخوازراوە کانی 17/2/2011لە بەردەمی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کە بوە هۆی شەهید بون و بریندار بونی دەیان هاوڵاتی لەلایەن چەکدارە کانی لقی چواری پارتی لە سلیمانی.

ئێمە کۆمەڵێك هاوڕێ وەک ئەر کێکی نیشتیمانی لە رۆژی 18/02/2011 لەبەردەم بەناو نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردساتن لە لەندەن کە بەسەر پەرشتی بەیانی سامی عەبدول ڕەحمان بەڕێوە دەچێت. بڕیاری مانگرتنمان دا بۆ ئیدانە کردنی ئەو کارە قێزونەی کە میلیشیاکانی پارتی بەرامبەر بە خەڵکی ناڕازی شاری سلیمانیان کرد .

هەر لە رۆژی مانگرتمانەوە لە18/02/2011 تا دوا ساتی شکاندنی مانگرتمان لە 3/3/2011 ڕێگریمان کرد لەوەی کە ئەم نوسینگەی بازرگانی کردن بە خەڵکی کوردستان بەهیچ شێوەیەک نەکرێتەوە.

ئا لەم ساتانەی کە ئێمە مانمان گرتبو سەردان و پشتیوانیمان لە لایەن هەمو چین و توێژەکان و رێخراو حزبە سیاسیە کانەوە لێدەکرا هەم لەدەرەوە و ناوەوەی کوردستان یان سەر دانیان دەکردین یان بە ڕێگەی تەلە فۆن و ئیمێڵەوە دەست خۆشیو پشتیوانیان لێدەکردین.ئەوەی لێرە جێگەی نیگەرانیە

لەکاتی مانگرتنە کەمان بۆ یەک ساتیش لێپرسراوی ئەنجومەنی گۆران لە بریتانیا بەڕێز (وشیار عابد)نەسەر دانی کردین و نە بە پەیوەندی تەلە فۆنی پەیوەندی پێوە کردین .تەنها رۆژێك نەبیت هەر وەك بیانیە کی تر کە لەم وڵاتە دا دەژین بەڕێبواری بەلاماندا تێپەڕیو لێی نەپرسینەوە کە ئێمە لێرەدا چ کارەین کە ئێمە لەوە زۆر دڵنیان کە لە ئێمە باشتر دەی زانی کە ئێمە مانمان گرتوە بەڵام بەداخەوە لای ئەو بەڕێزە وا دیار بو کە ئێمە خەڵکی کیشوەرێك بین و ئەویش خەڵکی کیشوەرێکی تر بێت. وەك نامۆیەک سەیری کردین. لە کاتێكدا ئەو نوێنەری بزوتنەوەی گۆرانە کە ئەو بزوتنەوەی شەر دەکات لەسەر ئەوەی مافی دزراوی خەڵکی کوردستان لە قورگی دزەکان دەر بهێنیت و بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنە کانیان شەردەکات لەسەر ئەوەی زوڵم وزۆر و ستەم نەمێنێت، شەر دەکات لەسەر ئازادی شەڕ دەکات لەسەر بەر قەرار بونی یاسا شەڕ دەکات لەسەر عەدالەتی کۆمەڵایەتی.شەڕدەکات لەسەر سیستەمێك کە مافی هەموو هاوڵاتیانی تیا پارێزراوبێت. کە مانگرتنی ئێمە لە پێناو هەمو ئەوانە دابو کە باسمان کردوە.


ئێمە لە کاتێکدا کە مانمان گرتیبو لە ژێر مەترسیەکی زۆر دابوین هەم لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی پارتی لە ناو خۆی کوردستان و هەم لەڕێگای پارتی و یەکێتیەوە لە دەرەوەی وڵات و لە هەوڵی ناو زڕاندن و شکاندنی کەسایەتی ئێمەدابوون تا کار گەیشتە ئەوەی کە لە ڕێگای بەر پرسی بەناو حکومەتی هەرێـم کوردستان (بەیانی سامی عەبدوڵ ڕەحمان)بە ئاژاوە چی و گێرە شێون مان لە قەلەم بدات و هەڕەشەی بە داد گای کردنمان بدات لە بەریتانیا . ، ئەمە جگە لە ئەوەی کە لە ژێر مەترسی جاسوس و کاسە لێس و پیاواکانی پاراستن و زانیاری دابوین . ئەمە جگە لە وەی لە ڕێگەی جاسوسەکانیانەوە چەندین وێنەمان گیراوە

بەڵام ئێمە بڕیارێك بو دابومان لە پێناو خەڵکی کوردستان کە هەموو قوربانیەک بدەین و گەر بە مەرگی خۆشمان کۆتای بێت وە تاکو ئەم ساتەش ژیانی هەر یەکێك لە ئیمەی مانگرتو لە مەترسیدایە، بە هوموو پیرۆزیەکانیەوە کوردستان یشمان لێ حەرام کراوە.

ئەوەی لێرە جێگای نیگەرانیە هێشتا خوێنی شەهیدو بریندارەکانمان لە سلێمانی و هەڵەبجەو کۆیەو گەرمیان و ڕانیە چەمچەماڵ وشك نە بونەتەوە

بەرپرسی ئەنجومەنی گۆران لە دەرەوەی وڵات(وشیار عابد)لە دەرەوەی وڵات ئاهەنگی ژن گواستنەوە دەگێرێت لە بەرواری 16/04/2011 ئەمە لە کاتێك دا مرۆڤ ئازادە لە هەر کات و ساتێكدا ئاهەنگی ژن هێنان دەگێرێت بەلام ناکرێ نوێنەری بزوتنەوەیەکی گۆران خواز بێت وەك بزوتنەوەی گۆران شەڕبکات لەسەر گەراندنەوەی مافە خوراوەکانی خەڵک بۆ خەڵک هێشتا برینی ئەو چەند رۆژانەی ڕابردو سارێژ نەبوە هێشتا دایک و خوشکی شەهیدەکانمان جلی ڕەش و فرمێسک لە چێوانیان وشک نەبوەو تاوان باران نەدراون بەدادگا و کاک وشیار حابد زەماوەند ی ژن هێنان دەگێرێت لە کاتێكدا وەک پرەنسیبی ئەخلاقی کە ئەو نوێنەری بزوتنەوەی گۆرانە نەدەبوایە لەم کاتەدا ئاهەنگی ژن هێنان بگێرێت،


بەڵام لە هەموشی دڵتەزێن تر ئەوەیە کە لەئاهەنگی ژن هێنانی نوێنەری بزوتنەوەی گۆراندا بە ڕەسمی بانگ‌هێشتو خوانی تایبەتی بۆ (بەیان سامی عەبدوڵ رەحمان ) نوێنەری بەناو نوسینگەی حکومەتی هەرێم و نوێنەری بارزانی لەدەرەوەی وڵات و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمە جێگەی پرسیارە ؟؟

لە کاتێكدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەشی شێری بەر دەکەوێت لەو تاوانانەی لە کوردستان کران

ئێمە لە کاتێكدا لە دەرەوەی وڵات هەوڵی ئەوەمان دەدا کە کارە قێزەون و ناشیرنەکانی پارتی و یەکێتی پیشانی دەرەوەی بدەین و کارە قێزەونە کانیان ڕیسوا بکەین ،

ژیانی خۆمان مان خستبۆ ژێر مەترسیەوە ئا لەم ساتەدا لێپرسراوی بەڕێزتان لەدەرەوەی وڵات بانگ هێشتی بکوژان و ئەو کەسەی هەڕە شەی لە گیانی ئێمە دەکرد بانگ هێشتی زەماوەندی دەکات ،

گەر پارتی بە فیشەك خوێنی لاوان و ڕۆلە کانمانی ڕشتبێت

ئەوا نوێنەری بەڕێزتان بە زیندویی ڕوحی هەمو ئازادی خوازێکی تیرۆر کرد.

ئێمە وەك گروپی گەنجانای نێرگزی مانگرتو ئەمە بە تەنها بە ئاهەنگی ژن هێنان سەیر ناکەین. بەڵکو وەكو پلانێکی سیاسی دەی بینین لەسەر خوێنی شەهید و بریندارەکانمان و خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان و رەنجو ماندوبونی ئێمە ی مانگرتو کرابێت

وە لێرەشەوە بەدوری نازانین کە چۆن دەزگا ڕاگەیاندنەکانی پارتی و یەکێتی لەدەرەوەی وڵات بۆ حکومەتی بریتانیا پەرلەمانی بریتانیا وایان نیشان دەدا کە ئێمە کۆمەڵێك خەڵکی گێرە شێوێن و ئاژەوە چین بە دووری نازانین. کە (وشیار عابد) دەستی هەبووبێت لەم پڕو پاگەندانەداو وە بەدوریشی نازانین کە هەر لەڕێگای وشیار عابدەوە باشتر ناسرابین بە پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی بکرێین بە نیشانە

لە هەر کات و ساتێكدا بۆیان بکرێت زەبری خۆیان مان لێبوە شێنن. هەر لێرەوە بیری بەڕێزتانی دەخەینەوە کە لە چێوپێکەتنێکی کەناڵی کەی ئێن ئێن لەبەرنامەی ڕوبەڕو لە وەڵامی پرسیارێکی کاک وشیار عەبدوڵا، بەرێزت ئاماژەت بەوە کرد کە لەبەینی بەرد و فیشەكدا بزوتنەوەکەتان بەردی هەڵبژاردوە . بەڵام بەو ڕونکردنەوەی لەسەرەوە باسمان کردوە پێدەچێت لێپرسراوەکەتان وشیار عابد لەدەرەوەی وڵات فیشەکی هەڵبژاردبێت!!

بۆیە لێرەوە داوالە بەڕێزتان دەکەین کە هەڵوێستی توندی بەرامبەر بەم کارە قێزونەی ئەم نوێنەرەیان هەبێت و بە توندی لێ پێچینەوەی لەگەلدا بکەن وە داوای ڕونکردنەوەی لێبکەن وە لێپرسراوێتی بزوتنەوەی گۆران لەدەرەوەی وڵات لێبسەندرێتەوە بدرێت بە کەسێك کە شیاوی ئەم جێگەیە بێت .

وە هەر لێرەشەوە بۆ ڕێی گشتی رای دەگەیەنین گەربەڕێز(نەو شیروان مستەفا)لێپێچینەوەی توند لە وشیار عابد نەکات و لێپرسراوێتی لێ نەسەندرێتەوە وە رونکردنەوەی پێویست یش نەدەن بۆ ڕای گشتی

ئەوە بە توندی ئێمە هەڵوێستمان دەبێت بەرام بەر بە بزوتنەوەی گۆران.

وە بۆ ڕای گشتی ڕای دەگەیەنین کە لە داهاتو دا هەر شتێك بەسەر ژیانی هەر یەکێك لە ئێمەدابێت ئەوا وشیار عێبدو پارتی و یەکێتی لێی بەر پرسیارن.

هەر لێرەشەوە بە وشیار عابدی ڕادەگەیەنین ئێمە وەك گروپی گەنجانی ڕاپەریوی نێرگزی مانگرتوو ئاهەنگی ژن هێنانت لێ پیرۆز ناکەین تۆ بەردەوام بە لە ئاهەنگ و خۆشیە کانت لەگەل تاوان بارانی کە خوێنی لاوەکانمان دەڕێژن و گەندەڵ کارانی کە قوتی خەڵکی کوردستانە دەدزن . ئێمەش بەر دەوام دەبین لە گەڵ شین کردنمان لە گەڵ کەسو کاری شەهیدو بریندارە کانو خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان .

بژی ئازادی بۆ خەڵکی کوردستان

نەفرەت لەوانەی لەبەرەی گەلەوە خەنجەر ی ژەهراوی دەکەن بە پشتی خەڵکی کوردستان

گەنجانی ڕاپەڕیوی نێرگزی مانگرتو

(خالید شوانی، هێمن مەحمود، هەڵۆ ڕەشید ، بیلال سەنگەسەری ، کاکەلاس ئەمین)



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە