مەلا عومەرى نوێنەرایەتى و پۆستە تازەكەى لە زانكۆى كۆیە
Tuesday, 05/04/2011, 12:00
دواى تێپەر ِ بونى چەند ساڵێك دەست بە كاربونى وەك نوێنەرى گشتى مامۆستایانى زانكۆ ى كۆیە، ئەم جارەیان لە پاڵ ئەم پۆستە ناشەرعیەو بەسەرچونى، بە پاڵپشتى خدر معسوم پۆستێكى تازەى پێبەخشرا ئەویش بەڕێوبەرى بەشە ناوخۆییەكانى زانكۆى كۆیەیە، سەرە ڕاى بەسەر چونى ماوەى نوێنەرایەتیەكەى، بەڵام ڕەفتار و پیاهەڵدانەكانى بە خودى سەرۆكى زانكۆ لە گشت كۆڕو كۆبونەوەكان وایكردوە، كە متمانەى سەرۆكى زانكۆ بۆ لاى خۆى ڕابكێشێ ئەمەش بۆتە مایەى سەر سوڕمانى گشت مامۆستایانى زانكۆ. زۆرێك لە مامۆستایان بە نوێنەرى سەرۆكایەتى ناوى دەبەن نەك نوێنەرى مامۆستایانى زانكۆ، لە كاتێكدا پێشوتر ئەم زاتە ماستاو چیە نەیتوانیوە بەرگرى لە مامۆستایان و داواكارییەكانیان بكات ئێستاش لە ڕێگەى پۆستە تازەكەى هەموو ڕۆژێك بە بێ هۆ و بەهۆكارى تایبەت دەرگاى بەشە ناوخۆییەكانى بۆ واڵا دەكرێ، بە تایبەتى بەشە ناوخۆیى كچان. بە ئارەزووى خۆى تەراتێنى تێدا دەكات، زۆر جاریش نان لە گەڵ كچەكان دەخوات ، لەگەڵ ئەوەشدا بەشایەد حاڵى چەند كەسێك زۆر جار بە جلى نوستن (پێجامە) سەردانى بەشە ناوخۆى كچان دەكات، ئەمەش ناگونجێت لە گەڵ هەڵسوكەوتى بەڕێوبەرى بەشە ناوخۆیى و بۆ ئەو و هەر نێرینەیەكى تر نییە بە ئارەزوى خۆى بەشى ناوخۆیى كچان بۆ مەرام و ئارەزوەكانى خۆى بەكاربێنى و ئادابى گشتى تێكبدات. بەپێى زانیارییەكان چەند كچێك لەو بەشە ناوخۆییانە ڕاپۆرتیان لەسەر نوسیوە لە ڕێگەى (فریدون) ناوێكەوە و گلەى و گازەندەییان گەیاندۆتە سەرۆكایەتى زانكۆ، بەڵام بێ ئەنجام بووە، بۆیە دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم كە لە گورگێك ڕزگارمان بوو كە پێشتر ئەم پۆستەى هەبوو، بەڵام ئەم جارە ڕێویەكى فێڵباز و زیرەك تر لە گورگەكە شوێنى گرتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست