هەواڵێكى بە پەلە لە بەناو زانكۆى كۆیە وە!!
Thursday, 30/09/2010, 12:00
زانكۆى كۆیە هەموو هاوكاریەكانى بۆ كۆلیجەكانى ڕانیە و قەڵادزێ ڕاگرت!!!!!!!!!!
دواى ئەوەى بڕیارى كردنەوەى زانكۆى ڕاپەرین دەرچوو لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە وە بڕیارە كە بەم زووانە سەرۆكى زانكۆى ڕاپەڕین دیارى بكرێت و دەست بەكاربێت بەڵام ئەم مەسەلە دواكەوتووە!!!
ئەوەى جێى سەرنجە ئەوەیە كە كۆلیجەكانى ڕانیە و قەڵادزێ تا ئەم ساتە سەر بە زانكۆى كۆیەن و بودجەى ئەم كۆلیجانە دراوەتە بەناو سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە بەڵام كەس نازانێت ئەم بودجەیە چەندە و چارەنووسى چیە!!!!! ئێستا ئەم بڕە پارەیە دراوەتە بەناو سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە و ئەوان سەرفى ناكەن بۆ ئەم كۆلیجانە و بە ئارەزووى خۆیان تەسەروفى پێوە دەكەن و گاڵتە بە ئیدارەى ئەم كۆلیجانە دەكەن...... ئەمەش بووەتە دروستكردنى گرفتى گەورە بۆ ئەم كۆلیجانە و ناتوانن وەك پێویست گرفتەكانیان چارەسەر بكەن.....
ئەگەر حاڵ بەم شێوەیە بڕوات كۆلیجەكانى ڕانیە و قەڵادزێ بێ دەنگى دەشكێنن .......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست