کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


13 رێكخراوى كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى به‌یاننامه‌یه‌كى ناره‌زایى له‌ به‌رامبه‌ر ساخته‌كاریه‌كانى هه‌لبژاردنه‌كان و هێرش كردنه‌ سه‌ر ب

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


13رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌به‌رامبه‌ر به‌و ساخته‌كاریانه‌ى كه‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌كانى 25/7 په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێم له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌نجامدرا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ دانه‌یه‌كى بۆ سایتى یه‌كگرتوو نێردراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ : سه‌ره‌راى ساخته‌كارى و گزیكارى له‌رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پاش راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌ندامانى حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار بێ گوێدانه‌ هیچ پ‌رانسیپێكى دیموكراسى و پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ و به‌ به‌رچاوى میدیاكانه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گاى لیسته‌ ركابه‌ره‌كانیان به‌ ناوى ده‌ربرینى خۆشى و سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كه‌یانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ زه‌نگێكى مه‌ترسیداره‌ بۆ له‌كه‌داركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و پرۆسێسى دیموكراسى له‌ كوردستاندا

له‌ خواره‌وه‌ ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌سایتى یه‌كگرتوو گه‌یشتووه‌ :

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان

به‌یاننامه‌ى ناڕه‌زایى هاوبه‌شى به‌شێك له‌ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى

سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌كاریه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گاى لیسته‌ ركابه‌ره‌كان

جه‌ماوه‌رى ئازادیخوازى كوردستان...

پاش ئه‌وه‌ى 25 /7 /2009 هه‌مووان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چوینه‌ به‌رده‌م سندوقه‌كانى ده‌نگدان تا ده‌نگ بده‌ین به‌و لیسته‌ى كه‌ جێى متمانه‌و دڵخوازمانه‌ و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كى خاوێن له‌ ساخته‌كارى ببینین كه‌ وێنه‌یه‌كى جوان ببه‌خشینه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان, تا دووانه‌ى هه‌ڵبژاردن و دیموكراسییه‌ت پێكه‌وه‌ گرێبده‌ین، زیاتر پرۆسه‌ى سیاسى له‌ كوردستاندا به‌ هێزبكه‌ین و ئاڵوگۆرى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات ببینین كه‌ خه‌ونى هه‌میشه‌یى هاوڵاتییانى كوردستانه‌، ئه‌مه‌ ئومێدیكى گه‌وره‌ى به‌ هه‌مووان دابوو كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌كى نوێ له‌ ژیانى سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا به‌وه‌ى كه‌ ده‌نگ و ره‌نگ و هاوپه‌یمانیه‌تى و لیستى جیاوازى له‌ خو گرتبوو, به‌ڵام به‌ پپَچه‌وانه‌ى ئه‌م ئومێدو چاوه‌روانیه‌وه‌ 25/7/2009 بووه‌ رۆژێك پڕ له‌ ساخته‌كارى و گزیكارى و پێشێلكارى كه‌ جارێكى تر ده‌سه‌ڵاتى سیاسى پێى ووتین ته‌نها ئێمه‌ین وده‌نگ و ره‌نگى جیاواز نابێت بوونى هه‌بێت، سه‌ره‌راى ساخته‌كارى و گزیكارى له‌رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پاش راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌ندامانى حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار بێ گوێدانه‌ هیچ په‌رانسیپێكى دیموكراسى و پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ و به‌ به‌رچاوى میدیاكانه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گاى لیسته‌ ركابه‌ره‌كانیان به‌ ناوى ده‌ربرینى خۆشى و سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كه‌یانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ زه‌نگێكى مه‌ترسیداره‌ بۆ له‌كه‌داركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و پرۆسێسى دیموكراسى له‌ كوردستاندا، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسورمانه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان له‌كاتێكدایه‌ لیسته‌كه‌یان ده‌نگى یه‌كه‌می هێنابوو!

ئێمه‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ى كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌، وێراى ئه‌وه‌ى به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌م كاره‌ نادیموكراسى و شارستانیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ وێنه‌یه‌كى ناشیرینى هه‌رێمه‌كه‌مانى نیشاندا جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌:

1- ئێمه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و رۆشنبیران و خه‌ڵكانى ئازادیخواز ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕازییانه‌ى كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌بووه‌.

2- ساخته‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك ئه‌نجامى دابێت, كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین له‌ ئاست ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا, به‌مه‌ش كۆمسیۆن كه‌وته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌, له‌به‌رئه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌مته‌رخه‌مان له‌ كۆمسیۆنى باڵا لێپێچینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت.

3- پێویسته‌ ئه‌و قه‌وارانه‌ى كه‌ بێرێزى و پێشێلكارییان به‌رامبه‌ركراوه‌، خۆراگرانه‌ له‌ هه‌وڵى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستاندا بن، به‌گرتنه‌به‌رى شێوازى یاسایى و مه‌ده‌نییانه‌.

4- ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ى كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامدراوه‌ بایكۆت ده‌كه‌ین, وه‌ داواكارین ئه‌نجامده‌رانى به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌ندرێت, وه‌ لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى له‌و پێشێلكارییانه‌ بكرێت و سه‌رجه‌میان به‌ دۆكیومێنت بكرێن.

به‌ڵێ بۆ پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ نابۆ توندوتیژى و ساخته‌كارى و په‌لاماردان

4/7/2009 سلێمانى

ناوى ڕێكخراوه‌ به‌شداره‌كان:

1. ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان.

2. سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى لاوانى كوردستان.

3. یه‌كگرتوى خوشكانى ئیسلامى كوردستان.

4. ڕێكخراوى قوتابیانى كوردستان.

5. پڕۆژه‌ى په‌مه‌یى - نوسینگه‌ى سلێمانى.

6. یه‌كیه‌تى خوێندكاران و لاوانى پارێزگارانى كوردستان.

7. بزوتنه‌وه‌ى خوێندكارانى كوردستان.

8. ڕێكخراوى لاوانى كوردستان.

9. ڕابوونى خوێندكار و لاوانى كوردستان.

10. ڕێكخراوى خوشكانى ئیسلامى كوردستان.

11. چاودێرى كوردۆساید _ ناوه‌ندى چاك.

12. گروپى ڕۆشنبیرى بێلایه‌ن.

13. ناوه‌ندى ئاڤێستا
سایتى یه‌كگرتوو /

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە