ئەى خاوەن شكۆ دەورى چ سەركردەیەكى كوردی بینى؟!

Friday, 05/08/2011, 12:00






دواى ئەوەى دراماى دۆنگى لە كەنالى كوردسات پێشكەش كرا و چەندین بینەرى بۆ خۆی راكێشا بەهۆی ئەوەى ئەو درامایە دوو بەرە تێدا بوو (بەرەى گەندەل و بەرەى راست) ، بەهۆی روداو و كارى گەندەلیەكانەوە بینەرێكى زۆری بۆ خۆی راكێشا چونكە كت و مت خەڵكى ئەم دەسەلات و كاربەدەستە گەندەلانەیان تێدا دەبینى هەر ئەوەش بوو هۆی دەنگدانەوەى دراماكە.

لەگەل بەرەو كۆتا بوونى دراماكە یەكێك لە كەنالە كوردیەكان بۆ ئەوەى گەندەلیەكان لە دەسەلاتى كوردى دوربخاتەوە و خەلكى وا تێبگەیەنێت كە بەرەى گەندەلی ناو دراماكە بریتین لە بەرە بە هێزەكەى ئۆپۆزسیۆنى كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە هەستا بە سیناریۆیەكى زۆر مندالانە و بێ مستەوا لەسەر ئەو درامایەو لێكچواندنى بە لایەنێكى ئۆپۆزسیۆن بە مەبەستى سیاسی و خۆل كردنە چاوى خەلكەوە، لە كاتێكدا ئەم درامایە مولكى ئەو نیەو پەیوەندى بەو كەنالەشەوە نیە بەلام ئیتر دۆراو دەست بە هەموو شتێكەوە دەگرێت...

لێرەدا دەمەوێت بە كورتى ئەم چەند خالە بخەمە روو كە جیاوازى نێوان دراماكەو سیناریۆكەى كەنالەكەیە:

1- دراماكە باسى لە بەرەیەكى گەندەل و پیلان گێر دەكرد بۆ گەیشتن بە دەسەلات و مەرامەكانى خۆیان بەلام ئەو كەنالە ئەو بەرەیەى بە بزوتنەوەى گۆران لە قەلەم دا لە كاتێكدا سەركردایەتى ئەم بزوتنەوەیە لە لوتكەى دەسەلاتەوە هاتونەتە دەرەوە نەك هەولیان دابێت دەسەلات بە دەست بهێنن.
2- لە دراماكەدا ئەوانەى گەندەل بوون لە ناو حكومەت بوون واتە هیچ بەرەیەك لە حكومەت جیا نەببۆوە تا بیشوبهێنن بە گۆران، ئەگەر بەراوردى بكەین بە سیناریۆى كەنالەكە ئەوە كاسەكە لە سەرى خۆیاندا دەشكێت چونكە گەندەلەكان ئیستا لەناو حیزب و حكومەتن هەروەكو گەندەلەكانى دراماكە حكومەتیان ئیفلیج كردووە.
3- هەرچەندە كەنالەكە خۆیدا لە دروستكردنى سیناریۆیەكى بێ بنەماو مندالانەو دوور لە كارى رۆژنامەگەرى و راگەیاندن، بەلام خۆ دەبوایە درۆكەشی بە رێ و جێ بكرداایە ، بۆ نمونە : دواى ئەوەى خاوەن شكۆ زانى ئەوانە كارى گەندەلیان كردووە هات و بە فەرمانێك هەمویانى سزا دا بە مردن و دورخستنەوە بەلام ئایا كام خاوەن شكۆی ئێمە ئەوەى كرد ؟1
4- سیناریۆكە خاوەن شكۆى شوبهاند بە خاوەن شكۆ دەسەلاتدارەكانى خۆمان بەلام ئایا بۆ باسی ئەوەى نەكرد كە كام خاوەن شكۆكانى خۆمان ئامادەن واز لە دەسەڵات بهێنن لە كاتێكدا خاوەن شكۆی دراماكە وازى هێنا؟! ئەمە هەر خۆی لە خۆیدا بە درۆبونەوەو مایە پوچ بونى خۆان دەردەخات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە