جەماوەرى سلیمانى خۆراگر راپەرن...راپەرین سەرفیرازیتانە

Sunday, 30/01/2011, 12:00




دەستەلات گوایا رێگا نادات خۆپێشاندان لە شارەكەى سەرفرازودەست وەشێن ئەنجام بدرێت تكایە وریا بن تكایە باش بزانن كە هیچ كاتێك بریارى رقى پیرۆزى جەماوەر لە دەیتى هیچ هێزێكى دیكتاتۆر نەبووە و نیە، ئێمە سورین لە سەر راپەرین ئەكەر دەستەلات بمانتۆقێنێ بە هێزى ئاسایشكەى خۆیان با جوان لە شاشەى تەلەفزیونەكان سەیرى میسر بكەن بۆچ دەستەلاتانى میسر هێزى ناوخۆ و ئاسایشى نەبوو؟ ئائا سەیرتان نەكردوە تانكەكان چۆكیان داناوە لە ناو ئاپورى جەماوەر؟

ئەى دەستەلاتى ساتەكانى دوا هەناسە...هەرچی بكەیت لە دەستان چوو برۆن خەریكى خواردنى دۆلارەكانتان بن پێش ئەوەى رێگاتان لى دابخرێت چونكە زەلیلى مردنێكە لە ژیان نەك مردنێك بۆ گۆر...بیر لە چى دەكەنەوە ئەگەر بیر لە بەكارهێنانى هێز بكەنەوە خەیالتان خاوە هیچ چەكدارێك بۆتان ناجەنگێت چونكە جەنگ لە دژى گەل دۆرانى مسۆگەرە و ئەنجامەكەى دادگا و ریسوا بوونە...

ئەى كور وكچانى خوێن گەرمى شارى راپەرین و سەربەرزى كوردستان...دلنیابە لەگەل یەكەمین هنگاوتان هەزارەها لاو ى خوێن گەرمى ئەم شارە لە پشتاندایە بێ هیچ دوو دلى راپەرن دەستەلات لە سەرە مەرگیەتى ئەوەى دیكات تەنها راگەیاندنە با بەس بێت هاوار بكەن بۆ راپەرینى یەكجارى.بزانن راپەرینتان ماناى قبول نەكردنى ئیهانە كردنە كە دەستەلات بە ویستى خۆى

ئیهانەى شەهیدەكان دەكات

ئیهانەى منالە شەهیدەكان دەكات

ئیهانەى خوشكى شەهیدەكان دەكات

ئیهانەى دیكى شەهیدەكان دەكات

ئیهانەى كەس وكارى شەهیدەكان دەكات

ئیهانەى هەموو خەلكى دەكات بە تایبەت كە لایەنگیرى خۆشیان بێت

ئیهانەى گشت موقەدەساتەكانیش دەكات

بۆیە راپەرن غیرەتێكە لە جەستەى هەمووتاندایە

بژى جەماوەرى كوردستان
 بژى راپەرین
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە