کێ له‌پشت سوتانی هێلانه‌ی باڵنده‌کانه
Monday, 09/08/2010, 12:00
سـه‌ر له ئێواره بوو باڵنده‌کان پۆل پۆل ده‌چون فڕه‌یه‌ک بده‌ن به‌سه‌ر ئاسمانی کۆڵانی کانی عاشقان و عه‌نه‌ب و مامۆستایان‌دا، شـار
هێمن بوو ده‌شته‌کان ئارام بوون به شه‌قه‌ی باڵه‌کانیان ده‌گه‌ڕان ونزیک به تاریک بوون ده‌چوو بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی خۆیان ، دوای ئه‌وه‌ی که گه ڕانه‌وه دوکه ڵ ئاسمانی گرتبوو چاو چاوی نه‌ده‌بینی نـه یانده‌زانی چی ناحه‌زێک ئاگری له‌هێلانه‌که‌یان به‌رداوه ، چی ویژدانێکه که پوش و دارستانی وڵاته‌که‌مان ببێت به دوکه ڵ و بێت به‌سه‌رو چاوماندا ،
له‌م ڕۆژگاره‌دا به رپرسه‌کان ئه‌وه‌یان لاگرنگ نی یه که کوێ ده‌سوتێ و که‌ماڵی کێ ئاگری تێبه‌ر ده‌بێ و وه کێ زوڵمی لێده‌کرێ ، ئه‌مه ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که‌وڵات بێ ساحێب و شار بێ حاکم وسه‌رکرده بێ ئاگایه ، ووڵاتێک پڕه له سیخوڕ‌و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بۆ سه‌ر کوت کردنی لاوه‌کانی ئه‌م وڵاته ئایا کێ له‌مانه به‌ر پرسیاره ئایاکه‌سێک هه‌یه خه‌مێکی ئه‌م نه‌ته‌وه بخوات
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا تارمایه‌کی ئاگراوی ناوچه سنوریه‌کانی کوردستانی گرته‌وه ڕۆژ و شه وبڵێسه‌ی ئاگره‌کان به‌رده‌وام بوون که‌سانێک نه‌بون بچن به ده م ئه‌و کێشه‌وه و چاره‌سه‌ری بکه‌ن که له ووڵاتێک که خۆی به پێشکه‌وت و ترین ووڵاتی ناوچه‌که ده‌زانێ و که چی سا ده ترین ئامێریان نی یه بۆ ده‌رباز بوون له‌و کێشانه ، یان ئه‌مه به‌س سیناریۆیه‌که بۆ له ناو بردنی ئه‌و ناوچانه که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێ یه وه ده‌کرێته سه‌رمان
خه‌لک زۆر له‌وه وشیار تره که بتانه‌وێت ڕووداوه‌کان بشارنه‌وه ،ژێر به ژێر ڕێکه وتن نامه‌کان ئیمزابکه‌ن
من تێناگه‌م له ناوچه‌یه‌کدا نزیکه‌ی (حه‌ڤده) ڕووداو به ڕوو به‌ری ( 45 هه‌زار هیکتار) سووتاوه و وێران بووه له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌دا ئایا کێ له پشت ئه‌م ڕووداوانه‌ن، کێن ئه‌وانه‌ی دیسان ده‌یانه‌وێت خاکی ووڵات بفرۆشن
له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کان ووترا چه ندکه‌سانێک ئه‌م ئیشه‌یان کردووه‌و خه‌ریکه ده‌ست گیریان ده‌که‌ین هه‌ر دوای ماوه‌یه ڕایانگه یانده‌وه که ده‌ستێکی له‌پشته
ئه‌ی باشه که ده‌زانن ئه‌و ده‌سته کێ ی له پشته بۆ ڕاسته‌کان به‌و خه‌ڵکه‌ش ناڵێن،
یان دیسانه‌وه له پێنا و گیرفان و ئافه رینێکدا ده‌تانه‌وێت ووڵات تێکبده‌ن و بیکه‌ن به که‌لاوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست