کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرقاڵکردنی کۆمەڵگا بە سەماکردن و کۆمیدیای پێکەنیناوی تاك بە کۆیلە دەکات

Saturday, 03/08/2019, 14:39


چیانی کانی لەیلە نام ئەوێت بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمێنت و لایك  لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وشە بێ جلو بەرگەکان و وشە پێکەنیناویەکان فرێ بدەمە بازاری فەیسبوك ، بەڵکو ئامانج بڵاوکردنەوەی فکری هۆشیاری کلتوری نەتەوەی ئاشتەوای و یەکتر قبوڵکردنە ،، بەمەبەستی دەرباز بوونی تاك لە بازنەی بە کۆیلەکردنە،
بە بۆچونی من ئەو جۆرە قەڵەمانە هیچ خزمەتێك ناگەێنن ،بەڵکو رۆڵی خراپ دەگێرن لە هەڵدێرانی کۆمەڵگا،
من پێم وایە قەڵەم بەدەستەکان دەبێت رۆڵی بەر چاو بگێرن لە هۆشیارکردنەوە و بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگا لەرووی بڵاوکردنەوەی فکر و گەرانەوەی کەرامەت و بنیاد نانەوەی تاكی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای باوەر بوون بە خۆ ، دەبێت تاکی کورد لەو فکری خۆ بە کەم زانین و خۆ بە بچوك بینین رزگار بکرێت، تاك ببێت بە داهێنەر و خاوەنی بریاری ژیان بێت ، لە تێكشکانی تاك بە پلە یەك سەرکردایەتی حیزبە کوردیەکان و دەسەڵاتی کوردی رۆڵی بەرچاویان بینیوە ،  ئەگەر درک بە خراپی رۆڵیان نەکەین، ئەوە راستی کویریمان دەردەکەوێت ، بە پلە دوو چینە قەڵەم بەدەستەکە کە زۆربەیان سێبەری دەسەڵاتی چەوسێنەرن ،تەمسیلی سیاسەتی سیاسیە بازرگان و شەهوەت بازەکان دەکەن، خەڵکیان  سەرقاڵ کردوە بە بابەتە سێکسی و بابەتە کۆمیدیەکان ،  ئەم رۆڵەش خزمەتی بە بەهێز کردنی دەسەڵاتی چەوسێنەر و دەسەڵاتی بنەماڵەی کردوە، تاك بچوککراوەتەوە بەئەندازەی ئەوەی ئەسڵی خۆی بیرچووە.
تاك دەبێت لەسەر بنەمای بابەتە هۆشیاری و کلتوری و نەتەوەی و مێژووی پەروەردە و بنیاد بنرێت، کاتێك کۆمەڵگا دەبێت بە خاوەنی مرۆڤ گەلێکی هۆشیار و کلتوری و نەتەوی و یەکتر قوڵکردن ،،ئیدی هیچ رەوت و هێز و دەسەڵاتێك ناتوانێت تاك بە کۆیلە بگرێت ، دواجار کۆمەڵگا دەبیت بە هەڵسورێنەری حیزب و دەسەڵات و حکومەت ،، نەکا بە پێچەوانەوە بیت وەك ئەوەی لەم وڵاتەی ئێمە دەگوزەرێت ،، رۆڵی کۆمەڵگا لە بریارە سیاسی و ئابوری و نیشتیمانیەکان خنکینراوە ،، وەک ئەوەی لە وڵاتەکەی ئێمە چەند بنەماڵەو چەند کەسێك بژین ، هەر ئەوان بریاردەرن.
کۆمەڵگاکەمان کۆمەلگایەکی لەچاڵنراوەو رۆڵی مردو دەگیریت، هۆکاری لەچاڵنانی کۆمەڵگا ، رێژەی زۆری قەڵەم فرۆشەکانە . چینی گەنجان کە هێزی سەرمایەی مرۆین لە هەموو ولاتێك، ئەم سەرمایە مرۆیە رۆڵ دەگێرێت لە ئارەستە کردنی دەسەڵات و حکومەت، دەسەڵات لە وڵاتی ئێمە ئاقڵانە کاری کردوە لە بێ رۆڵکردنی گەنجان بە شێوەیەکی ناراستەو خۆ لە رێگەی قەڵەم فرۆشەکان بۆ سەرقاڵکردنیان بە بابەتە سێکسی و بابەتە کۆمیدیاکان ، ئەم هەوڵە باش سەری گرتوە بابەتە فکری و هۆشیاری و کلتوری و نەتەویەکانی هەلداوەتە دەرەوەی کۆمەڵگا ، هەر بۆیە وڵاتەکەمان خاوەنی زۆرترین تاکی کۆیلەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە