سەر کەوتن بۆ هەر سەر بانێك پێویستی بەچەند هەنگاویکە
Sunday, 03/04/2016, 20:37
بۆ سەر کەوتنی هەر سەر بانیك پێویستە چەند هەنگاویك بنێین هەرگیز لە سەر زەویەوە بە هەنگاوێك ناگەینە سەر بانیك پێوستە هەنگاو هەنگاو سەر بکەوین تا لەماوەی کاتێکی خایەندراو دا بگەینە سەر بانە کە،،،
بۆچوونی کاك مەریوان هەڵەبجەی و بەرنامەکەی کاك دەرون گیژەن هەردوو کیان زۆر زووە بۆ نێو کۆمەڵگاکەمان !
میوانی ئەم جارەی بەرنامەی شەقامی کەناڵی (NRT2)مەریوان هەڵەبجەیە ،،،
ئەگەر هەیە ئەمە دواین بەرنامەی شەقام بێت لە کەناڵی ( NRT2)
بە بۆچونی من هیج نەتەوەیەك هیندەی گەلی کورد پابەندی ئاینی ئیسلام نیە میژوو ئەم راستیەی سەلماندووە زۆرمان قوربانی داوە بۆ پاراستنی ئاینی ئیسلام ،، ئەگەر چوار یەکی ئەو قوربانیانە بۆ ئازادی خۆمان و وڵاتەکەمان بوایە ئیستا هاوشێووەی وڵاتانی نەرویج و سوید و وڵاتە ئازادەکانی جیهان بە ئارامی و ئازادی و خۆش گوزەرانیەوە دەژیان ،،،،، حاڵی ئیستامان لەژیر رەحمەتی نیو موچەو ژیردەستەی و پر لە قەیران نەدەبوو
من لەو باوەرە دام لە پێناوی ئاینی ئیسلام تەوای گەلی کورد یاخود سەدا ٩٠ هاوڵاتیانی کورد کە پەیرەوانی ئاینی ئیسلامن ئامادەن لە بەرامبەر هەر بی رێزیەك بە ئاینی ئیسلامەوە بی هەڵوێست نەبن و کاردانەوەیان ببێت کەچی رەنگە لە بەرامبەر بی رێزی بە گەل وخاك و وڵات زۆربەمان بی هەڵوێست و کاردانەوە بین ! ،،،،هەروەها باسکردن لە ئاینی ئیسلام و پیخەمبەری ئیسلام لای گەلی کوردی موسڵمان هیڵی سورە بە بی دوودڵی بۆ خاك و نیشتمانیش ئاسیە چۆن باسی دەکەی، ئەمەیە بەد بەختی ئەم گەلە لیقەوماوە.
ئەم بەریزەش کە ناوی مەریوان هەڵەبجەییە تەواوی نوسینەکانی سەد و ١٨٠ پلە دژە بە ئاینی ئیسلام و سەدان جار سوکایەتی پیخەمبەری ئیسلام و قورئان کردوە و هەروها ریکلامی بەدرۆ خستنەوەی خودای کردوە و بەبروای ئەو شتیك نیە بە ناوی خوداوە
،،،، بە خویندنەوەی من بۆ هاوڵاتیانی کوردی ئیسلام لە کۆمەڵگای کوردستان ئەم فکر و بۆچونەی کاك مەریوان هەڵەبجەی هێشتا زۆر زووە و کاتنی نیە بڵاو بکریتەوە لە نێو گەلێکی دڵ ناسك و ساویلکە و ئاست لاوازی رۆشنبیری وەك و گەلی کورد!
بەکورتی بە بروای ئەو مرۆڤ خودای دروست کردوە ئەگینا خودا بوونی نیە، ئەمەش دەست بردنە بۆ تیکشکاندنی قوتسیەتیەکانی مسوڵمانان و دژایەتی کردنی ئاینە
لە کەناڵێکی کوردیەوە ئەم باسە یەکەم جارە باسی لێوە دەکرێت و بەو شێووە راشکاوانەیە ریگە دراوەتە ئەو بەرێزە کە ئەوەی لە دڵیەتی دژی ئیسلام و هەر بی رێزیەکی پی خۆشبێت بڵێت و باسی بکات ئەمە یاسای بەرنامەکەیە کە میوانەکان ئازادن لەوەی کە بیان ئەوێت بیڵین و زۆر پرسیاری تایبەت دەکرێت کە لە هیچ راگەیاندنێك بەوشێوەیە بەرنامە ناکرێت.
ئەگەر هەیە لەم ئەڵقەی بەرنامەی شەقم دا میوانەکە ی ئازاد بکات لەوەی کە دەست بۆ جومگە هەستیارەکانی ئیسلام ببات و سوکایەتی پێوە بکات ئەگەر بەرنامەکە وا بروات ئەوا چاوەروانی کاردانەوەش دەبین.
من لیرە دا پێشنیاریك بۆ برای بەریزم کاك دەرون گیژەن دەکەم بۆ مانەوە سەنگینی خۆی و بەرنامەکەی ئەو چاو پیکەوتنە پەخش نەکات چونکە ئەگەر هەیە هاوڵاتیانی موسڵمان کاردانەوەیان ببێت و ئەو بەرنامەیە کاریگەری خراپی ببێت لە سەر پێکەوە ژیانی ئاینەکان لە نێو کۆمەڵگای کوردستاندا.
دەرون گێژەن ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی شەقام لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک میوانی ئەم جارەی بەرنامەی شەقامی ئاشکرا کردوە کە "مەریوان هەڵەبجەیی"ه.
تێبینی: لای من کاك مەریوان وکاك دەرون و تەواوی مرۆڤ ئازادە هەر بیروو رایەك و بۆچون و فکریکی هەبێت جا دەربارەی ئاین یان سیاسەت یان کۆمەڵایەتی یان ئابووری یان رۆشنبیری هەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست