کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانە کێن بارزانی دەکەنەوە بە سەرۆكی هەرێم؟

Friday, 03/07/2015, 23:22


لە دوو مانگی داهاتوو دا  ٣٠ حوزەیران  دووبارە  دەبێتەوە  ئاخۆ  دەبێت رووی  کی  رەش  بێتەوە؟
٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٣  ئەو  رۆژەی  رووی  جل سەوزەکانی  رەش کرد !
کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٣ هیچ  بچوکتر  نیە  لە خیانەتی ٣١ی ئابی  
ئەگەر  لەم ساڵیشدا  جارێکی  تر  دووبارە  بێتەوە  ئەوا خیانەت کاری  گەورە لە  باشووری کوردستان  بریتی  دەبێت  لە (بزوتنەوەی گۆران  و  یەکگرتووی  ئیسلامی کوردستان  و  کۆمەڵی  ئیسلامی  کوردستان) . ئەم  سێ  هێزە  ئۆپۆزسێۆنە خۆیان وەك و دەنگی  گەل هەژمار دەکەن  بەڵام  لە  راستی  دا  واش  نیە ،
لە  کاتی  دووبارە بوونەوەی  کارەساتی  ٣٠ حوزەیران  ئەوا  هیچ  شتێك  بەناوی  دەنگی  گەلەوە  لە  پەرلەمان بوونی نامێنێت   ،،  هەر  بۆیە  باشترین رێگە بۆ  سەر  بەستی  و  گەیشتن  بەئازادی بۆ بەدەست هێنانی  مافی  هاوڵاتی  بوونی تاکی  کۆمەڵگا  لە  باشوری  کوردستان    ئەوا دەبێت  گەلی باشور پەیرەوی  یەكێك لەم   دوو  رێگەیە یاخود هەردوو  رێگەکەیە  بەدوای یەکتردا  بکات، چونکە  تاکە  چارەیە  کە گەل  دەگەیەنێت  بە  ئامانجی هەڵبژاردنی  ئەم  رێگایانە و  بۆ  خۆی  دەبێت  بە  بریار دەر  و  رزگارمان دەبێت  لە  دەسەڵاتێکی  چەق بەستووی وەك ئەوەی  کە  هەیە
ئەم هەنگاوە دەبێتە  ئامرازی بەدەست  هینانی  مافە  سەرەتایەکانی وەك  نزیك بوونەوە  دەبێت لە  راماڵینی  ئەم  دەسەڵاتە  دیکتاتۆرە خۆ سەپێنە  کە  سەروەت  و  سەر  و  سامانی  ئەم  گەل  و خاکەی کردۆتە  خزمەت  مانەوەی  فەرمەرمان رەوای بنەماڵە چەتە
هەنگاوەکان  ئەمانەن:
(١)  سازدانی  گەورەترین خۆپشاندان  ،، هاوشێوەی  خۆپیشاندانەکەی  تونس   کە  بێتە  هۆی  وەرچەرخانێکی نوێ  کە  تیادا  دەسەڵات  لە  بنچینەوە  بگۆردرێت  و  شکۆی  راستە  قینە  بۆ  گەل  بگەرێتەوە  و  دیمکراسی  جێیر  ببێت 
(٢)  ئەگەر  گەل  گەیشە  ئەو  باوەرەی  کە  ئەم  دەسەڵاتە  لە باشوری  کوردستان  نای ئەوێت  شکۆی  سەروەری  بدات  بەگەل  و  لە گەڵ دەستاو دەست  کردنی  دەسەڵات نیەو  تەواوی  داهاتی  سەرزەوی  ژێر زەوی  کوردستان لە  خزمەت بنەماڵە بەکار دێت  و  هاوڵاتیانیش  بە  کۆیلە  دەکرێن  ئەو  کات   دەبێت  گەل  بریاری چونە  شاخ  و  هەڵ  گرتی  چەك   بدات  بۆ  ئەوەی لە  رێگەی چەکەوە  گۆرانی  بنچینەی لە  باشوری  کوردستان  رووبدات  چونکە  منی  هاوڵاتی  یەکجار  بمر  باشترە  وەك لەوەی  کە  هەموورۆژێکم  هەر  مردن  بێت  ،،  پێم  ناڵین بەم  حاڵەی  ئیستاوە  ژیان لە  باشوری  کوردستان  چ  مانایەکی  هەیە  ؟؟؟
 ژیان لە ژیر  سێبەری   ئەم دەسەڵاتە  بێ  کارەب و  بێ  ئاو  بێ  بەنزین  و  بێ  موچە  و  پەناگەی  بکوژانی دەنگی  ئازاد  و   لە  سەرووی  هەمووشیەوە  ئەم  وڵاتە بی  ئەمن  و  ئاسایشە ! بۆچی ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە