بزانە ئێرە کوێیە و ژیان تیادا چۆن دەگوزەرێت !؟
Thursday, 30/04/2015, 18:51
لێرە زۆر شت جیاوازە
لیرە ژیان بەرەو هەرس هەنگاو دەنێت !
لیرە هێزی بی دەنگکردن لە ئارادایە !
لێرە نەبوونی سەروەری یاسا ئاسیە و هیچ گرفت نیە!
لیرە گورگ بریاردەر و مەر تاوانباری نێو قەفەزە!
لیرە رێوی پیاوی میریەو پشیلە کەروێشکەوانە !
لیرە مارمێلکە جەلاد و چەقەڵ دەرگەوانی مریشکەکانە !
لێرە هەڵو باڵی شکاوە و قەلە رەش خاوەنی ئاسمانە !
لێرە بەراز پادشای دارستانە و شێریش غیابە !
لێرە درك زاڵەو گوڵاڵەو وەنەو شە زەلیلی دەستی رۆژگارەی بێ بارانن !
لیرە قەڵەم دەوری پەپولە دەبینێت و تەمەنی تەنها یەك وەرزە!
لێرە رەخنە گرتن بە ئاژاوە گێر و گێرە شێوێن هەژمار دەکرێت !
لێرە مرۆڤەکان بە ئاسای دەکردرێن و کرین و فرۆشتیان پێوە دەکرێت
لێرە درۆ بەنرخە و پاداشتی هەیە !
لیرە دز شەریفە و داوێن پیسی شانازیە!
لێرە راست گۆی و نیشتمان پەروەری خیانەتە و حوکمی خنکانە لە زیندان!
لێرە زیندانەکان دەوری دەریا و رووبارەکان دەبینن زۆترین هاوڵاتی تیادا دەخنکیت!
لێرە هەرگیز ژیان نوێ نابێتەوە !
لێرە تا ساڵی ٢٠٠٧ دەمبینی خانوەکان گڵ و سەیارەکان مۆدیل کۆن بووم
لێرە سەرم هەڵگرتو لە نەرویج گیرسامەوە دوای 8 ساڵ گەرامەوە !
لێرە نەبووم وتم بگەرێمەو زۆرشت وەك خۆی نەماوە ! ئەوەی من ویستم ئەوها نەبوو!
لێرە کەبینم ساڵ2015 هێشتا خەڵکی لە سەردەمی بروا بوون بە کۆیلەبوون دەژین!
لێرە ئەوەی کە گۆراوە تەنها خانوە گڵەکانە بووە بە کۆنکریت و سەیارەکان لە مۆدیل کۆنەوە بووە بە مۆدیل نوێ !
لێرە عەقڵیەت هەنگاو و هەنگاو بۆ دواوە هەنگاو دەنێت !!
لێرە هیشتا ژیان بەردەوامە لەسەر سکەی دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە وریابە با نەیبات !
لێرە ژیان تەقلیدیە و هەمان ژیانی رابردوی سەردەمی باوانە!
لێرە ژیان بۆ هەندێك شاهان شایانەیەو بۆ هەندیك کولە مەرگیە !
لێرە مرۆڤەکان دابەش بوون بەسەر چەند خاڵیکا بە پیی پلەبەندیدا !
لێرە ئاخ لێرە هەی لە تۆ لێرە بێزاری هاورێمە لێرە
لیرە نزیكترین هاورێی چاوەکانم شوژنەکانن!
لێرە پێرووی چاوەکان بەسەر نوکە خەجەری زاڵمە بێ ویژدانەکانەوەیە!
لێرە باوەرم بە ئازادی نیە !
لێرە مافی هاوڵاتی بوونی نابینم !
لێرە وڵات فرۆش باشترین بازار و جەماوەر و کریاری هەیە!!
لێرە هەموو کات هەر گریان دەم دوینێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست