بۆچی کورد دەبێت هێزی سێهەم بێت لە رۆژهەڵاتی ناویندا؟ (بەشی دووەمی)
Wednesday, 26/11/2014, 12:00
بابەتی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەراست سەر چاوەی ئابووری جیهان
ئیستا چاوی هەموو جیهان لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەراستە بە تایبەت چەقی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەویش خاکی میزەپۆتانیا کە کوردستانی گەورە و خواری و عیراق دەگرێتەوە ئەم چەقی رۆژ هەڵاتی ناوەراستە بە سەرچاوەی وزە و ئابورری رابردوو و ئێستا و داهاتووی جیهان دەزانرێت وڵێتانی جیهان بە بەگشتی و وڵاتانی پاوەن خواز لە هەوڵی ئەودان بە هەر شێوەیەك لە شێوەکان بێت یان لە ژێر چەتری هەر بیانوێەك بێت خۆیان بگەێننە رۆژهەڵاتی ناوین ،،
بۆ دەست بەسەرەگرتنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و مسۆگەر کردنی سەرچاوەی وزەی جیهان پێویسەتە خۆیان لە چەقی رۆژهەڵاتی ناوەراست واتا میزەپۆتانیا جێگیر بکەن بۆ جیگیر بوونیان لە میزەپۆتانیادا پێویستە خۆیان بگەێنیە چەقی میزەپۆتانیا کە دەکاتە باشوری کوردستان تارادەیەك سەر کەوتوو بوون لەم هەنگاوە چوکە توانیویانە باوەرە سەرکردایەتی سیاسی کورد بهینن و پیان کەن بە لایەنگر و هاوپەیمانی خۆیان.
وەك دەبیننین بە ناوی شەری داعشەوە جیهان دابەش بووە بە سەر دوو بەرەدا لە غیابی گەلی کورد لە باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان بەڵام باشوری کوردستان خۆیان یەك لا کردۆتەوە بەوەی دابەش بوون بە سەر هەردوو بەرەکەدا بەداخەوە ! ئەم دابەش بوونەی هێزە سیاسیانەی کورد لە باشوری کوردستان بە سەر هەردوو بەرەی رژێمی داگیر کار و ستەم کارەکان و رژیمە سەرمایەداری پاوەن خوازەکان.
هەردوو بەرە بە ناوی شەری تیرۆرەوە لە هەوڵی دەست بەسەرا گرتنی رۆژهەڵاتی ناویندان.
با بپرسین تیرۆر کێیە؟
وەڵام ئامادەیە پێویستر ناکات بەدووی دا بگەرێن تیرۆر داعش و هاوشێوەکانیە ...
ئەی داعش کێیەو؟ دروست کراوی کێ یە ؟؟ بێ گومان ئەم رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) کە رێکخراوێکی تیرۆرستی دژ بە مرۆڤایەتیە دروست کراوەی هەر دوو بەرەی رژێمە داگیر کەرە فاشیست و چەو سێنەرەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و بەرەی رژێمە پاوەن خوازی و سەرمایەداریەکانی ئەوروپاو ئەمریکایە.
ئەمریکا و ئەورو پاو تەواوی رژێمە پاوەن خواز و سەر مایە گوزارەکان لە هەوڵی ئەوەدان دوو بارە لە دوای سەد ساڵ لە دابەش کردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و خەت خەت کردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە چوار چێوەی سنوری دەست کرد هەسان بە دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەو دەوڵەت مەزهەب و زاڵکردنی دەسەڵاتی کەمینە و سەپاندنی هەژموونی کەمینە بەسەر زۆرینە یان سەپاندنی دەسەڵێتی مەزهەبە کەمینەکان بە سەر مەزهەبی زۆرینە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان چۆن ؟؟ بۆ ئەوەی هەر کاتیك ئەو دەسەڵاتی کەمینەی کە حوکمی وڵاتێك دەکات لە ژێر فەرمانیان دەچوو هەموو کات ئەوەی بە بەر چاودا بێنن کە ئەگەر ئێمە نەبین ئەوا زۆرینە دەت روخێنێت بە پەیامیکی راستەو خۆپێ بڵین ئێمەین بووین بە هۆی مانەوەی دەسەڵاتی تۆ.
واتا هیچ کات رژیمەکانی رۆژهەڵاتی ناوین داواکانی وڵاتانی پاوەن خواز پشت گوێ نەخەن و گوێرایەڵیان بن.
بۆ نمونە هاتن لە عێراق کەمینەیەکی سونەیان بردە دەسەڵات و لە سوریا کەمینەیەکی شیعەیان بردە دەسەڵات و لە تورکیا دەسەڵاتیان دا بە کۆمەڵك فاشیست لەسەر خاکی وڵاتێکی تر و ئینکاری گەلانی تری دەکرد جگە لە تورك هیچ گەلێکی تری نەدەخویندەوە لە ئێران دەسەڵاتی فارسەکان بە هێزکرا کە کەمینەی نێو گەلانی ئێرانن بوون واتا کۆمەڵك دەوڵەت نەتەوەیان دروست کرد لە بەرژەوەندی خۆیان لە چوار چێوەی سنورێکی دەست کرد دا
سەیر کەن هەر ئەو دەوڵەتانەی کە سەد ساڵ پێش ئیستا رۆژهەڵاتی ناوەراستان دابەش کرد بەسەر کۆمەڵێك رژێمی دیکتاتۆری داگیر کەر و و سیستەمێکی چەق بەستوو هەر ئەو دەوڵەتانە هاتوونەتەوە جارێکی تر ئەم سنورانە تێك بشکێننەوە لە ژێر ناوی بازاری ئازاد واتا لە بازاری رۆژهەڵاتی ناوین نەوت بە تاڵان ببەو لە بازاریکی تر بی پاڵەو لە بازاریکی تر بیفرۆشە ئایە ئەمە بازاری ئازادە یان قۆرخ کردنی بازارە؟
هەر هەمان ئەم وڵاتە زلهیزانەی کە قۆرخی بازاری ئازادی جیهانیان کردوە بۆ خۆیان کارەکتەر بوون لە دروست کردنی ئەم وڵاتە دیکتاتۆرانەی رۆژهەڵاتی ناوین کە پێشتر دروستیان کردووە.
ئەی بۆچی ئیستا دوای سەد ساڵ هاتوون جارێکی تر هەووڵی تێکدان و رووخانی ئەم وڵاتە دیکتاتۆرانە دەدەن کە خۆیان دروسکەرین؟
دەزانن بۆ چی وادەکەن؟
چونکە بەرژەوەندیان لە رۆژەڵاتی ناوین کەوتۆتە مەترسیەوە بە مانەوەی ئەم رژیمانە...
مانەوەی رژێمەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بەرژەوەندی وڵاتانی سەرمایەداری و پاوەنخواز دەخاتە مەترسیەوە.
ئەی چی بکەن وڵاتانی پاوەن خواز تا بەژەوەندیان لە ژێ مەترسی رزگار بکەن؟
دەبێت وڵاتانی سەرمایەداری هەڵسن بە فۆرمیلە کردنەوەی رۆژەڵاتی ناوین بە سپۆنسەری ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا و تارادەیەك ئەڵمانیا و تەواوی وڵاتانی سەرمایەداری ،،،بێ گومان هەر وا دەکەن جا بۆ وڵاتانی بەرژەوەندی پەرست گرینگ نیە کام رژیمی دیکتاتۆر لە پێش ئەوەی تر دەروخێت لە رۆژهەڵاتی ناوین گرینگ ئەوەیە ئەم رژێمانەی کە بوون بە هۆکار بۆ لاواز کردنی بەرژەوەندیان تێك بشکێنن.
لە ئیستا دا وڵاتانی سەرمایەداری کەوتونەتە مل ملانی کردن لە گەڵ هێزی بەرامبەر هیزی بەرامبەر کێن؟
ئەو رژێمانەن کە شەری مانەوە و پاراستنی دەسەڵاتە فاشیست و داگیرکەرەکەیان دەکەن نمونەیان ئێران سعودیا و تورکیا و سوریا و عێراق و وڵاتانی کەندا و لەم نێوەندەش کورد دەبێت هێزی سێیەم بێت چونکە میژوو پێمان دەڵیت ئەگەر کورد هێزی سێیەم نەبێت زەرەر مەند دەبێت وەك ئەوەی لە رابردوو رووی داوە کاتێك دوو زلهیز لیك دەدەن ئەگەر گەلی کوردستان خۆی دابێتە پاڵ هەر کامێکیان یاخود دابەش بوو بێت بەسەر هەردوو هێزەکە ئەوا زیانی زۆری بەر کەوتووە بۆ نمونە کاتێك بێ زەندیەکان و ساسانیەکان شەریان کردوە گەلی کوردستان خۆیان دابەش کردوە بەسەر هەردوو تەرەف کە لەم نێوەندە دا زەرەر مەندی کورد بووە و دابەش بوونی کوردستانی بەداوادا هاتوە یان کاتی شەری عوسمانیەکان و سەفەویەکان دووبارە زەرەر مەندی یەکەم گەل و خاکی کوردستان بووە کە دووبارە کوردستان دابەش بۆتەوە لە نێوان عوسمانی و سەفەویەکان ئەوەی کە کوژراوە و لە ناو چووە تەنها گەلی کوردستان بووە.
دوور نەرۆین شەری براکوژی نێوان پارتی و یەکیتی لە ساڵانی نەوەدەکان ماڵ وێرانی زۆری لیکەوتەوە کە هەندێك لە چاودێران بە لە ناو چوونی ١٨٠٠٠ هەزار جەنگاوەری کورد و سوتان و وێرانکردنی دەیان گوندو شار وو شارۆچکە دەی خەمڵێنن و بێجگە لە تێکچوونی باری دەروونی هاوڵاتیانی کوردستان کە کاریگەری جەنگی براکوژی تا ئیستا بە سیمای گەلی کوردەو ە دیارە و زیانی بە بەرەو پێشچوون بەزی ئاستی رۆشبیری کۆمەڵگا گەیاندووە ئەم ماڵ ویرانیە لە ئەنجامی چی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە میژوو دەست نیشانی کردوە لە ئەنجامی هەڵەی سیاسی سەر کردایەتی کوردستان رووی داوە ،،، لەو کات دا سەرکردایەتی و هێزە سیاسیەکانی کوردستان دابەش بوون بە سەر ئێران و تورکیادا کە دوو زلهێزی دژ بەیەکی ناوچەکەنن و هەردوکیانیش دژ بە گەلی کوردستانن، بۆیە دەبێت لە ئیستا دا گەلی و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان وەك و هێزی سییەم لەم جەنگی جیهانی سییەمەی کە لە ئیستا تێ کەوتووین و لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە سەری هەڵداوە دەر بکەوێت واتا رۆژەڵاتی ناوین ببێت بە سی هێز.
(١) هێری وڵاتانی سەرمایە داری پاوەن خواز بە سەر پەرشتی ئەمریکا
(٢) هێزی وڵاتانی بەرگری کارەکان کە مانەوەی رژێمە داگیرکەر و فاشستی کۆنە پەرست و ستەمکارەکانیان بە بنەما وەر گرتووە
(٣) هێزی گەلانی ئازادی خواز و ئاشتی خوازی رۆژ هەڵاتی ناوین کە گەیشتن بە مافەکانیان بە بنەما وەر گرتووە لە نێو ئەو گەلانەش گەلی کورد نمونەیانە ئەم سێ هێزە لە یەك کات دا دەبێت هەر هێزیك لەم سی هێزە شەری دوو هێزەکەی تر بکات بۆ بەدی هاتنی خواستەکانی واتا هێزی وڵاتانی پاوەن خواز دەبێت لە یەك کات شەری رژیمە داگیر کەر و کۆنە پەرستەکان و شەری هێزی سییەم کە هێزی ئازادی خوازی گەلی کوردە بکات
بە هەمان شێوە رژیمی کۆنە پەرست و داگیر کەر دەبێت شەرئ هێزی سێیەم کە هێزی ئازادی خوازی گەلی کورد و شەری هێزی یەکەم کە هێزی رژیمی سەرمایەداری و پاوەن خوازیە بکات.
هەروها هێزی گەلی ئازادی خواز و چەوساوەی کورد دەبێت شەری هەردوو هیزی رژێمی کۆنە پەرستی داگیر کەران و رژیمی سەرمایەداری و پاوەن خوازی بکات، بەڵام دەکرێت دوو لەم هێزانە تا رادەیەك هەمە هەنگی یەك بن نەوەك هاو پەیمان بن تەنها بە مەبەستی هەرس هینان بە هێزەکەی تر
ئینشاڵا لە بەشی سییەمی ئەم بابەتە دێمەوە خزمەتی ئێوەی خوینەر و رۆشنبر... سوپاس بۆ هەموو لایەك بەو هیوایەی سود مەند بووبن و نە بووبمە مایەی بێزاریتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست