کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامی داود ئۆغلو بۆ بارزانی ئەمە بوو

Saturday, 22/11/2014, 12:00


چوونی ئەحمەد داود ئۆغلو بۆ بەغداو و لە بەغداوە بۆ هەولیر ئەوەمان پێدەڵیت ئێوە بەبی بەغدا هیچ بەهایەکتان نیە من لە رێگەی بەغداوە ئێوە دەناسم پەیوەندی ئێمەو ئێوە لە سەر بنیادی پەیوەندی توکیا و عێراقە !!!
سەیرە سەر کردایەتی کورد نای ئەوێت تێبگات تورکیا چۆن بەکاری دینێت تا ئەو کاتەی تەوای گرێبەستە بەنجا ساڵیەکەی نەوتی بە بەناو سەر کردایەتی کورد واژوو کرد کە پارتی لە واژووکردنی گرێبەستەکان لە گەڵ تورکیا رۆڵی دەر هێنەری درامای دەبینی واتا بە کار هێنەری یەکەم پارتی بوو لە ژیر دەست و خواستەکانی تورکیا ئیستا کە تورکیا ئاواتی بەدتی هاتنی گرێبەستیە پەنجا ساڵیەکەی هاتۆتە دی هیدی ئیشی بە کورد نەماوە کە داعش خەریك بوو بگاتە هەولیر تورکیا هیچ هەڵویستێکی نەبوو بگرە خۆشحێڵیش بوو بە دراوسێیەتی داعش ،،

ئیستا کاری بەوە نەماوە دەست لە پشتی سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیر و گزیرەکانی هەریمی کوردستان بدات و بە ناوی دامەزراندی دەوڵەتی کوردیەوە سەر خۆشیان بکات ! ،

بە پەیامیکی ناراستەو خۆ پیانی گوت بگەرێنەوە بەغدا ئێوە کێن من بەغدا بە ئێوە چۆن دەگۆرمەوە ،،،،

بۆیە بە ناچاری کورد رووی لە بەغدا کردەوە رێك رازی بوونی خۆی پیشان دا بە داواکاریەکانی بەغدا و نەوتی هەرێمی کوردستانی خستەوە ژێر کۆنترۆڵی عێراق و وشەی دروست کردنی دەوڵەتی کوردی و گشت پرسی لە بیری خۆی بردەوە و وتەکەی جەنابی بارزانی باوك هێنایەوە سەر میز کە لە گرتە ڤیدێویەك دا دەڵێت من هیچ کات داوای سەر بەخۆی و جیا بوونەوەم لە عیراق نەکردوە !!! ئەمەیە کارەست و بەد بەختی گەلێکی چەوساوە نەبوونی سەر کردەیەکی سیاستە مەدارە
ئادەی جەنابی سەرۆك پێم بڵی لە خۆدانە پاڵ تورکیایەو دژایەتی کردنەی ناوەند واتا بەغدا چیمان دەست کەوت ؟؟؟ جگەلە زیان گەیشتن بە گەلی کوردستان لەم نێوەندەش زەرەر مەندی یەکەم هاوڵاتیان بوو ،،،

لیرە دا هەموومان دەبینین کە چۆن لە هەر دوو لا دا پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز بوو ،،،

ئەوەی جیگای داخە ئەوەیە سەر کردایەتی هەریمی باشوری کوردستان پەند لەم هەڵانە وەر ناگر و دەیان جاری تر هەڵەکان دووبارەی دەکاتەوە ،،،
سەر کردایەتی سیاسی کورد خۆیان تەمەنێکیان بەسەر برد لە گەڵ سیاسەتێکی ساویلکە و خۆش باوەر بوونیان کردوە بە پێناسی دانیشتنەکان لە گەڵ سیاسیە چوار قوڵابەکانی جیهان بە گشتی و سیاسیە چوار
قولابەکانی دەور بەر واتا دوژمنە سەر سەختەکانی گەل و خاکی کوردستان وشەی چوار (قولاپ) لە نێو گەلی کورد باوە بە کەسیك دەوترێت کە زۆر فێڵزان و بی ئابروو بێت ..

دانیشتن و کۆبوونەوە لە شوێنە تاریکەنان و دوور لە چاوی کامیرە سەلماندنی خەڵەتاوی سەرکردایەتی کوردە

لە ئیستا دا هەموو جیهان لە هەوڵی ئەوەدان دەست بگرن بەسەر سامانی ژیر زەوی رۆژ هەڵاتی ناوەراست لە رۆژ هەڵاتی ناوەراستیش دا چەقی رۆژ هەڵاتی ناوەراست واتا وڵاتی میزە پۆتامیا (وڵاتی نێوان دوو رووبار) وڵاتی میزە پۆتامیا کوردستانی گەورە و خواری و عێراق دەگرێتەوە لە نێو میزە پۆتامیاش دەیان ئەوێت دەست بە سەر ناوەندی میزە پۆتامیا دا بگرن کە دەکاتە باشوری کوردستان ئەم زل هێزانەش دا بەش بوون بە سەر ئەمریکا و ئیسرایل وڵێتانی ئەوروپا و سعودیا و ئێران و تورکیا ئەمانیش دابەش بوون بە سەر جەمسەردا
جەم سەری یەکەم (١) ئەمریکا و ئەوروپا ئیسرایل
جەم سەری دووەم (٢) تورکیا ئێران سعودیا
ئەم دوو بەشەش لە دوو سەنگەر دان دژ بە یەك ( ئەمریکا و ئیسرایل و ئەوروپا بوون بە هێزی بە دەست هێنەری سەرمایە و قۆرخ کردنی بازاری ئازاد و دەست بەسەرا گرتنی سامانە سروشتیەکانی رۆژ هەڵاتی ناوین

لەم لاوەش تورکیا و ئێران و سعودیا هێزی مانەوەنن و هەڵ دەدەن شەری مانەوە و شەری پاراستنی سیستەمی داگیر کاری خۆیان بکەن ئەی کی دەبێت هێزی سییەم بێت و زۆر بە عاقڵانە سیاسەت و مامەڵە لە گەڵ دۆخە کە بکات ؟؟؟
بی گومان کورد هێزی سێیەمە و هێزی ئازادی خوازە

لە بەشی دووەمی ئەم بابەتە ئینشاڵا دێمەوە خزمەتیان زۆر بە وردی و زانیاریەکی راستی و دروستی باسی ئەم دۆخەی ئیستای جیهان دەکەین کە لە قۆناخی جەنگی جیهانی سێیەم داین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە