کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو رۆژگارانە تێپەری سەرۆك عەشیرەتێك خۆی وەك نوێنەری گەلی کوردستان نیشان بدات!!

Thursday, 12/02/2015, 12:00



بە بانگێشت کردنی نوینەری پەیەدەو یەپەژە بۆ کۆشکی کۆماری لە فەرەنسا سەرکۆماری فەرەنسا ئەو دەسەڵاتەی لە سەرۆك عەشیرەتەێکی کوردستان سەندەوە کەخۆی کردوو بە نوینەری هەموو گەلی کورد
سوپاس بۆ خودا نوێنەرایەتی گەل بۆ گەل خۆی گەرایەوە
کاڵ بوونەوەی دەسەڵات و خۆ بەخاوەن زانینی سەرۆك عەشیرەتێك و لیدوان دانی بە نیوی گەلیکەوە
دەبوو زۆر تر گەل دەنگی بەرز بکردایەتەوە و رێگری بکردایە کە سەرۆك عەشیرەتێك خۆی بکات بە دەم راست و خاوەنی گەلێکی چەوساوە ،، مێژە چەند دەیەیەکە عەشیرەتیك مامەڵە بە گەلیکەوە دەکات بۆ بەرژەوەندی عەشیرەتەکەی گەل دەکات بە قوربانی ،،،
گەلی کورد لە سەوەتای سەدەی بیست بۆ بیستوو یەك گیرۆدەی دەستی نەبوونی نوینەریکی راستە قینەیە ئەوانەی دەر کەوتن و خۆیان بە بەرپرس و سەرکردەی گەلی کورد دەزانی کەسانێکی خاڵی لە هەستی کوردبوون بوون هەر بۆیە گەلەکەمان دووچاری دەیان جار لە قرکردن و چەوسانەوە لەناو چوون بووە باجی هەڵەی ئەو بەناو سەرکردانە دەدات کە خۆیان سەپاندوە بەسەر کۆمەڵگای کوردستان ،، من زۆر تێراماوم لەوەی کە لە کۆمەڵگاکەمان بە مرۆڤیکی لەش فرۆش دەوتریت بی ئابوور و بی حەیا کەچی لەهەمان کۆمەڵگادا بە مرۆڤیکی خاك فرۆش دەوترێت سەرۆك!!!!
جاریك بەناوی جیابوونەوە لە شۆرش تیکمان دەشکیننو جاریك بە ناوی نسکۆی شۆرش ژیر دەستەمان دەکەنەوە و جاریك بەناوی هێنانی دەستی بیگانە شەری براکوژیمان پێ دەکەن و جاریك بە ناوی هەڵبژاردنەوە حکومەتی بێ پیلان و بێ دەستور بێ سەروەت و بێ موچەمان بۆ دادەمەزرینن و جاریك دەسەڵات بەناوی پەرلەمانی ناو دەنێن و جاریك دەسەڵات بەناوی سەرۆکایەتی ناو دەنێن ،، لەراستیدا ئەمانە نە شایەنی ئەوەن رێبەرایەتی گەل بکەن و نەشیاوی گرتنە دەستی دەسەڵاتن ،،،
لە چ وڵاتێك بوو دوو هیزی چەکدار هەبێت یان هەر وەزارەتیك خاوەنی دوو وەزیربێت !!!!
نا ئەو سەردەمە گوزەشت کە ئەم سەرۆك عەشیرەتانە بتوانن وەك ئەوەی لە رابردوو بوون بە نوینەری گەلی کورد لە داهاتووش بە هەمان شێوە هەر خۆیان نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بکەن ،،،،

هاوکێشەکەی گۆری فەرەنسا بە بانگیشت کردنی نوینەری پەیەدەو یەپەژە یەکەم پەیامی دا بە گوی بەرپرسانی کورد لە باشوری کوردستان کە چی تر ئێوە نوینەری تەواوی گەلی کورد نین بەڵکو تەنها نوینەری عەشیرەتەکەی خۆتانن زۆر سوپاس بۆ خودای گەورە جاریکی تر نوینەرایەتی گەلی کوردی بۆ گەلی کورد خۆی گەراندەوە ئەوەتە گەل لە رۆژئاوای کوردستان خۆی نوێنەرایەتی خۆی دەکات و لە باکوریش بەهەمان شێوە لە باشوری کوردستانیش دوو سەرۆك عەشیرەت نوینەرایەتی هەردوو شاری دهۆك و شاری سلیمانی دەکەن هەولێریش بی نوینەرە!!!
رۆژهەڵاتی کوردستانیش زیاتر لە دەسەرۆك عەشیرەت نوێنەرایەتی شارو گوندەکانی ئەو بەشەی کوردستان دەکەن بەڵام لام روونە لە داهاتویەکی نزیك سەروەری نوینەرایەتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ گەل خۆی دەگەریتەوە و تەواوی سەرۆك عەشیرەتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هاوشێوەی دووسەرۆك عەشیرەتەکەی باشوری کوردستان ئەو مافەیان لێ دەسەندریتەوە کە بە ناوی گەلەوە قسەو لیدوان و چاو پیکەوتن ئەنجام بدەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە