پهئڤێک بۆ شڤان په‌روه‌ر
Monday, 18/11/2013, 12:00
ئه‌و تهنبورهی ڕۆژگارێک به ده‌ست شڤانه‌وه بوو
ئه‌و تهنبورهی سه‌رده‌مانێک سونبلی به‌رخۆدان بوو
ئه‌و تهنبورهی ڕۆندکی له چاوی ملیۆنان کورد ده‌باراند
ئه‌و تهنبورهی دلی ملیۆنان کوردی ده هه‌ژاند
ئه‌و تهنبورهی ئارامی له‌داگیرکه‌ران بڕی بوو
ئه‌و تهنبورهی ڕۆژگارێک به‌رامبه‌ر دوژمنان تاکه چه‌ک بوو
ئه‌و تهنبورهی له ژه‌نینا هه‌موو ڕه‌نگێ له به‌رامبه‌ریا مل که‌چ بوو
ئه‌و تهنبورهی له ڕۆژگاری ڕه‌شی کوردا تاکه ده‌نگ بوو، تاکه ڕه‌نگ بوو
ئه‌و تهنبورهی که ڕۆژگارێک داگیرکه‌رانی ده‌هێنا له‌رزین
ئه‌و تهنبورهی که ڕۆژگارێک ده‌ستری ،،ئێمه کوردین،قه‌د نامرین قه‌د نابه‌زین
ئه‌و تهنبورهی که ڕۆژگارێک ئامه‌دی جێ هێشت
ئه‌و تهنبورهی گه‌لێک ڕۆژگاری تالی چێشت
ئه‌و تهنبورهی بۆ په‌یامێ بۆ شۆڕشێک ڕێگای دووری گرته به‌ر
ئه‌و تهنبورهی جیا له تهنبورهکانی دیکه به‌ده‌ر
ئه‌و تهنبورهی بۆ بچوک و خۆر‌ت و پیر
بۆ کرێکار و چۆتیار، بۆ سیاسه‌ت مه‌دار ومه‌لاو شێخ و پیر
هه‌ڤال بوو، په‌یام بوو
هه‌ر ئه‌و ته‌نبوره به ناچاری، زۆر به‌دزی
جارێکی تر به‌ره‌و ئامه‌د گه‌ڕایه‌وه زۆر به کزی
نه‌ک بۆ گێڕانه‌وی به‌سه‌رهات و په‌یامه‌که‌ی
نه‌ک بۆ باوه‌شی خه‌لکه خۆڕاگری وولاته‌که‌ی
نه‌ک بۆ ئامێزی باوکه پیر و په‌ک که‌وته‌که‌ی
نه‌ک بۆ ئامێز گرتنی خۆر‌ت و قیزی شاره‌که‌ی
نه‌ک وه‌ک هێمنی موکریان
ده‌ست له‌ناو ده‌ستی خه‌لک و پێ له‌سه‌ر چاوان
به‌لکو بۆ بن ڕهشمالهکهی ئالی عوسمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست