شعرێک بۆ کۆبانی
Sunday, 02/11/2014, 12:00
ئه‌گه‌ر عیسا ئێستا زیندوو بایه
ئۆرشه‌لیمی جێ ده‌هێشت و
له‌گه‌ل یاره‌کانی ده‌هاتنه کۆبانێ
ئینجیله‌کانیان له‌وێ ده‌نوسیه‌وه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئه‌گه‌ر گیڤارا ئێستا له خه‌بات بمابایه
بۆلیڤیای جێ دههێلا و
ڕووی ده‌کرده کۆبانێ
ده‌بوه شه‌ڕڤانێک
مێژووی به‌رخۆدانی له‌وێ ده‌هۆنیه‌وه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئه‌گه‌ر مارتن کینگ
له نێو ڕه‌ش پێسته‌کان بمابایه
کۆبانێ یان ده‌کرده مه‌نزلگای خه‌بات و
هه‌موو چه‌وساوه‌کانی جیهان
یادی پیرۆزیان له کۆبانێ ده‌کرده‌وه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئه‌گه‌ر پیکاسۆ و دافنشی
له ژیان دا بمابانایه
کێ بڕ کێ یان بوو له‌وه‌ی
کێ به‌جوانترین شێوه
ڕوخساری کچه شه‌ڕڤانێکی کۆبانیان
له تابلۆیێکی جوان بنهخشاندبایه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئه‌گه‌ر ماندێللا هێشتا له زیندان بایه
که ئازاد ده‌بوو
له‌بری جۆهانسبێرگ
کۆبانی ده‌کرده پایته‌ختی کۆماره‌که‌ی و
هه‌ر له‌وێش هه‌موو سه‌رکرده‌کانی جیهان
له ڕۆژی ناشتنی یادیان ده‌کرده‌وه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئه‌گه‌ر قه‌شه لۆسه‌ر هه‌تا ئێستا له ئه‌لمانیا
له ژیان دا بمابایه
ده‌هاته کۆبانێ و فێری ده‌کردین
که چۆن بهڕیفۆرمێک
غوسل و چلکی چه‌ندین سه‌ده
له خۆمان ده‌رده‌که‌ین و
کوردستانی پێ پاک ده‌که‌ینه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست