ئۆپراسیۆنەكانى توركیا لەنێوان كابینەى پێنجەوە بۆ حەوت
Wednesday, 11/07/2012, 12:00
سهردار قادر
پێش هەمووشتێ، ئهمهوێت بەخوێنەر ڕابگەیەنم، كابینەى [5] كەنێچیر سەرۆكایەتى ئەكرد، بۆ پشتگیریكردنى لەو كابینەیەدا و كرانەوەى بەڕووى ووڵاتاندا لەبوارى نەوت و پیشەسازیدا، بەتایبەتى وەبەرهێنان لەپرۆژەى نابۆكۆدا پێویستى بەهاوكارى ووڵاتێكى دراوسێى وەك توركیا هەیە.
پرۆژەى نابوكۆ چیە؟
نابۆكۆ ئەو پرۆژەیەیە كەلەخۆیدا ستراتیژیە حكومەتى توركیا گرێیداوە بەپرۆژەى [حسن كێڤەوە] ئەم دوو پرۆژەیەش خۆیان لەیەك خاڵدا ئەبیننەوە:
یەكەم: پرۆژەى حسن كێڤ، ناوچەى بۆتان بادینان بەیەكەوە دەبەستێتەوە. بۆتان بادینانیش ئەو جوگرافیایەیە كەهێزەكانى گەریلا وەك مەناوەر و خەباتى چەكدارى چالاكیەكانى خۆیانیان تێیدا ئەنجام دەدەن، بەتایبەت ناوچەى [سرحد جیلۆ گابار چواركێلا زاب] كەئەم شوێنانە هەرە شوێنى ستراتیژى هێزەكانى گەریلان و خەڵكەكەشى ئەو خەڵكە ڕاگوێزراوە لەگوندنشینانەن كەلەسەرەتاى كۆمارى توركیاوە هەتا ئێستا ڕاوەدو دەنرێن.
واتە توركیا بەمەش گرەو لەسەر ناوچەى بادینان ئەكات لەگەلأ گەلى كوردا پەكەكەش 90% ى ئەو خەڵكەى لەگەڵدایە كەلەهەرێمى بۆتاندا ئەژین.
خاڵى دووەم: دروستكردنى بەنداو لەحسن كێڤ واتە بەژێرئاوبونى زیاتر لە 300 گوند كەئەم شوێنانە مەفرەزەى گەریلاكان تێیدا چالاكى خۆیانى تێدا ئەنجام ئەدەن. گرێدراو بەو پرۆژەیەشەوە پرۆژەى [نابۆكۆ پرۆژەیەكى ستراتیژییە و لەنێوان كابینەى نێچیر و ئەردۆغاندا بۆ ڕەوانەكردنى گازى سروشتى پەترۆلأ و داهاتەكانیان كەئەو داهاتانەش هەمان ئەو داهاتانەیە كەگرێدراوە بەبەندەرى جیهانیەوە.
پرسیار ئەوەیە كە بۆ نێچیر دەبێ بەسەرۆكى حكومەت یەكەم هەنگاوى مامەڵەكردنە لەسەر پرسى كورد؟ هۆكارى ئەمەش لهم خاڵدا خۆى دەبینێتەوە:
1. بەتێڕوانین لەمێژووى خۆیاندا لەگشت ڕاپەڕینەكانى گەلى كوردا لەبەرئەوەى لەناوچەیى و هەرێمیدا بەشێوەیەكى ئەوتۆ نەناسراون.
2. سنورەكانیان گرێدراوە بەچوار ووڵاتى زلهێزى داگیركەرەوە كەواتە بۆ بوون و مانەوەى خۆیان دهبێت پەیوەندى دیپلۆماسى لەگەلأ ئەو هێزانەدا ببەستن و ئەمەش بۆخۆى سازشكردنە لەسەر گەلى كورد لەپارچەكانى تریشدا.
3. ئەمە گرنگیەكەیەتى كەگرێدراوە بەو دوو خاڵەى سەرەوە خاڵى سێیەم كەتەواوكەریەتى. هەرێمێكى سەربەخۆ هەیە بۆخۆیان و دەتوانین پێى بڵێین حوكمڕانى كورد پەترۆڵى كورد.
پیشەسازى كورد وەبەرهێنانى كورد كەواتە پێویستى بەپشتیوانى دەرەوە هەیە، یەكێك لەوانەش دەوڵەتى توركیایە بۆ پشتیوانیكردنى ئەم حكومەتە كەنێچیر سەرۆكایەتى دەكا. بەبۆچونى من ئەم سێ خاڵەى زۆر بەهەند وەرگرتوە، واتە گەر خاوەن حكومەت بم بێ پشتیوانى دەرەوە هیچم پێناكرێ، ئەمەش بەكۆى ئەو خاڵەى سەرەوە، واتە كچم ئەكەم بەقوربانى كوڕم بەمەرجێك لەهەر دوو پارچەى كوردستاندا ئێران و سوریا كەئەو شۆڕشانەى تێدا دامركانەوە ئێستا شۆڕشى هەرە بەهێز پەكەكەیە لەباكورى توركیا و بەمەش ئەو دەوڵەتەى تەنگاوكردووە، كەواتە حكومەتى هەرێم بەووتەى: دانم پێدابنێ هاوكارم بە، منیش وەبەرهێنەرم لەم حاڵەتەشدا دەتوانم ناوبژیوانیش بم بەئیجابى و سلبیى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست