کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێست

Sunday, 27/03/2011, 12:00




 ڕۆحم توڕەیی تێ زاوە هەنـــــــــــاوم بەربۆتە سوتـــــان
 وەك سرودێكی ئاگرین دەچمە نێو وەرزی سەرهــەڵًدان
 هەنگـــــــاو دەنێم بۆ ئامــانجێ ماندوونابم بێ هـەدادان
 یەك هەڵوێستو یەك بڕیارم لەمیانەی مردنو ژیــــــان
 من داستانم بێ پایـــــــــــانە مێژوویەكـــم بێ بڕانــــەوە
 دەبمە خۆرێكی گڕگـــرتوو بە ڕەنـــگو بۆی سوتــــانەوە
 دەربەست نیم لەم پێناوەدا گەر ببمــە سوتو خۆڵـەمێش
 ســمبوڵى شۆڕشێكـی سپیـم دیرۆكێ لە ئــــــــــازارو ئێش
 ناڵەى گیانێكی هەژاوم دامركــــــــــــــــــــــــانەوەم بۆ نیە
 نـــــــەوەی نوێی ســـــەدەی زێڕینم ڕقم لــــە زۆرداریـــە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە