کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نكۆڵى كردن ئاوەژوو كردنەوەی ڕاستیەكانە

Wednesday, 29/12/2010, 12:00



هەوڵدان بۆ شێواندنی هەر تەوەرێك یاخود هەر بیروبۆچوونێك بە بەرپەرچدانەوەیەكی قوڵیو لێوان لێو لە چەواشەكاری دەرئەنجام ڕاستیەكان لە بەهایان كەمتر دەبێتەوە، خستنە ڕووی بیروبۆچوونێك یاخود نووسینی بابەتێك بوونی هەبێو نەبێ هەرچۆنێك بێ دەبێ بە جوانی شرۆڤەی كەینو یا هیچ نەبێ چەند جارێك بیخوێنینەوەو لە ناوەڕۆكی بابەتەكە تێبگەینو پێش وەخت بڕیار نەدەین كەوابوو بیروبۆچوونەكان دەبێ نرخی خۆیان بدەینێ، لە ژمارە(83)ی تروسكەی ئازیزدا وەڵامێكم پێ گەیشت كە وەڵامدانەوەی نووسینێكی من بوو لە ژێر ناونیشانی ((ئەو دەنگانەی كە لە دەنگی ژنان جیاوازترن)) ئەم وەڵامدانەوەیە بە ناوی بەڕێز ((شنروێ حسێن)ەوە پێگەیشت، سەرەتا من ڕێزو حورمەتم بۆ خاوەنی ئەو وەڵامدانەوەیە هەیەو دەستخۆشی لێ دەكەم، بەڵام ئەوەی لای من گومانە نازانم (شنروێ) ناوی خوازراوە یاخود بە ڕاستی (شنروێ) بەڕێزیەتی بمبەخشە كە وا دەڵێم چونكە زۆربەی نوسەرەكان بە ناوی خوازراوەوە بابەتەكانیان دەنوسن هەر بۆیە دڵنیا نیم لە بەڕێزت تۆ لە كام ڕەگەزیانیت، ئەوان دەكەوێتە ویژدانی بەڕێزتەوە، بە هەر حاڵ خوشكی ئازیز (شنروێ خان) لە وەڵامەكەی دا نوسیویەتی بەڕێزی وەك ئەوەی كە ئەو بۆچوونەی لە بابەتەكەیدا نوسیویەتی زۆر دوورە لە بیروبۆچوونی ئەو! پاشان نوسیویەتی ئەو پیاو نی یەو پیاوەتی لە خۆیدا كوشتووە بەڕێزم من سەردێڕى بابەتەكەم شتێكی ئاشكرایە باس لە چەند دەنگێك دەكەم كە لە دەنگی ژنان جیاوازترن پێناسەكەی خۆی بە خۆیەوە، واتە من كۆی پیاوانی وڵاتەكەم باس ناكەم هەر بۆیە لای هەندێك ئەوە بە حەقیقەتێكی زیندووی نێو كۆمەڵگا دەزاننو وڵاتی ئێمەش بێ بەش نی یە لەو دەنگانە، بەڵام تۆ لە وەڵامەكەتا بێ بیرلێكردنەوە منت لێ بێ بەش نەكردووە بە بیروبۆچوونی منیشی دەزانی كەواتە لای بەڕێزت چەند دەنگێ لای تۆ بێ مانایەو كۆی هەموو پیاوانت تیادا تاوەنبار كردووە كە هەموو هاوتەریب یەك بیروبۆچوونن لە ئاست دۆزی ژناندا ئەمەو جگە لەوەی كە منیشت خستۆتە نێو بازنەی خەرەز شەخسیەوە بەڕێزم من وەك تایبەتمەندی خۆم لە سروشتەوە بە پیاو خولقاوم پیاویشم، ئەوەشی لەگەڵما دەژی ڕووناكبیرێكی ژنەو دەیان جیلی پێگەیاندووە خۆشبەختانە بەهۆی ئاستی هوشیاریمانەوە پڕاوپڕ ڕێز لە مافەكانی یەكتر دەگرین، ئێمە ئەوەمان لە خۆدا خاڵى كردۆتەوە، پاشان بەڕێزی درێژەى بە نووسینەكەی خۆی داوەو دەڵێت ئەگەر جەنابتان ژنێك بە زاڵبوو دەزانن ئەوا كەسایەتی باوكێكی وەك ئێوەی گرتووە، بەڕێزم ئەوەی من نوسیم لە ناو كۆمەڵانی خەڵكدا حەقیقەتێكی ڕاستەقینەیەو ویستم بۆ ڕای گشتیو خوێنەرانی ئاشكرای كەم نەك خاوەنی نووسینێك تیایدا ببم بە قوربانیو پەنجەرەكانی تێگەیشتن بە سەر خۆتا داخەی، وە بە سرووشتێكی گەلێ توڕەوە بەهۆی نوسینەكەی منەوە داخەكانی خۆتان بەسەر گشت پیاواندا هەڵڕێژنو بە سەردەمی تیمساحو زەبەلاح لە قەڵەمیان بدەن پاشان تەنیا بەرگری لە ڕەگەزەكەی خۆت دەكەیتو هێشتا بە پاكو بێگەردو سازگار لە قەڵەمیان دەدەی ببورە ئێوەش هێندە گوناه نین بگرە سەركێشیەكانتان جیهانی پیاوی سەغڵەتگیر كردووە لە مێژووی حەواوە یاخی بوونتان لە خواوەندو تا ئێمەشتان بە خۆتانەوە سەرگەردان كردووە هەر بۆیە ئێمەی پیاوانیش ئەو هەموو چەوسانەوەی خۆتان دەخەینە ئەستۆی ئێوەی ژنەوە كە پیاوان دەرهەقتان دەیكات، نەك بە بڕوای من ئەوانەشی كە ژن ناسن شوێن پێی ژنانیان هەڵگرتووە لە ئەرشیفی خۆیاندا هەموو ڕووداوێكی كارەساتبار كە لەم جیهانەدا ڕوودەدات كە پێیان وایە دەستی ژنێكی لە پشتەوەیە وە بەردەوامیش كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر تێكدانو شیرازە پچڕانی كۆمەڵو خێزان هەیە پرسیار؟ ئەی بۆ پەرچە كرداری خۆ سوتاندن بە هەر بیانوویەك بێت هەڵوەشانەوەی سەرلەبەرو خێزانو كۆمەڵگا نیە؟ بۆ بەڕای بەڕێزتان ئێوەی ژنان بەم كردارەتان جۆرە تاوانێك بەرامبەر دایكتان كە توخمی ژنەو خوشكتان كەهاوڕەگەزی خۆتانە ناكەن؟ بۆ بە ڕای بەڕێزت تاكە هۆ بۆ ڕودانی ئەو كارە تاك لایەنە بە تەنها هەر پیاوە؟ ئێوەش شامی شەریف؟ پاشان نوسەر نوسیویەتی نازانم پێناسە كردنی ژنێك لە شیعری پیاوێكدا جگە لەوەی كە ژنان وەك بونەوەرێكی گوناه، بێ هێز، بێ دەسەڵات، مەكینەیەكی ئامادە بە بێ لەكار كەوتن بۆ خزمەتی پیاو هەر لە قاپو قاچاغ شوشتنەوە بگرە تا دەگاتە پێكهێنانی هەموو داواكاریەكانی ناو نوێنی پیاوان زیاتر دەبێت چۆن پێناسە بكرێت، بەڕێزم پێ دەچێت تۆ لە ئایدیایەكی قوڵدا زۆر قول بووبیتەوەو هێندە سەرقاڵو تامەزرۆی كتێبە فكریەكانیت كە سەرچاوەیەكی باشت لێ وەرگرتووەو بەردەوامیش دەخوێنیتەوە بەڵام دەبوو كەمێك ئاوڕێكت بۆ ئەدەبیاتی شیعرو زمانی شیعری بدایەتەوە كە تا چەند بەڕێزەوە بە چاوی خۆشەویستیەوە لە دونیا جوانەكەی ژنانیان ڕوانیوە، نمونە گۆرانو هێمن موكریانی پڕاوپڕ ژنیان پێناسە كردووەو حەقی خۆیانیان داوەتێ، بەڵام با لە شیعر بگەڕێین هەموو مێینەیەك بیركردنەوەی نێرەو بە پێچەوانەشەوە نێر مێیە، ئەی تۆ بەڕێزم ئەگەر بڕوات بەو ئاڵوگۆڕە چێژ بەخشەی دوو لایەنەی نێوان نێرومێ نی یە لە نێو پێخەفی هاوسەرێتیدا بە جێی دەگەیەنین ئەی بەڕێزم كوێی تر بە شیاو دەزانیت یاخود كوێی تر شك دەبەیت بۆ ئەنجامدانو بەرقەراربوونی ئەو ئەركە، ئەگەر جەنابت بڕوات بەم جۆرە كردارە لایەنە هاوبەشە نی یە، كەواتە بەڕێزت دژى بەردەوام بوونی ژیانیتو كە ئەوەش بۆ خۆی غەریزەیەكە لە ئاژەڵانیشدا هەر هەیەو جا نازانم بەڕێزت چۆن بە جورئەتەوە دژى ئەم كارە دەوەستیتەوە، ئەمەو لە كۆتاییدا نوسیویەتی پرسیارێكتان لێ دەكەم ئایا ئێستا ئێوە كوردێكی بەم شێوەن؟ كوردێكن كە ناخو ڕۆحتان تەزیوە بە سیستەمی مۆدیرنیەتەی سەرمایەداریو تەنها خۆشتان ناناسن، بەڕێزم بە هەڵەدا مەچۆ ئێوەی ژنان هەر لەسەرەتای مارە بڕینەوە پێداگرن وە بە دو سەرمایەوە بۆ خۆتان دێنە نێو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە ئەویش (موقەدیمەو موئەخەرەیە) واتە (پێشەكیو پاشەكی) ئینجا دێنە ئامێزی پیاوێكەوە كە مەرجێكی ئێوەی ژنە لە دوای ئەو دوو داواكاریەش هێشتا ناختان تەزیوە بۆ گەلێ داواكاری تری وەك خانوو كە بە ناوتانەوە بێو ئوتومبێلو ماڵی جیاواز كە ئەمانە ڕەنگدانەوەی خۆیانیان دەبێ لە داهاتوودا، كە ئێوە لەسەر پیاوانتان فەرز كردووە كە دەبوو ئێوە تەنیا هەر خاوەنی موقەدیمەو موئەخەرە بن نەك هەمیشە جەخت بكەنەوە كە چۆنە پیاوان ڕووت بكەنەوە بەڵێ ئێوە ئاوا بە قۆناغی خۆتانا تێدەپەڕن بەڵام بەڕێزت ئینكاری دەكەیت، من لە دوای وەڵامەكەی تۆ زۆر كەس پەیوەندی پێوە كردم كە ڕاپرسیەك لە نێو زۆربەی خەڵكو هاوڕێكانما بگرمە ئەستۆو وتیان تۆ ئەركە بە ئاكام بگەیەنەو ئیمزا لەسەر ئێمە كە ئێمەی پیاوان تا چەند چەوساوەی دەستی ژنانین.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە