بۆ وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى كوردستان + دكتۆر بەرهەم ێاڵەح

Sunday, 08/08/2010, 12:00




ئەم كاتەتان باش بەرێزان من مامۆستام لەناحیەی قەرەهەنجیر كەنازانم سەر بە كوێ یە ؟! وا ماوەى چوارساڵە دەوام دەكەم بەڵام ئەوەى شایەنى باسە ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن نوسەریكەوە بەناوى رێبوار كەركوكى بابەتێكى زۆر جوان بڵاوكرایەوە لەسەر گەندەڵی ئەم ناحیە بچووكە كە هەتا ئیستا مەعەسكەرە لەلایەن حكومەتى بەغداوە بۆیە منیش بەباشم زانى هەندێ ڕاستى بخەمە بەرچاو بەڕێزان چەندەها جار كتاب هاتووە لەسەر موچەى مامۆستایان لەپەروەردەوە كە چەند موچەیان هەیە بەڵام واماوەى هەشت ساڵە درۆ دەكەن هەتاكو ئیستا وەڵامى ڕاستى حكومەتیان نەداوەتەوە بەتایبەتى ئەو مامۆستایانەى كە زیاتر لەدوو موچەیان هەیە بەڵام من لەكەركوك(تەعهود ختی)م لیوەرگیراوە دەڵین تۆ لە حزبیش مەعاشت هەیە منیش دەڵێم بەرپرسەكانى كوردستان بەڕێز دكتۆر بەرهەم بۆ خۆت نایەى بزانى وەزعی ئەم ناحیەیە چۆنە ؟ یان دەزگایەكى ڕاگەیاندن بنێرن بزانن ئەم مامۆستایانە چەند مووچە وەردەگرن بۆچی وەڵامى ڕاست نادەنەوە ؟! ئەوەى جێی سەرسوڕمانە ئەگەر ئەمانە مامۆستا بن ڕاستى نەڵێن قوربەسەر ئەو خوێندكارانەى كە لەبەردەستى ئەوان پەروەردە ئەكرێن بەڵام دەرماڵەى چەندەها مامۆستاى كەركوك بڕاوە

بەڵام ئەم مامۆستا بەریزانە دەڵێن ئەم حكومەتە بۆ ئێمە ..... بووە
توخوا منیش دەڵێم ئەم حكومەتە بە خوێنى چەندەها مامۆستا و ڕۆڵەى كورد بووە بە حكومەت هەتا ئێستا هەندێ لەبنەماڵەى شەهیدان مەعاشیان نیە وا زیاتر لە هەشت ساڵە ئەم مامۆستایانە موچە وەردەگرن لە هەردوولا ئەوەى زیاتر جێی سەرسوڕمانە حكومەتى كوردى هەتا ئیستا نەیتوانیوە ناحیەیەك بگەڕێنێتەوە سەر هەرێم ئەى قور بەسەر ئێمەى خەڵكى كەركوك ئەم شەڕانەمان بۆ پێ دەكەن لەگەڵ عەرەب و توركمان ئێوەى بەڕێز لە بەغداد ئەم هەشت ساڵە دیفاعتان لەچی كردووە ؟ چیتان كردووە بیخەنە بەرچاو ؟ بەڕێزان خەڵكى ئەم ناحیە بچوكە هەتا ئێستا بێ دەنگن بەڵام دڵنیابن رۆژێك دێت ئەم جادەى سلێمانى _ كەركوكە دەگرن لێتان ئەو كاتە پەشیمان دەبنەوە چاوەڕوانى هیمەتى حكومەتى كوردى بەڕێزین با ئاوڕێك لەم ناحیە بچوكە بداتەوە بزانێ ئەم هەموو گەندەڵیە هەیە بۆچی كەس دەنگ ناكات بۆ بێ دەنگن . بەرێزان لەدواى راپۆرتەكەى نووسەر (ڕێبوار كەركوكى) ئەنجومەنكان شەربەخەڵك دەفرۆشن دەڵێن كێ ئەم گەندەڵیانەى ئاشكرا كردووە گەر مەسولەكان بزانن ئێوە چین كە باسی دەكەن بە كوردى دەڵێم ئێمە شەریكى دزى گەورەترین كەس ناتوانێت لامان بدات !! بەڵام ئێمەش دەڵیین ئەم جەماوەرە بەشەرەفە حزبی بەعسی لەناودا ئێوە بڵقی سەر ئاون لەكاتێكدا نامێنن ...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە