نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵۆیه‌ک له لوتکه‌دا و دنیایه‌ک له دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان و خه‌لکی سته‌م دیده‌ی کوردستان
Sunday, 27/12/2009, 12:00
.هیچ که‌س هێنده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دڵسۆزی خاکی زامداری نیشتیمان و خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی کوردستان نی یه هیچ که‌س هێنده نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ ئازاری گه‌له‌که‌ی دا ناژی هیج که‌س هێنده‌ی نه‌وشیروان له‌غه‌می چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردا ناژی نه‌وشیروانێک هه‌موو ته‌مه‌نی لاوێتی خۆی به‌خشیبێ به‌گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئازادی بۆ کوردوکوردستان نه‌وشیروانێک ده‌ست به‌رداری هه‌موو خۆشی و جوانی یه‌کانی ژیانی ئه‌وروپاو دواقۆناغی خوێندنی دکتۆرای بێت و له‌دوای شکستی شۆڕشی ئه‌وسای کورد له ڤیه‌نا پایته‌ختی نه‌مساوه بگه‌ڕێته‌وه بۆشاخ وگونده‌کانی کوردستان و بڵێسه‌ی شۆڕشێکی نوێ داگیرسێنێ ده‌بێ کام که‌س ئه‌و ڕۆژانه‌و ئه‌مڕۆش له‌نه‌وشیروان زیاتر دڵسۆزتر‌و له خۆبردوترو گیان بازتر بوبێت بۆ خاک و ئاو و خه‌ڵکی نیشتیمان له‌وسه‌رده‌مانه‌دا زۆر که‌س خه‌ونی ده‌بینی به‌ژیانی ئه‌وروپاوه‌و ته‌مه‌نای ده‌کرد به‌هرنرخێک بێت پێی بگات به‌ڵام نه‌وشیروانه‌که‌ی من غاندی ئاسا ژیانێکی ده‌وێت که بۆئازادی گه‌له‌که‌ی و سه‌ربه‌رزی نیشتیمانه‌که‌ی به‌سه‌ری ببات ژیانێکی ناوێت که گه‌له‌که‌ی له‌ژێرده‌سته‌ی و برسێتی بژی و ئه‌میش له خۆش گوزه‌رانی بۆیه ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و ڕۆژانه‌دا که‌نواندی به‌رامبه‌ر کوردوکوردستان و ده‌ست به‌ردار بونی ژیانی تایبه‌تی خۆی له‌پێناوی سه‌رله‌نوێ جۆشدانه‌وه‌ی شۆڕشدا هه‌قه ئه‌مڕۆ به‌ویژدانه‌وه باس بکرێت و جێگه‌ی پێزانینی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بێت؛ ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا بناسێ و بینی بێتی ده‌زانێت که ئه‌م زاته هیچ کات ژیانی له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵکی ئاسای و ساده جیانه‌کردۆته‌وه و هه‌میشه ساده‌و ساکار ژیاوه چ له‌ڕۆژانی خه‌باتی سه‌ختی شاخ دا‌و چ له ڕۆژانی ئێستاشیدا به پێچه‌وانه‌ی ژیانی زۆر که‌سی تر که له‌سایه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزینی داهاتی ئه‌م گه‌له ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین ڤێلاو قه‌سرو ده‌یان ملیون دۆلار‌و جه‌نین پڕۆژه‌ی بازرگانین نه‌ک هه‌ر بۆخۆیان بگره بۆ خێزان و منداڵه‌کانیان و بنه‌ماڵه و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیشیان! ئه‌ی پێم ناڵێن ژیانی خێزان و منداڵ و بنه‌ماڵه‌ی نه‌شیروان مسته‌فا چۆنه؟ ئه‌ی ژیانی خیزانه‌کانی ئه‌وان و منداڵه‌کانی ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌وان؟ جیاوازییان نێوانی جیاوازی ئاسمان و زه‌وی یه! با نه‌وه‌ی نوێی دوای ڕاپه‌ڕین بزانێ که‌له‌دوای شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال له‌ساڵی 1988کاتێک ڕژێمی به‌عسی دیکتاتۆر سه‌رمه‌ستی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌نفال بوو نه‌وشیروان مسته‌فا بوو که پلانی خه‌باتی پارتی زانی بۆ ئه‌وکاته‌ی قۆناغی خه‌باتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دانا مه‌فره پارتی زانه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی له شێوه‌ی ڕه‌تڵ ڕه‌تڵدا ڕێکخسته‌وه بۆبه‌ڕێکردنه‌وه‌ی هه‌ر ڕه‌تڵێکیان بۆ ناوچه‌یه‌کی جیای کوردستان که‌ئه‌و کات ته‌واوی کوردستانی باشور له ژێر ده‌ستی هێزه زۆر‌و زه‌به‌لاحه‌کانی ڕژێمی به‌عسدابوون جگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی زۆر که‌م نه‌بێت پلانی دامه‌زراندنی مه‌فره‌زه پارتی زانه‌کانی یه‌کێتی له‌لایه‌ن کاک نه‌وشیروانه‌وه بۆئه‌وه‌بوو تا به‌دوژمنی به‌عس بڵێت که‌تۆ چه‌ند به‌هێزبیت به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانی کورد‌و شۆڕشه‌که‌ی له‌ناوبه‌ری له‌لایه‌کی تروه دامه‌زراندنی مه‌فره‌زه پارتی زانه‌کانی یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌بوو تا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئومێد‌و هیوایه‌کیان به‌شۆڕشی نوێ و پێشمه‌رگه بۆدروست بێته‌وه له‌لایه‌کی تر دروست کردنی مه‌فره‌زه پارتی زانه‌کانی یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌بوو تا ڕێکخستنه نهێنی یه‌کانی ناو شاری یه‌کێتی زیندوکاته‌وه‌و گرێیانداته‌وه به‌سه‌رکرایه‌تی یه‌وه من له‌بیرمه ساڵی 1989مه‌فره‌زه پارتی زانه‌کانی ڕه‌تڵی سورداش که ئه‌وکات شه‌هیدی نه‌مرکاک غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن له‌بناری شاخی پیره‌مه‌گرون و ڕێگای سلێمانی دوکان و دۆڵی جافایه‌تی و له‌ده‌شتی مه‌رگه چه‌ندین جار گورزی کوشه‌نده‌یان له‌هێزه‌کانی به‌عس وه‌شاند هه‌موو خه‌لکی پیره‌مه‌گرون و دوکان ئه‌وڕاستی یه باش ئه‌زانێ که‌پێشمه‌رگه پارتی زانه‌کانی ڕه‌تڵی سورداش چ ترسێکیان له‌دڵی دوژمن‌دا دروست کردبوو ئه‌مه بێجگه له مه‌فرزه‌پارتی زانه‌کانی تری یه‌کێتی له ناوچه‌کانی تری کوردستاندا که‌ته‌واوی ناوچه‌کانی کوردستان پێشمه‌رگه‌ی پارتی زانی یه‌کێتی بۆ ڕه‌وانه کرابوو وه ته‌واوی مه‌فره‌زه پارتی زانه‌کانی یه‌کێتی کاک نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن؛ به‌ڵێ ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فاش بوو که‌به‌رنامه‌ی ڕپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991بۆ ڕزگاری کورد‌و کوردستانی باشور دانا به‌ڵێ هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی کاک نه‌وشیروانیش بوو که بۆ یه‌که‌مین جار له‌مێژوی شۆڕشی کوردا که‌رکوک له‌نه‌ورۆزی ساڵی 1991ئازادکرا ؛ دانانی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌رین له‌لایه‌ن کاک نه‌وشیروانه‌وه ئه‌وکات لای زۆر که‌س خه‌ونی شاعیران بوو وه‌ک چۆن ئێستا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌لایه‌ن خه‌ونی شاعیرانه!!! کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕینی وا دانابوو که‌چه‌ند مانگێک پێش ڕاپه‌ڕین له‌زۆربه‌ی شاروشارۆچکه و ئۆردوگا زۆره‌ملێ یه‌کانی کوردستان شانه چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی له ڕێکخستنه نهێنی یه‌کانی یه‌کێتی له ناو شار دروست کرابون وه چه‌ند ڕۆژیش پێش ڕاپه‌ڕین مه‌فره‌زه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی هاتبونه نزیک شار‌و شارۆچکه‌و ئۆردوگا زۆره‌ملێ یه‌کان و نزیک مۆڵگاکانی ڕژێمی به‌عس به‌ڵێ کاک نه‌وشروان ئه‌دازیارو نه‌خشه داڕێژه‌ری ئه‌و ڕاپه‌رینه پڕشکۆیه‌ی گه‌له‌که‌مانه که هه‌موو تاکێکی کورد ئێستا شانازی به‌و به‌ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌کات ؛دوای ڕاپه‌ڕینیش کاک نه‌وشیروان ساڵی 1992بۆ به‌ڕێوبردنی کاروباره‌کانی کۆمه‌ڵگه نه‌خشه‌ی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی داڕشت ئه‌مه‌ش بۆڕزگار بون بوو له ده‌ستی حکومی حیزب که‌ئه‌وکات خۆی له به‌ره‌ی کوردستانی دا ده‌بینیه‌وه ئێستاش دوای چه‌ند ساڵ له‌حکومی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی کوردستان حکومه‌تی هه‌رێم؛ په‌تای گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی خزمه‌ت گوزاری وکو پێویست و ته‌داخول کردنی حیزب له کاروباره‌کانی حکومه‌ت و دادگاکان و خوێندنگه‌و زانکۆکان و ته‌واوی دام و ده‌زگاکانی تر هه‌روه‌ها سیاسه‌تی به‌حیزبی کردنی گۆمه‌ڵگه ڕوویه‌کی ناشیرنی داوه به ئه‌زمونه‌که‌مان ؛بۆیه‌دوای ئه‌و هه‌مه‌موو گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی یه زۆر‌و به‌ربڵاوه‌ی که ته‌واوی خه‌ڵکی بێزار کردووه له ده‌سه‌ڵات کاک نه‌وشیروان ویستی له ڕێگه‌ی ڕیفۆرم کردن له ده‌زگاکانی حیزب سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌یه‌کی فراوانی گرته ئه‌ستۆ بۆڕیفۆرمکردن له حیزبه‌وه بۆ حکومه‌ت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌ڕێزیان شکستی خوارد؛ دواتریش کاک نه‌وشیروان که‌زانی هه‌وڵه‌کانی بۆ چاکسازی له‌ڕێگه‌ی ڕیفۆرمی حیزبه‌وه بێ ئاکامه ده‌ست به‌رداری هه‌موو پله پایه‌یه‌کی بوو که له یه‌کێتی دا هه‌یبوو هه‌ر له پۆستی جێگری سکتێری یه‌کێتی یه‌وه تا ئه‌ندامی م.سیاسی- ده‌ست به‌رداربونی کاک نه‌وشیروان له پۆسته حیزبی یه‌کانی له یه‌کێتی دا له پێناوی خه‌ڵکدا بوو نه‌ک پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی چونکه له هیچی که‌م نه‌بوو ده‌شی توانی وه‌ک زۆر که‌سی تر چاوی خۆی له‌ئاست گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا داخاو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و خیزان و منداڵه‌کانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک بخات به‌ڵام چاو داخستن له ئاست گه‌ندڵی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی له‌گه‌ڵ ویژدانی کاک نه‌وشیروندا یه‌ک ناگرێته‌وه چونکه کاک نه‌وشیروان خاوه‌نی ویژدانیکی زیندو و هه‌ستێکی مرۆڤانه‌یه به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌ی ده‌یه‌وێ له‌وپه‌یمانه‌ی که به‌گه‌له‌که‌ی داوه ڕاستگۆبیت ئه‌ویش په‌یمانی ڕزگارکردنی گه‌له‌که‌یه‌تی له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شاره‌ستانی و یاسا سه‌روه‌ی. له کۆتایدا ده‌ڵێم کاک نه‌وشیروان هیچ کات نایه‌وێت مردنێکی ئاسای بمرێ به‌ڵکو ده‌یه‌وێت وه‌ک غاندی بۆ هه‌میشه له دڵی تاک به‌تاکی گه‌لی کورد به‌زیندوی و به‌نه‌مری بمێنیته‌وه بۆیه ده‌ڵێم کاک نه‌وشیروان غاندی یه‌که‌ی کوردستانی منه به هیوای ته‌مه‌ن درێژیم بۆ به‌ڕێزیان.
به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست