کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیستریاى دەسەڵات ، بارزانى و تاڵەبانى .... (یاخیبونەوەكەى نەوشیروان مستەفا)

Thursday, 03/02/2011, 12:00





ئەو شڵەژانە گەورەیەى كەلەدواى ڕوخانى زەینولعابیدین بن على و دواتر (مبارك) ، جیهانى عەرەبى گرتۆتەوەو بەو هۆیەوە هەموو دونیاى بەخۆیەوە سەرقاڵكردوە ، ڕوداوێكى مێژووى گەورەیە ، ئەوە ئەگەر بڵێن بۆیەكەمین جارە كەدەسەڵاتى بنەماڵەى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەلایەن گەلەوە هەرەسیپێدەهێنرێت و ، بەشێوەیەك كە ئیتر بەویراسیكردنى دەسەڵات كۆتاى پێدێت واتە یەكەم زەنگى بەكۆتاى هاتنى دەسەڵاتى بنەماڵە سالارى و پشتاوپشتكردنى دەسەڵات لەباوانەوە بۆكوڕو نەوەو برزاو لەسەر شەقام و كۆڵانەكانى تونسەوە بۆهەموو جیهانىحالەمى لێدراو ئەمە زەنگێكى ئاگاداركەرەوەشبوو دەسەڵاتى كوردى كەهەمان سەرۆك و خێڵ وعەشیرەت گەرى و پیاوانى تاك پەرست وهەڵپەرست دەسەڵاتدارێتى لەناوچەكە دەكەن و هەموو جومگەكانى دەسەڵات و ژیانى كۆمەڵانى گەلى احتكاركردوە ، ئەوەى لەتونس بەتایبەتى روِیدا چاوەڕواندەكرێت بەگشتى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕوبدات بەكوردستانى خۆشمانەوە چونكە هەمان ئەو كێشەو مەشاكیلاتانەى كە لەوێ بونى هەیە لە فەسادى سیاسى و ئیدارىو ئابورى لەكوردستانیش وجودى هەیە.مێژوو وەكو یاریكەرێكى فێڵبازو چەپەڵ و سپڵە ڕەفتار دەكات ، بەپێى میزاج هەرساتە ڕوی لەلایەكە هەرگیز ڕەحم نەبەسەركردە نەبە دەسەڵادار نەبە بنەماڵە هەروەكو بڵێى میزاجى باش نیەلەگەڵ دكتاتۆرەكان ، هەرگیز مەیلى بۆلاى دیكتاتۆرەكان ناچێت خۆى ئەگەر یەكێكیان ستەم لە گەلەكەى بكات ئەوا وەكو ڕەشەباو تۆفان ئەیان پێچێەوە بەدەستارَى زەمانە دەیانهاڕێت ، مێژوو مردوەكان زوتر لە زیندوەكان ئاشكرادەكات ، واتە ئەوەى زیندوە ئاشكرایە و ئەوەشى كەنازانرێت مردوەكەیەتى .
لەكاتى شۆڕشەكانى كوردى و عێراقیش هەمومان ئەمان زانى كێ دەمرێت و كۆتاى پێدێت ، بەڵام ئەوەى كە بۆكەس ڕون نیە ئەوەیە كە لەدواى شۆڕشەكان چ كەس و لایەنێك دێتە بوون ئەمە لەئێستاشدا ڕاستە .
هەمو تەرمى دیكتاتۆرەكانمان بەپاشاوسەرۆك وكوڕو نەوەكان و ژنەكانییاننەوە بینى بەڵام كەسێك سێبەرى ستالین و هیتلەرى نەدى .
مێژووى فێرى كردوین كە هەرگیز نەزانین چى لەدایك دەبێت و چى ڕودەدات ئەوەى كەدەیبینین لەدواى ئاوێنەى ڕوداوەكانەوەیە .
لەمێژووى شۆڕشەیەك لەدواى یەكەكانى كوردى مەیتى داگیركەرەكان دیار بوو بەڵام هەرگیز تارماى سەدام حسێن دیارنەبوو ،
ڕابردوى ئێمە پڕە لەوەهم و خەیاڵات و ئەفسوناوى ، ئەوەى باوانى ئێمە كردیان بۆچى و لەپاى چى ؟ .
لەشۆڕشێكى هەرێمی كوردیدا دۆڕاوەكان دیارن كەچى كەسێك نازانێـت لە ماهیەتى براوەكان .
لەم كاتەى ئێستاماندا كە تەرمى دیكتاتۆرێكى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەزیندوى بەر چاومانكەوت و گەردەلولى جەماوەرڕایماڵى و كۆتاى بەدەسەڵاتى هات لەناوچەكەدا ، لەكوردستانى عێراقدا نەوشیروان دێت و پرسیارەنەزانراوەكانى باكورجدیتر دەكاتەوە .
بەبڕواى ئێمەى گەنج بەیاننامە پێنج سەدو حەفتاو شەش وشەكە گەورەترینە لەمێژوى چەند ساڵى ڕابردوى میللەتى كورد ، كەبەدەستى سەركردەیەكى وەكو نەوشیروان نەخشێنراوەو بوبەئەستێرەیەكى گەشى ئاسمانى وڵات ، كەچەند سالێك بوو هەورێكى چڵكنى ئەم دووهێزە ئاسمانى ووڵاتى خامۆشكردبوو، گۆڕان بەسەركردایەتى نەوشیروانەوە ڕۆشنى و جورئەتى ، جوامێرى و دلێرى ، گەڕاندوە بۆ ئیرادەى گەل .
لەماوەكانى ڕابردوودا میللەت نەیدەتوانى لەئاست ئەم دوهێزەدا سەربەرزبكاتەوەو لەئاست مافەكانى خۆى بێتە داواكردن خۆئەگەر یەكێك جورئەتى ئەوەى كربائەوا بە پۆستاڵ ولولەى كلاِنشینفۆكو و سیخوڕى و جاسوسى دەزگاى پاراستن و زانیارى ملیان ئەقرتاند یان داهاتویەكى ڕەش چاوەڕیی بوو یانیش سوچى زیندانەكانى تایبەت بەم دودەزگایە چاوەڕێییەتى .
، مێژوو هەمیشە وابوەو واش دەمێنێتەو لەئاكامى گۆڕانە گەورەكاندا كۆمەڵێك شتى گەورە دەمرێت.ئەم بەیاننامەى بزوتنەوەىگۆڕان ئەوەندەى بۆ میللەت بەسودەو پێویستە ئەوەندەیتریش بۆ دوو پارتە دەسەڵاتدارەكەى باشور گرینگ و بەسودە چونكە زەنگێكى وریاكەرەوەو چاوەڕواننەكراو ڕاچڵەكێنەر بوو بەڕادەیەك وەكو بومەلەرزەكەى چەند ڕۆژى ڕابردووى شارێكى وەكو ئێران بەكاریگەربوولەو خەوى خەفڵەتى و بێئاگاى لەمیلەت خەبەریان بویەوە ، لەمێژوى كارو خەباتیان هەرگیز بۆنى ئەم گەردەلولەیان نەكردوە كە موژدەى دونیایەكى نوێى پێیە ، لەو دونیایەشا كۆمەڵێك دیاردەى بۆگەن و نەخوازراو لاشەكانیان دەكەوێتە ژێرڕەحمى میللەت و هەندێك جاریش ژێرخاك دەكەوێت ، لەوانە زوڵم و ستەم و ناعەدالەتى نایەكسانى سیاسى وئابورى و دادو كۆمەڵایەتى ئەمەش بەشێكى لەبن نەهاتوى ئەو سەردەمەى ئێستاى ئێمە كە كۆمەڵێك لەمەسئولینى حیزبى بەرهەمیان هێناوە و لەدیكتاتۆرەكانى دونیاكۆپیەكەى بەرئەوان كەوتوە و نایانەوێت دەست بەردارى ببن ،ئایا ئەوەى لەهەناوى گۆڕانەوە دێتە دەرێ هەڵقوڵاوى ناخى خەڵكە ؟
ئەم جارە نەوشیروان هەنگاوەكانى بەرەوپێشەوەبردو زیاتر بۆبەرزایەكان ڕوانى كە دەمێكەلەخەیاڵدانیدا چەكەرەى كردوە وائێستا خەونەكەڕەنگاڵەیەكانى هەردو بنەماڵەى كوردى لەڕەگەوە هەڵدەكێشێت ، بەڵام ئەوەكارى دەوێت بۆ گەیشتن بەومەنزڵگەى هیوا ، ئەم زەنگەى نەوشیروان سەرەتاى ئاگرێكە و لەدەرگاى سەركردەو بەرپرسینى هەژاند و پێى گوتن كەئیتر ڕاستیەك هەیەو ئەبێت قەناعەتى پێبكەن كۆتاى ئەو سەردەمەیە كەبنەماڵەیەك بەتەنیا حوكمڕانى بكات و دواتر كوڕو نەوەو برازاكانى دەسەڵات ببەنبەڕێوە ، لەبەرامبەریاندا هێزێك هەیەبەرگرى لەمافەسەرەتاى سروشتیەكانى میللەتدەكات ، سەردەمێكە درەنگ دەستى پێكردوەو كۆتایەكەشى ئەبەدیە چونكە ئەمە خواست و ویستى خەڵكە و نەك بەتەنیا داخوازى بنەماڵە یان كەسێك حیزبێك بێت ، لەرێگەى پەیامەكەیەوە ڕایگەیاند كە هەڵخەڵەتاند ودرۆو فێڵكردن و تەزویركردن بەماناى ئەبەدى دەسەڵات نیە بەڵكو سەرەتاى تەقینەوەى جەماوەروكۆتاى دەسەڵاتە، بۆ ئەوەى لەوەش تێبگەین ئەبێت بزانین و تێبگەین چى لەدواى ڕوداوەكانى ئەم شۆڕشەجەماوەریانەى ناوچەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوەن .
بەهەر ڕیگەیەك ئەزمزنەكانى ڕابردوى دوپارتەكەى هەرێم كە بارزانى و تاڵەبانى سەركردایەتى دەكەن تاقى بكەینەوە ئەوا پڕە لەتاڵى و تفتى میللەت و پرە لەشتى نەخوازراو نەویستراو ئێستاشى لەگەڵ بێت ، هەرێمێكیان خستەوە كەپڕە لەدزى و ڕاو ڕوتى و گەندەڵى ، ئەو شۆڕشەى كەئەوان كردیان بەرهەمەكەى چى بوو ، وائێستا سەدەى بیست و یەكەو ژورمان تاریك و حەلادین و چرامان كزو خامۆش ، ئەى سیاسەت مەداران ئەو دەست كەوتانەى ئەوان باسى لێوەدەكەن بریتین لەچى وچى ؟ شەڕى ناوخۆو گرتن و بڕین یان سى ویەكى ئاب؟ هەرێمێك پڕیەتى لەئۆقیانوسێك لەگەندەڵى و بیابانێك لەدڕك ، ئەى ئەمە كێ لێى بەرپرسە ؟ سەرۆك و بەرپرسین یاخود میللەتى ڕەش وڕووت ؟ واخەریكە نەوەیەك دەخەنەوە سكپڕ بەسەروەت و سامانى میللەت (هەویرچۆنى بشێلیت ئاوادەردەچێت) ،ئێوە كەپاك بێگەردن لەتاوان و خراپەكارى بێبەرین ئەى بۆچى ترس لەجەماوەرو خۆپیشاندان ؟ پەندێكى كوردى دەڵێت (شكدارە لەخۆى كۆڵدارە) .
كاردانەوەكانى ئێوە سەلماندیان كە لەگۆماوى گەندەڵێداچەقتانبەستوە ترسێكى زۆرتان لەخەڵك وجەماوەر لەدڵدایەو كۆتاى بێنێت بەمۆدێلى حوكمى بنەماڵەى ، ئەمەش ڕاستیە ونكوڵى لێناكرێت و شاردنەوەى ئەستەمە .
هەرچەندە لەبەرامبەر داواكنى گۆڕان بارزانى ڕاستەوخۆكاردانەوە نەبوو بەڵام بەشێوەنیگاى جیاجیاوە وەڵامى دایەوە .
كەئەمە وەڵامێكى سەرپێیانەى جەنابى بارزانى بوو ئەگەرناوەڵامدانەوەكانى قركردنى گۆڕان وجەماوەرەكەى سادەترین وەڵامیەتى وەكو سەرۆكى خێڵى بارزانەكەمەحسوبیەت و مەنسوبیەت بچوكترین كرداریانە هەركەسێك لەبەرژەوەندى بنەمالەَكەیان بدات ئەواهەموومان ئەزانین وەڵامى ئەوان چییە . لەماوەى شَڵەژنەكەدا لەبارەگاى تایبەتى خۆى وحیزبەكەى لەسەرى ڕەش میواندارى لەكەسایەتى بیانى دە كرد هەرچەندە بزەوخەندەى لەسەرلێوەكانیدا گوزەریان دەكرد بەڵام لەناخیدا بوڕكانێك لەتۆڵەوتوڕەى پەنگى خواردۆتەوە ، بەڕوكەش دڵگەش و ئارام دەردەكەوت لەناخدا دڵ پڕو نائارام و ئۆقرەلێبڕاوبوو گەربۆى بلوابایەئەوەى لەودیوسەرى ڕەشەوەیە پرشكێكى توڕەى ئەوكابرایەى بەردەكەوت گەركەمێكیشبوایە ئەواكافیەبۆكۆتاى ژیانى ئەو كەسە ، بەمەش بێدەنگ بوونى باشترە لەهاتندەنگى .
هەرچى مام جەلالە ە ئەو وردبینترو سەلمێنەرترە لە جەنابى بارزانى بۆیە نەبەچاك نەبەخراپ نەبەڕأستەخۆ نەبەناڕاستەوخۆ وەڵامى نەبوو بۆیە بێەنگ بونى باشترین هەڵبژاردەى ئەوبوو .
خەریكى چارەسەركردنى كێشەكانى عەشیرەت وهۆزەكانى سونەو عەرەب بوو .
ئەوەى دەمێنێتەوە جەماوەرى كوردە لەباشور ، دەبێت هەنگاوەكانیان جدىتر بكەنەوە و تیبگەن كە حیزبى بنەماڵەى هەناسەى ژیانیشیان بۆنەهێشتونەتەوە ، ئێمەى گەنجان دەبێت دووربینانە بڕوانین و دوربین لەبیرى تەسكى ئەم دووحیزب و بنەماڵەیە و گوتارە درۆی و نیشتمانیەكانیان هەرگیز كارمانتێنەكات و كاربۆنەوەكانى داهاتوى دواى خۆما بكەین وناشیرینەكانى مەسئولینى حیزبى میكیاج نەكەین سەیرى گەنجانى وڵاتێكى وەكو تونس و میسر بكەین ، نەك وەكو تەماشاچییەكى ناویاریگایەك بین چاوەڕێبین تاوەكو بزانین كێ هەڵمانخەڵەتێنێت و ببین بەخاڵى یەكلاكەرەوەى دەسەڵات .
ئەوەندەى ئەوبەیاننامەیە دڵخۆشى كردم دوئەوەندەى تر ئاگاداركردنەوەى دوپارتى دەسەڵاتدار نیگەرانى كردم چونكە لەوانەیە بەخۆیان دابچنەوەبۆ چەندساڵێكى تر حوكمى وڵات بكەن بەو هەنگاوەشیان نەوەیەكى حەكیمدڵتەنگ وبەخۆیانەوەسەرقاڵدەكەن ، تۆبلێى بەم كارە هەڵسن ؟.
وەلێ هیچ نەبێت تروسكاییەك ئومێد بەدیدەكەین كەلەپەنجەرە شكاوەكانەوە بۆمان پەخش دەكرێت .....
.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە