قەڵای پیرە هەولێرم یەك ساڵە چاوەڕێتە یەك حەیرانی بۆ بێژی ئەردۆ گیان
Monday, 11/10/2010, 12:00
قه‌ڵای پیرە هەولێرم یه‌ك ساڵهجمهی خه‌م بهدامێنیا شۆڕ ده‌بێته‌وه، چاوهڕوانهدهڵێ ئاخۆ که‌ی کاکهئهردهڵانم دێته‌وه، ستۆکهۆڵمی کڵۆڵم یه‌ك ساڵهبهرگی ڕه‌شه‌و ده‌ڵێ کاکهئهردهڵان ئه‌و بهرگهسپیهی پۆشی ده‌ترسم چیتر نه‌یه‌ته‌وه... منیش به‌ئه‌سپای ڕو له‌هه‌ردو وه‌رده‌گێڕم و بهفرمێسکهکانم پێیان ده‌ڵێم : کاکهئهردهڵانم بێتهوهیان نه‌یه‌ته‌وه، بۆ ئه‌به‌د هه‌ر له‌و دڵه‌ی مندا به‌خه‌وتویی ئه‌مێنێته‌وه...! هه‌زارانی وه‌ك من هه‌ر وه‌ك من چریکه‌و دهنگهبهسۆزهکهی ئه‌و ده‌ڵێته‌وه..!
چۆڵە و خەم ناکە ، هەولێر و ستۆکهۆڵم وا یەك ساڵە بەرگی رەش دەپۆشن، بۆ مەرگی ئەردەڵانی ڕاست گۆ، قەڵای هەولێرم هاوار دەکات دەڵێت خەمبارم ئەو رۆژەم بیر ناچێت بۆ دواین جار ئەردەڵان بەخەو توی هات و سەر دانی یەك جاری و ماڵ ئاوای لێکردم، ستۆکهۆڵم یش هاوار دەکاو دەڵێت ، منیش بۆ هەمیشە بەرگی پایزی دەپۆشم چون لە گەڵ گەڵاکان ئەردەڵان بۆ یەک جاری سەفەری کرد وەك سەفەرە کانی تری نەبو لە بەهارا برواو بێتەوە دیدەنیم،، ئەردەلانی ڕاست گۆ ئەردەڵانی ڕوح سوك ئەڕدەڵانێك بەقەد گەورەیی ئەم زەمینە پەرٶش بۆ هونەر و کەلتور و هونەر مەندانی وڵاتەکەم، !..
ئه‌ردۆ گیان کات سهمهرهیهئهمڕۆ زۆرێك لهدوژمنانت فێڵهفرمێسکت بۆ ده‌ڕێژن له‌به‌ر ده‌می ئه‌م و ئه‌وا ، سه‌د مه‌خابن که‌چی لهپشتهوهتك تك فرمێسکه‌کانی کۆده‌کاته‌وه. ناهه‌قت نه‌بوو هه‌موو جارێ بهدهنگهتۆناویهکهت ده‌توت .. (بێزاریهبێزاریه) به‌ڕاستی هاوڕێ بێزاریه... منیش ده‌ڵێم : ڕاستهبهخوا به‌بێ هاوڕێی تۆ ئیدی گوڵستانه‌کانیش بێزاریه.
ئه‌ردۆ گیان نامه‌وه‌ێت به‌خه‌به‌رت بهێنم و جارێکی تر بێزاری ، بێزاریه‌کانت بکه‌م ێ هێندهدهڵێم : تۆ ته‌نها ڕوحێکی هونه‌ری بێزراو نه‌بویت ... شاکاری بڵندکۆی ڕه‌وشتی به‌رزی بویت .. قێزت لهکاسهلێسی ده‌بوه‌وه، سه‌رت نه‌وی بۆ به‌رده‌رگای هیچ که‌س نه‌بوو . ئازا له‌ده‌ربڕینی ڕاستی ، ڕاستگۆیی له‌سیمای خۆشه‌ویستی .... هونه‌ر ، خاك و نیشتمان هه‌موو ئه‌وانه‌شی که‌لێیان بێزار بویت .
تۆ ئیستا بەختەوەری تۆ ئیستا دڵخۆشی ئەوانەش کە هونەر مەندی راستە قینەو خەم خۆری گەل و میلەت و هونەر و کەلتورە کەیانن بەداخەوە زۆر زۆر زو ئۆخر ، کۆچی ئه‌به‌دی دەکەن . ئەردۆ گیان تۆ ئەو کەسە بویت چیت بینیبا لە سەر شاشەی تیڤی و میدیا‌و دانیشتنە کان ڕاستەو خۆ بێ پشت پەردە باست دەکرد، ئاخر لەم وڵاتەی ئێمە کامە هونەر مەند هەیە وەك تۆ ڕاست گۆ بێت؟
کامە هونەر مەند هەیە پەی بە ڕاستیە کان بەرێت؟
ئەردۆ گیان هەستی بە هەر چی ناحەقیەك کردی با ڕێك باست دەکرد و دەت ویت بێ گوێدانە هیچ!
ئەم رۆ زۆر هونەر مەند مان هەیە پەی بە هەموو ناحەقی و خەدر و سەر لێشێواویە دەبەن بێدەنگ لە سوچی قەناحەت دانیشتون بێدەنگ بون هەڵدەبژێرن بەڵام تۆ وا نەبوویت هاوڕێ،
کۆمەڵێ نا هونەر مەند و نا خەم خۆر و بێ هەڵوێست ، وا خەنی بوون و کەس لە خۆیان زیاتر نابینن، بەڵام بەداخەوە هونەر مەندانی خەم خۆر و هاو خەم و هاو هەڵوێستی وەك (برایم خەیات، مەرزیەی فەریقی حەمەجەزا، تۆی جوانە مەرگ،) بە کۆمەڵێك داخ و حەسرەتەوە ماڵئاوای یەك جاری مان لێدەکەن و خەمەکان لە گەڵ خۆیان دەبەنە ژێر گڵ،
ئەردۆ گیان تۆ خەمیت لە تەك خۆتا برد تۆ هەگبە ڕەسەنەکەت برد بەڵام دڵنیا بە تا کوردێك لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە هەناسە بدات هەڵوێست و گۆرانیە کانت زیندو ڕادەگرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست