لە سەنگەسەر خوێندکاریی 17 ساڵی درایە بەر دەست دریژی قۆناخە تفەنگ و جوین!
Friday, 17/02/2012, 12:00
دوای ئەوەی ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان نارەزای خویند کاران تەواوی شار و شێرۆچکەکانی گرتۆتەوە لە شێرۆچکەی سەنگەسەر خویندکارانی پۆلی ١٠یەمو ١١ یەم خۆپیشاندانێکیان کرد لە رۆژی ٩شوبات دژی ئەو سیستەمەی لە هەریمی کوردستان پەیرەو دەکریت و نمرەکانیان بۆ حیساب نەکریت بۆ پۆلی ١٢یەم
خویند کار هاوشێن حەمەدەمین عبدولای ی تەمەن ١٧ سالان ی بۆلی ١٠ یەم یەکێك بو لە خویند کارە بەشداربوەکانی خۆپیشاندانەکەی ٩ مانگ هەر وەك یەکێك لە خۆپیشاندەرانی بەشدار بوو،
دوای کۆتای هاتن بە خۆپیشاندانەکە و لێدان و تێهەلدانی خویندکاران و رۆژنامە نوسان لە لایەن پۆلیسی دەڤەری پشدەر،
دوێنی 16ی شوبات هێزێکی پۆلیس هەڵدەکوتنە سەر خویندکارانی بەشدار بوو دواتر بە کەفالەت ئازادیان دەکەن لە هەمان کات خویندکار هاوشێن و هاوریکی ئازاد ناکرین و بە لێدان و جوێن و قسەی ناشیرن دەست بەسەری دەکەن
شایەنی باسە هەموو خویند کاران بانگ هێشت کرا بون بەلام هاو کات 16 مانگ بانگ هێشتی هاو شێن و هاوری کی خویند کاری کرا و دەست بەسەر کرا
وەلە ئاسایشی ناحیەی سەنگەسەر لە هاو شێنی خوێندکار بە لێدان و جویندان کراوەتە ژورەوە
ژمارەی ئەو پۆلیسانەش 5 بۆ 10 پۆلیس بوە کە هێرشیان کردۆتە سەر هاوشانی 17ساڵ بە لێدانی لولەی تفەنگ و قۆناخە تفەنگ هێرشیان کردۆتە سەری دواتر بە وشەی ناشیرن بە خویندکار و باوک و دایکی لە و کاتەدا هاو شان بە بویرانە هاتۆتە وەلام لە ئاست سوکایەتی کردن بە کەسو کاری و دایک و باوکی وەلامی پۆلیسەکانی داوەتەوەو و ئەوانیش لەوەلام بە قۆناخە تفەنگ زەلالی خوینیان کردوەو پێیان وتوە دەبیخۆ دەی بەشداری خۆپیشان دان دەکەیت ،
وە کەسێکی نزیك لە بنەماڵەی هاو شێن هەواڵەکەی پشت راست کردەوەو وتی
ئێمە پەیوەندیمان بە دکتۆرەوە کردوەو تەقریری دکتۆرمان لایە کە بە قۆناخە تفەنگ و لولەی تفەنگ ئازارێکی زۆریان داوە شوینی لیدان بە جەستەیەوە دیارەو ئازاریکی زۆریان داوە،
ئەوەی شایانی باسە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هاوشێنی خویندکاری تەمەن 17 ساڵ لە زیندانی ئاسایشی سەنگەسەر دایەو و وە بە شێوەیەکی پێویست ریگە نادەن کەسو کاری بیبینن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست