کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواین دیمانه‌ی هونه‌ری هونه‌ر مه‌ند باخان

Saturday, 14/11/2009, 12:00


بۆ نمونه‌ که‌ به‌ 60000$ سه‌رفکردین بۆ ته‌نها یه‌ك کلیپ بۆچه‌ند خانمێك که‌ ئیستا گۆرانی ده‌ڵێن.ئه‌وه‌یش بۆچونی گشتی یه‌ نه‌ک ته‌نها بۆچوونی من. هونه‌ر ئه‌بێ به‌ خۆشه‌ویستی بکرێن ، نابێیت ناوی بازر گانی لیێ بنرێیت وه‌ نابێیت هونه‌ری سه‌ما کردن تێکه‌ڵ به‌ هونه‌ری گۆرانی بکرێیت- باخان-
پێشه‌کی، پرسه‌و سه‌ره‌ خۆشی خۆم و خاناواده‌که‌م ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و هه‌مو هونه‌ردۆستان و خۆشه‌ویستانی و هونه‌ر مه‌ند کاک ئه‌رده‌ڵان به‌کر ده‌که‌م ،وه‌ به‌ هیوای یه‌زدانی مه‌زن به‌ به‌هه‌شتی به‌رین بیسپێرێت،
هیوای ته‌مه‌ن درێژی ده‌خوازم بۆ ئه‌م چه‌ند هونه‌ر مه‌ندانه‌ی که‌ له‌م چه‌ند ڕۆژادا نه‌ساخ بووین ، هیوا دارم بگه‌ ڕێنه‌وه‌ ژیانی ئاسای خۆیان و میله‌ته‌که‌یان ،ده‌شڵێم پێویسته‌ به‌ زیندوی رێز له‌ هونه‌مه‌ندان بگیرێت، نه‌ک کاتێك کۆچی دوای ده‌کات بۆ ئه‌و هونه‌ر مه‌نده‌ پرسه‌ نامه‌ و قسه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ بکه‌ن، له‌ کاتی خۆشی دا هونه‌ر مه‌ند به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه ‌،نه‌ک کاتێك ماڵ ئاوای کرد،


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری_ئایا چۆن بو هه‌ڵکه‌وت زاهیر وه‌ك ناوی زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی له‌ده‌ورنی ناوی گۆرین چۆن ناوی تۆشی نه‌ گۆری نمونه.‌ نیشاد موشته‌هیدی کرد به‌هانێ رۆژگاری کرد به‌ ئه‌لیسا هیتر ؟
باخان_ڕاستی من زۆر ئاگاداری ناو گۆڕینی هیچ که‌سێك نیم. به‌ڵام ئه‌توانیم بڵێم ناوی خۆم زۆر خۆشه‌ و پێویست به‌ گۆران کاری نیه‌.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری_باخان هیچ کێشه‌ی شه‌خسی هه‌بو له‌ گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وت وه‌ک زۆر که‌س باس ده‌کات یان ته‌نها کێشه‌ کان له‌ ئاستی هونه‌ری بون؟؟


باخان_ من له‌ لایه‌ن خۆمه‌وه‌ کێشه‌ی شه‌خسیم نیه‌ له‌گه‌ڵ هیچ تاکێك نیه،به‌ڵام هه‌ر که‌سه‌و به‌ جۆرێك بیر ده‌کاته‌وه، له‌وانه‌یه‌ به‌ڕێز یان له‌ هه‌ستی خۆیاندا کێشه‌یان هه‌بێت،به‌ڵام من نیمه‌،


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-باخان بۆ له‌هونه‌ری کوردی بێزاری خۆی به‌م جۆره‌ده‌ر ده‌خات ئه‌توانین بڵێن بۆ بێزاره‌ وه‌ك بیست مان و بینیمان بریاریت داوه‌ دور که‌ویته‌وه‌بۆ سه‌به‌ب چیه ‌؟؟

باخان_له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێك که‌ به‌ خۆم دا چومه‌وه‌ و وتیم من نزیکه‌ی سێ ساڵم له‌ خوێندی خۆم دوا خست بۆ ئه‌م هونه‌ره‌ی که‌ ئازاری پێگه‌یاندم، به‌ڵام خۆش حاڵیم که‌ به‌ سه‌ر به‌رزیه‌وه‌ به‌ شه‌ره‌ فێکی به‌رزه‌وه‌ به‌ ئاقڵی خۆم و هاو کاری که‌س و کارم گه‌یشتمه‌ ئه‌م قۆناخه‌ ، به‌ ڵێنیش مدا هه‌ر له‌م کاته‌وه‌ دور بکه‌ومه‌وه‌ له‌ هونه‌ر، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که‌ من خوێندینم ته‌واو ده‌که‌م و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که کوردیش تێ ده‌ گات که‌ بازر گانی بۆ پاره‌ و جوانی و ڕه‌قس و سه‌ما نیه‌.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-ئه‌گه‌ر هاوکاری ته‌واو له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌ک ته‌واوی هاو کاریت بکات ناگه‌ڕێیی ته‌وه‌ناو هونه‌ر؟؟

باخان-له‌م کاته‌ دا نامه‌وێ جارێ بیر له‌وه‌ بکه‌مه‌وه‌ که‌ بگه‌رێمه‌وه،من ده‌مه‌وێت کار بکه‌م بۆ داهاتوم، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خوێندنه‌که‌م ته‌واو بکه‌م.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری_
به‌ڕێی ئێوه‌ یارمه‌تی کۆمه‌ڵه‌که‌سێك نادرێت که‌ هیچ مه‌رجی هونه‌ری تیا نیه‌؟؟

باخان_بێگومان ئه‌مه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئاخیر ئه‌بینین که‌ وا ی لێ هاتوه ،پێویسته‌ له‌پێشه‌ وه‌ ئه‌و بوجه‌ی که‌ بۆ هونه‌ر داندراوه‌ له‌ کوردستان دا به‌ هه‌قیانه‌ت دابه‌ش بکرێن نه‌ك 90% هیچ ی بۆ نه‌کرێت، ئه‌وه‌یش کاری بۆ ده‌کرێت ده‌توانم بڵێم که‌ زۆر شایه‌ نی ئه‌وه‌ نین که‌ بۆیان بکرێت، بۆ نمونه‌ که‌ به‌ 60000$ سه‌رفکردین بۆ ته‌نها یه‌ك کلیپ بۆچه‌ند خانمێك که‌ ئیستا گۆرانی ده‌ڵێن.ئه‌وه‌یش بۆچونی گشتی یه‌ نه‌ک ته‌نها بۆچوونی من. هونه‌ر ئه‌بێ به‌ خۆشه‌ویستی بکرێن ، نابێیت ناوی بازر گانی لیێ بنرێیت وه‌ نابێیت هونه‌ری سه‌ما کردن تێکه‌ڵ به‌ هونه‌ری گۆرانی بکرێیت له‌ گه‌ڵ رێزیم بۆ هه‌موو هونه‌ر مه‌ندان و به‌هره مه‌ندان‌ .پێویسته‌ ئێمه‌ هونه‌ر مه‌ندو به‌هره‌مه‌ند له‌یه‌ک جیا بکه‌ینه‌وه‌.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-ئه‌م بریاره‌بۆ هه‌میشه‌یه‌
باخان_که‌ی هونه‌ر ڕێزی لێ گیرا ئه‌و کاته‌ بیرێکی لیێ ده‌که‌مه‌وه‌ .به‌ڵام بۆ ئیستا نه‌خێر.


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری_میلۆدیی کوردیی له‌چی ئاستێك داده‌بینیت؟


بباخان_ڕاستییه‌ که‌ی ده‌بێیت هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌ کانی کورد. ئه‌وانه‌ی که‌چه‌ندین ساڵه‌ خه‌باتی هونه‌ری ده‌که‌ن. که‌ هوموو توانایان به‌کار هێناوه‌ تاکو هونه‌ری کوردی دایم زینودووبێیت و پیێ شی بخه‌ن.من ده‌ڵێم هونه‌ر سنوری نیه‌ .به‌ڵام ده‌بێیت ڕه‌سه‌ن و فۆلکلۆر جیا بێته‌وه له‌م ئاوازه‌ نوێیانه‌ که‌ له‌ وڵاته‌کانی که‌وه‌ تێکه‌ڵ بووه‌ به‌ ئاوازی کوردی .ئه‌مه‌ش گومانی تێدانیه‌ ڕاسته‌ من خۆم له‌گه‌ڵ تازه‌ گه‌ری گۆرانی کوردی دام به‌ڵام وه‌ك کورد ئه‌ڵێ هومو شتێك به‌ خوێ خوێش به‌ مانا،!


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری_ دواین کاریت که‌مانگی 8 گه‌رایته‌وه‌ بۆ کۆتای هێنانی کۆتای پێ نه‌هات؟


باخان _من ناتوانیم ناهه‌قی قبوڵ بکه‌م. چونکه‌ من خۆم دڵی که‌س نایه شێنم .هه‌زم نه‌کرد که‌ که‌س دڵم بهێشێنێت، له‌ کاتی ئیشمدا من که‌ نه‌توانیم به‌ ئازادانه‌ ئیش بکه‌م نای که‌م وه‌زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وتو وێژیم کردوه‌ به‌ڵام وادیاره‌ بیێ نه‌تیجه‌یه‌ من خۆم ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ڕێست کرده‌وه‌ چونکه‌ ڕێك که‌و تنه‌ که‌ مان مه‌حاڵ بوو ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ستایلی میلۆدی نه‌بو به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازی کار کردین بوو، وه‌ سوپاسی هه‌مو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ ده‌که‌م که‌ له‌ پشتی کامیرا وه‌ك سه‌ر بازی ووین هاو کاریان کردم وه‌ سوپاسی ته‌واوی ئه‌ک ته‌ره‌ کان و هاو کارانم ئه‌که‌م به‌ تایبه‌ت ده‌رهێنه‌ری خۆشه‌ ویست کاک (بروا ته‌ها) که‌ زۆر هیلاک بوون له‌ کلیپی (شێتی) دوو باره‌ سوپاس یان ئه‌که‌م.


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری_ یه‌کێك له‌ شه‌یدایانی ده‌نگی باخان وا ئاشق بووه‌ به‌ ده‌نگی باخان که‌ مۆبیل سه‌یاره‌ دووکان ژووری خه‌وتین وێنه‌ی باخانه‌ ده‌ڵێت شه‌وانیش له‌ خه‌وما یه‌ کاتێ هه‌واڵی واز هێنانی باخانی بیست زۆر دڵگران بووه‌ باخان چی ده‌ڵێت به‌و که‌سه‌؟؟

باخان-من بێگومان سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزیان ده‌که‌م،به‌ڵام ژیان وایه‌ ئه‌واته‌ ده‌بینین که‌ به‌داخێکی زۆره‌وه‌ بۆ هونه‌ر مه‌ندان نه‌هاتی بو به‌ هه‌مو جۆرێكه‌وه‌ ،هه‌ر له‌ ده‌ست پێکی ساڵی 2009 تاکو ئیستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گوه‌ره‌مان له‌ده‌ست دا، به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌مانه‌ نمونه‌ی گه‌وره‌ بون بۆ ئێمه هه‌تا ئیستاش ئه‌وه‌نه‌ ئه‌توانیم بڵێم ئێمه‌ی گه‌نج ئه‌توانین چه‌ندین شتی جوانیان لێوه‌ فێر بین ،به‌ڵام به‌و گه‌نجه‌ به‌ڕێزه‌ ده‌ڵێم زۆر سوپاسی ئه‌که‌م بۆ خۆشه‌ویستی جه‌نابیت بۆ ده‌نگی من و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ وه‌ك جه‌نابیت ئه‌روانین.


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-ده‌نگی کام گۆرانی بێژ کاری گه‌ری به‌سه‌رباخان نه‌ وه‌ هه‌یه‌؟

باخان-بێگومان هه‌ر هونه‌ر مه‌نده‌و کاری گه‌ری خۆی هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و هونه‌ری باخان یش ، به‌لام یه‌کێك له‌وانه‌ باوکی خۆم هونه‌رمه‌ند سه‌لاح مه‌جید ، هونه‌ر مه‌ندی گه‌وره‌ی کورد ی نه‌مر مامۆستا تایار تۆفیق،وه‌ مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی ، به‌ڕێز دکتۆر شڤان په‌روه‌ر ، له‌گه‌ڵ خاتو مه‌رزیه‌ فه‌ریقی و مریه‌م خان . بێگومان چه‌ندین هونه‌ر مه‌ندی به‌ڕێز و ناو دار که‌ناتوانم ناوه‌ کان بڵێم، به‌ڵام له‌ هونه‌ر مه‌نده‌ گه‌نجه‌ کانیش زۆریان ده‌نگیان خۆشه‌ که‌ زۆریان ده‌نگێکی به‌سۆزو هونه‌رێکی جوانیان پێش که‌ش کردوه‌ ،که‌ زۆریان که‌ زۆریان ئاهنگم له‌ گه‌ڵ گێراون وه‌ توانیوو مه‌ شتیی باشیان لێوه‌ فێر بیم.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری- برواتان به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ئه‌گه‌ر به‌ڵێ عاشی؟؟


باخان-بێگومان بڕوام به‌ عشق هه‌یه‌ به ڵام عشقی ئیستا نا ،روام به‌و عشقه‌ی سه‌رده‌می کۆن که‌ کاتێك به‌ نهێنی نامه‌یان ئه‌یا به‌ یه‌کتری ،به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه ئیستا (مۆدێرن)نیه‌ هاهاهاهاهاهاها ، له‌م کاته‌دا عاشق نیم گه‌ر عێشق بوم بێگومان عێشقی کوڕێکی گه‌نج ده‌بیم له‌ ته‌مه‌نی خۆم دابێت.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-چه‌ند جار داوای خۆشه‌ویستی له‌باخان کراوه‌؟؟-

باخان -ناڵێم زۆر، به‌ڵام که‌میش نین

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-بۆ هه‌ڵکه‌وت زاهیر دیکتاتۆره‌کاتێ ئێوه‌کارتان له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وت کرد ده‌توانین بڵێن یه‌کم که‌س بوین کارتان کرد؟؟

باخان - بێگومان پرسیارێکی جوانه‌ ، به‌ڵام من نامه‌وێت که‌سایه‌تی که‌س بشکێنم، ئه‌توانم بڵێم که‌ من یه‌که‌م که‌س نه‌بووم . خۆش تان ده‌زانین که‌ پێش من چه‌ند سێده‌ یه‌کی دروست کرد، بۆچه‌ند خانمێكی تر. به‌ڵام من یه‌که‌م که‌س بوویم که‌ کاری هونه‌ریم له‌گه‌ڵدا وه‌ستاند، پێوویست به‌وه‌ ناکات من که‌سایه‌ تی بشكێنم، به‌ڵام هه‌مو که‌س خۆی شته‌ کان ده‌بینێ و جه‌ماوه‌ر ده‌بێت قه‌رار بدات نه‌ک من.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-به‌ڕه‌ی جه‌نابو ئه‌و کارانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵکه‌وته‌وه‌ ده‌کرێن که‌ته‌نها له‌بازنه‌ی داخراوی کۆمه‌ڵه‌گه‌نجێک خۆ ی ده‌بینێت هۆکاری چیه‌

باخان- ئه‌وه‌ من ناتوانیم ڕاستیه‌ که‌ی وه‌ڵامی ته‌واویت بده‌مه‌وه‌ ، چونکوم من ناخی که‌سێك ناتوانم بخوێ نمه‌وه که‌من ته‌نها کاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ بکه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ بینه‌ری ئه‌زیز خۆیان ئه‌توانین وه‌ڵامه‌ که‌ بده‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم که‌ ئه‌م گه‌نجانه‌ هه‌میشه‌ پشت گیری له‌ ئه‌و ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگاو پله‌یان نه‌ فه‌و تێت.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-میدیای کوردی تا چ ڕاده‌یه‌ك یار مه‌رتی تۆیان داوه‌


باخان - له‌ ڕاستیدا له‌ سه‌ره‌ تای ده‌ست پێ کردنی کاری هونه‌ری باخان ، میدیای کوردی ڕۆڵی خۆیان بینی و زۆر یارمه‌تی ده‌رم بوین به‌ هه‌مو جۆرێك، من لێره‌ وه‌ زۆر سوپاسی هه‌مو رۆژنامه‌و مه‌ڵپه‌ره‌ کوردیه‌ کان وه‌ هه‌ر وه‌ها که‌ناڵه‌ کوردی یه‌ کان ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ چاوپێکه‌و تنی من یان وه‌كو خۆی به‌ جه‌ماوه‌ر ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئیستا ده‌بینم که‌ زۆر شت له‌سه‌ر من ده‌نوسرێت که‌ دوره‌ له‌ ڕاستی و به‌ پێ چه‌وانه‌وه‌ گفتوو گۆی من به‌ هه‌وه‌سی خۆیان ده‌یگۆڕن،به‌هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌ی که‌ ئاژاوه‌ دروست بکه‌ن له‌ مابه‌ینی من وهونه‌ر مه‌نده‌ کانی ترو و ئاواز دانه‌ردا،ئه‌وه‌ش هۆکاری بێ ئیشیه‌ له‌ زۆر شوێن.ناڵێم هه‌موویان بێگومان هه‌ر که‌سه‌و ڕێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ،به‌ڵام ده‌بێت بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌مووشێک سه‌رچاوه‌‌ یه‌کی ڕاستی نیشانی خه‌ڵک بده‌ نه‌ک ته‌نها بۆکه‌سایه‌تی تاکه‌ که‌سێک بش کێندرێت، من ده‌ڵێم که‌س به‌ نوسینی که‌س ناشکێت ئه‌گه‌ر نوسینه‌ که‌ دوور بێیت له ڕاستیه‌وه‌ ، هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازم که‌ میدیای کوردی به‌رده‌وام له‌ ڕاستی بکۆڵنه‌وه‌ و شووێن پاره‌و گه‌نده‌ڵی نه‌که‌وین ، ئازادی مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ به‌هه‌وه‌سی خۆیان یاخود قسه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌هره‌مه‌ندێک یاخود چه‌ند منداڵێک نه‌زان بڵاو بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ پڕ بێته‌وه‌ ، من لێره‌وه‌ ده‌ڵیم که‌ ڕۆژنامه‌یه‌ک به‌ ناوی من و خانه‌واده‌که‌مه‌وه‌ چه‌ند شتێكی نووسی وه‌ و به‌ هه‌ڵه‌یا چووه‌ ، من ده‌ڵێم که‌ قسه‌ تێ ناگه‌ن پێ ویست به‌ نوسین ناکات،هیوادارم رۆژنامه‌ی کوردی بگه‌ڕێت به‌شووێن نووسه‌ری باشو لێ هاتوو نه‌ك من داڵێکی گه‌نج که‌ هیچ ئاستێکی ڕۆشین بیری تێدا نییه‌ کار بکه‌ن وه‌ك ڕۆژ نامه‌ نوس، که‌ ئه‌م منداڵه‌ پێ نه‌ گه‌یشت وه‌ ته‌نها ئه‌م شتانه‌ ئه‌نوسێت بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی لای چه‌ند به‌ڕێزێك نه‌ فه‌و تێت و بێ ئیش و کار نه‌مێنێت!!

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-
ئایه‌زیاتر حه‌ز ده‌که‌یت کلیپه‌کانت له‌کوردوستابێت یان له‌تاراوگا؟


باخان-من به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ تاراوگه‌ ده‌ژیم .کلیپی که‌س له‌ عشق م له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا تۆمار کرد و کلیپی شه‌وانم له‌ وڵاتی هۆله‌ندا. کلیپه‌ کانی تریم هه‌ر یه‌که‌ له‌وانه‌ ڤالاتنتینا . توندو تیژی له‌ کوردستان تۆمار کرد وه‌ و. وه‌ ئه‌و دوو کلیپه‌ وون بووم
که‌ تائیستا ش هیچ سه‌رێکی نیه‌ به‌ناوی تۆ له‌ ئه‌لبومی یه‌که‌م به‌ناوی (ڤالینتا) وه‌ کلیپی شێتی له‌ ئه‌لبومی (کۆچ کردووم) له‌ کوردستان ووین کراوین نه‌ك تۆمار کراوین. من پێم وایه‌ له‌ کوردستان له‌ بواری کلیپ دا تا ڕاده‌یه‌ك پێش که‌و توه، بۆیه‌ ده‌ڵێم تاڕاده‌یه‌ك چونکم ئێمه‌ خۆتان ده‌زانین که‌ له‌و بواره‌دا تازه‌ین و هێشتا پسپۆره‌کانمان که‌منن، به‌ڵام ده‌بێت هونه‌ر مه‌ندان یار مه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ بده‌ن ، که‌ده‌یانه‌وێ ئیشی کورد پێش بخه‌ن، ئێمه‌ پێویست ناکات پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بده‌ین به‌ بێگانه‌ یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئاواز و هۆنراوه‌ مان بۆ دابنێت، یاخود بچین له‌ وڵاته‌ بیانیه‌ کانی وه‌ك (لوبنان ، تورکیا..هیتر) کلیپ بکه‌ین ، پێویسته‌ یارمه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ بده‌ین که‌ له‌ کوردستان خولیای هونه‌ری ده‌رهێنانیان تێدایه‌.


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-
بۆ چونی هونه‌رمه‌ند چیه‌بۆ ئه‌و که‌سانه‌که‌ده‌یانه‌وێت نرخی هونه‌رمه‌ندان که‌م بکه‌نه‌وه‌له‌کۆمه‌ڵگا که‌له‌کاتێکدا هه‌وڵ نوێخوازی ده‌ده‌ن له سه‌ر ئه‌رکی خۆشیان؟

باخان-. بڕوا ناکه‌م که‌س به‌قه‌ده‌ر من دڵی ته‌نگ بێت بۆ ئه‌و پرسیاره‌ ، چونکم من له‌ ده‌ست پێکم دا زۆر په‌یمانی ئاوایان پێدام که‌ یار مه‌تیم بده‌ن، به‌ڵام که‌ خۆشم ده‌ستم کرد به‌ کار کردن له‌ هونه‌ر دا. زۆریان به‌ جۆرێكی سه‌یر له‌ سه‌ر من قسه‌یان ده‌کرد، منیش ده‌ڵێم که‌ خۆت پێت ناکرێ یارمه‌تیم بده‌ی گله‌یشم لێ مه‌که‌. من لێره‌شه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ هونه‌ر مه‌ند هه‌بووه‌ که‌ به‌س خواستی ئه‌وه‌ بوه‌ قسه‌ به‌من بڵێت له‌ هه‌مو رۆژنامه‌کاندا. ئه‌وه‌ش داوا که‌وتنێکه‌ بۆ خۆی. ئه‌و هونه‌ر مه‌نده‌ به‌ڕێزه‌ خۆی ده‌زانێت من مه‌خسه‌دم کێیه‌.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-میوزکی تورک و عه‌ره‌ب فاکته‌ره‌ بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی فۆلکلۆر یاخود ناساندن ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی کورده‌به‌جیهان?

باخان- ڕاستیه‌ که‌ی من ده‌توانم بڵێم که‌ هونه‌ری کوردی وون نابێت، ئێمه‌ خاوه‌نی هونه‌رین وکه‌سیش ناتوانێت گومان بخاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ناو کوردا خاوه‌ن فۆلکۆرێکی جوانین و خاوه‌ن چه‌ندین گۆرانی کوردی خۆشین ، به‌ڵام ناساندنی ئێمه‌ به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ پێویستی به‌ فۆلکلۆر و گۆرانی تازه‌ی کوردی هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو شتێك به‌ سنوری خۆی، من با‌س له‌ میلۆدی ناکه‌م ، به‌ڵام ئه‌بێ میلۆدی کوردیش به‌ جۆرێکی جوان خۆی به‌ جیهان بناسێنێ، ئه‌ویش با بڵێین که‌ ئێمه‌ ئیستا هومو جیهان ده‌مان ناسێت، خه‌ڵکانێك هه‌ن له‌ ئه‌وروپا که‌ گوێ له‌ هونه‌ر مه‌نده‌ کورده‌کان ده‌گرین، من خۆم له‌ قوتابخانه‌ هاوڕێی بیانیم زۆره‌ ، له‌ پۆله‌که‌مدا و به‌ هۆی منه‌وه‌ گوێ له‌ چه‌ندین گۆرانی کوردی ده‌گرین، نمونه‌یه‌کی زۆر جوان که‌ که‌ پێش ئه‌وه‌ی خۆم ده‌ست بکه‌م به‌ هونه‌ر ، هاوڕێکانم گۆرانی هونه‌ر مه‌ند زه‌که‌ریا یان ده‌وته‌وه‌ که‌ کوردیش نه‌بووین، ئه‌مه‌ش نومونه‌یه‌که‌ که‌ من دایمه‌ن گوێم له‌و به‌ڕێزه‌ ده‌ گرت و هاوڕێ کان یشم به‌هۆی منه‌وه‌ گوێ بیستی هونه‌ری کوردی ده‌بووین.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-ئاره‌زووی چ جۆره‌خواردنیَك ده‌كه‌یت؟

باخان- بریانی به‌مریشکی ناو فڕن، ڕێستی من عه‌زم له‌ کفته‌ نیه‌ و له‌گه‌ڵ شوتی و ساوار. ئیتر هه‌موو خواردنێكی تر ده‌خۆم.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-راسته‌ میلۆدی ئه‌م سێدیه‌ که‌وه‌ستا زیاتر هی به‌رێزتان بو چۆن ئه‌و ستایله‌و گۆری؟‌؟؟
ڕاستیه‌ که‌ی من خۆم له‌ گه‌ڵ کاک هه‌ڵکه‌وتدا قسه‌م کرد و توانیم چه‌ند میلۆدیه‌ک به‌ ئاره‌زوی خۆم بێت ، ئاره‌زوم له‌وه‌ بوو که‌ گۆرانی شای بچڕم ، به‌ڵام ڕێك نه‌که‌وتنیم بو به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م سێدیه‌ جوانه‌ مه‌رگه‌ ڕه‌ت بکه‌مه‌وه‌.


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری-
چی به‌و که‌سانه‌ده‌ڵێیت که‌به‌کرێ گیراوین له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌که‌سانێك دێن هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر جه‌نابیت ؟؟

باخان- من ده‌ڵێم (خوا پاك نادات به‌ده‌م پیسه‌وه‌ ، که‌ڵه‌شێریش نابێت، هه‌ر رۆژ ده‌بێته‌وه‌)
کاتێك که‌ ئه‌و که‌سانه‌ به‌ کرێ گیراون ده‌بێ بزانین که‌ شکاندنی هونه‌رمه‌د به قسه‌کانی ئه‌وان ناشکێیت ، هه‌ڵس و که‌وتی من له‌گه‌ڵ هومو هونه‌رمه‌ندان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کارم له‌گه‌ڵ کردوون له‌ ڕا گه‌یاندنه‌ کانی کوردستاندا وه‌ك و ڕۆژنامه‌ نوسه‌کان .و ێنه‌گره‌ ، که‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌کانی کوردستان و جه‌ماوه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م ‌وه‌ پاشان که‌ خو ڕه‌وشتی من له‌گه‌ میله‌ته‌که‌مدا چۆن بوه ، من ده‌ڵێم هوموو که‌سێك خۆی ده‌ناسێت بای چه‌نده‌ . من لێره‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم ، که‌ ماڵی خۆت له‌ شوشه‌یه‌ . به‌رد مه‌گره‌ ماڵی خه‌ڵک.
ده‌رزیه‌ک بکه‌ به‌گۆشتی خۆت دا، ئینجا شوزنێک به‌ خه‌ڵکا.
پێشیان ده‌ڵێم به‌ ئه‌و قسانه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ ئیستا وێنه‌ی من یان هه‌ڵ وا سیوه‌ و گوێ له‌ ده‌نگی من ئه‌گرین و وێنه‌ی من له‌ مۆبیله کانیان دایه‌ ناتونین دڵ گرانیان بکه‌ن و هه‌میشه‌ هه‌ر گوێ بیستم ئه‌بن.
له‌ کۆتایدا زۆر سوپاسی جه‌نابتان ده‌که‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌ر کردنه‌وه یه‌ تان، وه‌ به‌ جه‌نابتان و جه‌ماوه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م ده‌ڵێم ، ئه‌گه‌ر من و ئه‌و که‌سانه‌ بخه‌نه‌ ناو ته‌رازوی هه‌قه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین کێ قورس و کێ براوه‌یه‌ ، من ده‌ڵێم چه‌ند قسه‌ بۆ من دروست بکرێت ، من 100ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانم وڵامیان بده‌مه‌وه‌ ، به‌ڵام من هێشتا ڕێزی جه‌نابیان له‌لامه‌ ، ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی رێزی خۆی بگرێت رێز له‌به‌رامبه‌ریش ده‌گرێت ، پێ ویست‌ به‌هه‌ره‌شه‌ کردنیش ناکات ، له‌ ڕێگه‌ی مه‌ڵپه‌ره‌کانه‌وه‌ بی نێرین بۆم ، چونکم وه‌ڵامی من خۆیان ده‌زانین به‌ به‌ڵگه‌وه‌یه ، ئینجا بۆیه‌ که‌سایه‌تی که‌سا یه‌تی که‌س ناشکێنم له‌م شوێنه‌دا باشتر بیرێك له‌ قسه‌ کانم بکه‌نه‌وه‌ که‌ به‌ڕێسته‌و خۆ من پیم وتون ،
هیوای سه‌ر که‌و تین بۆ هه‌مو لایه‌ک و هیوادارم که‌هه‌رده‌م له‌ پێش که‌و تین دابین له‌ په‌ره‌یه‌کی نوێ و له‌ ژیانی خۆم دا هه‌ڵبده‌مه‌وه‌ و میله‌تی کوریش به‌ هه‌مان شێوه‌ ژیانێکی شاد و ئارام بیباته‌ سه‌ر ، به‌ده‌ست به‌سه‌ری و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ چونکه‌م رۆژ رۆژی ئازادیه‌ ، رۆژی بیر و باوه‌ڕه‌ ، رۆژی پاک بوونه‌وه‌یه‌ .
تێبینی به‌ هیوای ئه‌مه‌ ئاخیر نوسینی من بێت بۆ هه‌مو تاکێك و هه‌مو ی به‌ ئارامی ژیانی خۆی بباته‌ سه‌ر ، سه‌ر که‌و تین بۆ سه‌ر به‌رزان. ‌



تێبینی چه‌ند هونه‌ر مه‌ندێکی خۆشه‌ ویست به‌ ده‌نگی لێدوانیان داوه‌ داوا له‌ باخان خان ده‌که‌ن که‌ له‌م بریاره‌ په‌شیمان بێته‌وه‌ بێت خزمه‌ت به‌ هونه‌ری کوردی بکات . چاوه‌ڕوان بین



ئاماده‌کردنی دیمانه‌ - بیلال سه‌نگه‌سه‌ری
به‌ ڕێوه‌ به‌ری مه‌ڵپه‌ری هونه‌ری چنار .نیت

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە