کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەدالەگۆرنراوەکان. بمبورە هیچم پێ ناكرێ جگە لە سزادانی خۆم

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


دوو عاشق پێكەوە مەرگ هەڵدەبژێرن
خۆشەویستی ئەگەر پێداویستییەكی سۆزداری بێت بۆ مرۆڤ غەریزەیەكی سروشتیشە و ناكرێ بەهەر پاساوێكەوە بێت بسەپێندرێ،گەلێكن ئەوانەی لە پێناو خۆشەویستیدا قوربانییان داوە، تەنانەت كەسانێك هەبوونە گیانی خۆشیان لە پێناویدا بەخت كردووە، زۆریشن ئەو رێگریانەی كە دەبنە كۆسپ لە بەدیهێنانی ئەوانەی مرۆڤێكیان بەراستگۆیی خۆشدەوێت، بەتایبەتیش دابونەریتی دواكەوتووانەی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە تەقلیدییەكان هەر وەك لەم رووداوەدا، كە لێرەدا پوختەكەی دەخەینەڕوو، دابونەریتی كۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی ئەوەی دوو دڵدار كە خۆشەویستی راستەقینەی یەكتر بوونە، بۆ یەك نەبن و هەردووكیان لە پێناو پەیامەكەیان خۆیان بكەنە قوربانی و پەشیمانی و پەنجە گەستنیش بەشی ئەوانە بێت كە بوونە رێگریان.
دەریایەك لە ئەڤین  ماڵی (ئاڤان) تازە هاتبووە ئەو گەڕەكەی كە ماڵی (سەردار)ی لێبوو، بەو هۆیەوە (سەردار) یەك دوو جاران، كە بە بەردەم ماڵی (ئاڤان)دا رەتبوو، (ئاڤان) سەرنجی راكێشابوو، ئەو دووانە قەدەرێك، هەر ئاوا دوور بەدووری لە یەكیان دەڕوانی و رۆژبەرۆژیش هەستیان دەكرد، بە هۆیەكی نادیارەوە لێكنزیك دەبنەوە و زیاتر لەیەك دەڕوانن (سەردار) چەند جارێك هەوڵیدا، باسەكەی لەگەڵ (سارا)ی خوشكی بكاتەوە، بەڵام لێی رانەدەدیت وترسی ئەوەی هەبوو، بەشێیوەیەك لە شێوەكان لێی تێكبدات، ئەوەبوو (ناهیدە) خوشكی (تەحسین)ی هاوڕێ و هاوپۆلی بیر كەوتەوە، هەر چۆنێك بێت، بوونە هاوڕێ كەوتنە گفتووگۆ لەسەر ئەوەی چۆن وابكرێ (ئاڤان) و (سەردار) بەیەك ئاشناببن، لەو رووەوە (ناهیدە) هاوكاری تەواوی خۆی نیشاندا و لە ماوەی هەفتەیەكدا (سەردار) و (ئاڤان) توانیان ئاشنایەتیان لەگەڵ یەك هەبێ و جۆرە پەیوەندییەكی سەرەتاییش دروست بكەن، لەمیانی ئەم یەكتر ناسینە (سەردار) بۆی روون بۆوە كە (ئاڤان) پۆلی شەشەمی زانستییە وەك خۆی، كچێكی قەشەنگ و ئادگار جوان و رەفتار باشە، خێزانی هەروولاش لە رووی داراییەوە، لە بارێكی مامناوەندیدا دەژین (سەردار) ئاواتی چوونە كۆلێژی دەرمانسازی دەبێ، بەڵام (ئاڤان) حەز بە چوونە كۆلێژی ئەندازە دەكات، ئەوان هەتا پۆلی شەشەم تەواو دەكەن، بە تەواوەتی دەچنە ناو دڵی یەكترەوە و خۆشەویستییەكی گەرم و گوڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێ، وای لێ دێ ئەگەر رۆژی جارێك یەكتر نەبینن، ئۆقرەیان لەبەر ببڕێ، ئیدی دوای تەواوكردنی پۆلی شەش هەردووكیان لە كۆلێژی زانست وەردەگیرێن، ئەوان ئەگەرچی ئەو كۆلێژەی ئاواتیان بۆ نەهاتە دی، بەڵام زۆریش بەوە دڵ خۆش بوون كە قەدەر هەردووكیانی لەیەك كۆلێژدا كۆكردەوە، ئەوان كە لە كۆلێژ رۆژانە یەكتریان دەبینی، ئا لەو ماوەیەدا نەخشەی خۆیان بۆ دوا رۆژیان دادەڕێژن و لەسەر ئەوە رێكدەكەون كە سەرەتا(سەردار) بچێتە داخوازی(ئاڤان) و مارەی بكات، پاشان تا كۆلێژ تەواو دەكەن و لە فەرمانگەیەك دادەمەزرێن و دەبنە مووچە خۆر، ووردە وردە كەلوپەل و پێداویستییەكانی ماڵ بكڕن و ماڵێكی خنجیلانە پێك بهێنن، بەڵام وەك دەڵێن ئایا با هۆز بە گوێرەی خواستی كەشتی هەڵدەكا....؟
ئاشكرابوونی پەیوەندییەكە
(سەردار) باسەكەی لەگەڵ دایك و باوكی كردەوە و ئەوانیش خەریكی ئامادەباشیبوون، بەڵام هێشتا نەچووبوون بۆ داخوازی كەچی ئێوارەیەك باوكی (ئاڤان) خۆی و دوو كوڕەكەی خۆیان كرد بە ماڵەكەیان باوكی (سەردار) كەچاوی پێ كەوتن، رووی كراوە و دڵخۆش و دەم بە پێكەنینەوە، بە گەرمی بەخێرهاتنی كردن بەڵام وەڵامی ئەوان سارد و سڕ و بێ تام بوو، باوكی (سەردار) زۆری پێ سەیر بوو، بەڵام بەسەر خۆیدا نەهێنا و بەردەوام بوو لە بەخێرهێنانیان بە هەرحاڵ دوای دانیشتنێكی چەند خولەكی، باوكی (ئاڤان) یەكسەر هاتە سەر هۆی هاتنیان بۆ ماڵی (سەردار) و بە باوكی گوت:
ئێمە ئەوە نزیكەی دوو ساڵێكە دراوسێی یەكترین، درواسێش چاكەی بەسەر دراوسێیەكەی تری هەیە، بەڵام ئێوە لە جیاتی ئەوەی چاكەمان لەگەڵدا بكەن، یان هیچ نەبێ خراپەمان بەرامبەر نەكەن، كە ئێمە هیچ خراپەیەكمان بۆتان نییە، كە چی (سەردار)ی كوڕتان خەریكە دەست بۆ نامووسمان دەبات، ئێمە نەبین هەر كەسێكی تر بێ لێتانی قبوڵ نەدەكرد، كوڕەكەتان تەمبێ بكەن ، پێش ئەوەی ئێمە تەمبێی بكەین، پاش ئەو قسانە بێ خواحافیزی بەڕێكەوتن و رۆیشتن، باوكی (سەردار) سەری لەم رەفتارەیان سوڕما، ئەو ئێوارەیە كە باوك و براكانی (ئاڤان) هاتنە ماڵیان (سەردار) لە ماڵەوە نەبوو، بۆیە هەتا نەهاتەوە ماڵەوە نەیزانی بوو چ روویداوە كە هاتەوە باوكی باسەكەی لەگەڵدا كردەوە و سەرەتا تۆزێك سەر زەنشتی كرد، بەڵام كە بۆی رۆن بۆوە ئەوان كاتێك لە كافتیریای كۆلێژ دانیشتبوون و باسی مەسەلەی خوازبێنیەكەیان بەیەكەوە كردبوو، یەكێ لە براكانی (ئاڤان) كە بەڕێكەوت ئەو رۆژە هاتبووە كۆلێژەكەیان و هەردووكیانی لەسەر مێزێك بینیبوو، هاتبۆوە ماڵەوە، چی دیتبوو هێندەی دیكەشی پێوە نابوو كە بۆ باوكی گێڕابۆوە، ئیدی باوكیشی دەكەوێتە سەر (ئاڤان) و زۆری لێدەدا، بەو هۆیەوە لە كۆلێژ دەریدەهێنن باوكی (سەردار)، چەند جارێك خەڵك دەنێرێتە ماڵی باوكی (ئاڤان) بۆ داواكردنی دەستی (ئاڤان)، كەچی ئەوان رەتیان دەكەنەوە، ئەمجارە پیاوێكی ئایینی و چەند كەسێكی ریش سپی و پیاو ماقووڵ دەنێرێت، بەڵام نەك هەر پێشوازیان لێناكات بەڵكو دەریشیان دەكات، و ناهێڵێ بێنە ژوورەوەش.
دوا چارەسەر
(سەردار) شەو رۆژ لە فكری (ئاڤان) دا دەبێت و خەوو خۆراكی لێ حەرام دەبێ، نە ئاگای لەوانەكان و كۆلێژ دەمێنێت، نە ئاگای لەخۆی دەمێنێ، دوو جاریش دەچێتە سەر رێی باوكی (ئاڤان) و دەستی ماچ دەكات ، تەنیا بۆ ئەوەی بە هەڵە لێی تێنەگەن و مەبەستی بووە كە (ئاڤان) بخوازێت، بەڵام بێ سوود دەبێ (سەردار) تەواو بێ ئومێد و هیوا بڕوا دەبێ، دواجار كاغەزێكی بۆ (ئاڤان) دەنووسێ و هەوڵدەدا بەدەست (ناهیدە)ی خوشكی (تەحسین)ی هاوڕێی بیگەیەنێتە دەستی، لە نامەكەیدا تەنیا ئەوەندە دەنووسێ: (بمبوورە كە هیچم پێ ناكرێ، تەنیا ئەوەندە نەبێ سزای خۆم بدەم..).
كە نامەكە دەگاتە دەست (ئاڤان) و دەیخوێنێتەوە، دوای نیو كاتژمێر، دەنگی تەقەی گوللەیەك لە كۆڵانەكە دەزرینگێتەوە، پاش چەند خولەكێك قیژە و ناڵەی ژنان لە ماڵی (سەردار) بەرز دەبێتەوە و خەڵكی گەڕەك دەزانن كە (سەردار) خۆی كوشتووە، ئەم هەواڵە جەرگبڕە دەگاتەوە (ئاڤان) و ئەویش بەبێ دەنگی و بەبێ سرتە، دەچێتە گەرماوی ماڵەوەیان و دەبەیك نەوتیش لەگەڵ خۆیدا دەبات و بە خۆیدا دەكات ئینجا ئاگر لەخۆی بەردەدات، هەتا دایكی پێی دەزانێ ئەو دەبێتە قەرە برووت و گیانی لە دەست دەدا.

چاوەروان بن بۆ بابەتی تراژیداتر بەم زوانە بۆ ئاگاداریتان خوێنەران ناوەکان خوازیارن

ئامادە کردنی . [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە