سه‌رۆک
Thursday, 28/10/2010, 12:00
سه‌رۆک له مه‌ڵبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی تۆدا خوێن ڕشتن وه‌ک ئاو خواردنه‌وه ئاساییه !!! دڕنده کان که‌ڵبه درێژ و نینۆکه چڵکنه‌کانیان خوێنی لێ ئه‌تکێ ! سه‌رۆک له ڕابردوو ئیستاش تۆ هه‌ر تینوی خوێنیت ! نازانم بۆ قه‌ت تینوێتیت ناشکێ ، خوێنی هه‌موو زینده‌وه‌رانی سه‌ر زه‌وی ناتوانن تۆسقاڵێک له تینوێتی تۆ بشکێنن ! ئه‌زانیت بۆ ؟ چونکه تۆ به خوێن گۆش کراوی ، وا فێر کراوی به‌دناوی باشتره له بێناوی ! گغه و بڤه له زوڵمهتستان فێر بووی ، هه‌میشه چاوچنۆک و برسیت ، ئێستاش دوو گیرفانی زله‌ت هه‌یه هه‌ر وه‌ک ده‌می هه‌ژدیها ده‌یان ساڵه سه‌فته دۆلاری تێئهخنی که‌چی هه‌ر وه‌ک بیرێکی قوڵ چۆن له سه‌ره‌وه به‌ردێکی تێ فڕێده‌ی ته‌نها بڵقهیهکی یه‌ت ئاوه‌هایه پڕبوونی نیه ! پێم وابێت کێوه ئاڵتونیه‌که‌ی فوراتیش نه‌توانێت گیرفانه‌کانی تۆ پڕکات ، سه‌رۆک تۆزێک باسی کۆشکهکانتمان بۆ ناکه‌یت ڕوبه‌ری زهویهکانینان چه‌نده و چۆن چۆنی دروست کراون ، یان ئه‌و شوێنه سیاحیانهی که خاس بۆ حه‌وانه‌وه‌ی تۆ و ده‌سته و دایرهکهت دروست کراون هیچ مرۆڤێکی که بۆی نیه قاچی تێخا ، هه‌زاران لاوی خوێن گه‌رمی هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م خاکه‌ش بستێک ئه‌رز شک نابه‌ن بۆئه‌وه‌ی هۆده و هه‌یوانێکی لێ دروست بکه‌ن و ئارام بگرن تیایا ، سه‌رۆک هێنده خۆ به‌زلزان و لوت به‌رزی وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه به ئۆکسجینی تۆ بژین ، وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ ژیانت به‌خشیبێت به ئه‌وان و ڕۆح کێشانیشیان له ده‌ستی تۆیا بێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێک شه‌قار شه‌قار به ناو کوچه و کۆڵانه‌کانی شارا ڕێگای بکه‌یت وله کێشه و موعاناتهکانی خه‌ڵک بپرسیته‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان بده‌ی ، وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌نده‌یه‌ک بی بۆ لێوی هه‌تیوه‌کان و فێنکاییه‌کی دڵی دایکه دڵ هه‌ڵقرچاوه‌کانی ئه‌نفال بیت ، به‌ڵام دڵنیابه ئه‌وان نه‌ک هه‌ر چاوه‌ڕوانی وه‌ها ڕۆژێک نین به‌ڵکوو ئاماده نین خه‌ویشت پێوه ببینن ، چونکه تۆ له خه‌ویشا وه‌ک مۆته‌که وای ، له خه‌ویشا هه‌ر به‌دد و کابوسی ، ئه‌وان دڵنیان که بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک ئه‌گه‌ر بگاته حزوری جه‌نابت ئه‌بێت حه‌وت ده‌رگای پۆڵاین ببڕێت ، پرس به ده‌ییان جهلاددی سه‌رزل بکات ، چونکه له خۆت ئه‌ترسی ! چونکه پاشه‌ڵت پاک نیه ، یان ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو بێ ده‌رامه‌ته‌ی وڵاتا ڕوت نه‌یه‌ت سه‌ر هه‌ڵبڕی ، یان وه‌ک مامۆستاکه‌ت (بۆش) بدرێیته به‌ر تاکه پێلاوو ، باشه ئه‌و ڕوداوه بۆ نه‌بوه ده‌رسێکی باش بۆ تۆ ، به بڕوای من هه‌قی وایه ئه‌و خه‌ڵکه په‌یکه‌رێکت بۆ درووست بکه‌ن له خۆڵ ، ئه‌زانیت بۆ خۆڵ ؟ چونکه خۆت له خۆڵیت و ئه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ خۆڵ ، سه‌رۆک تۆ ئه‌و پهندهت بیستوه که ئه‌ڵێت (سه‌د ساڵ بکه‌ی بێگانه په‌رستی ئاخریه‌که‌ی هه‌ر ئه‌هێنی نشوستی) ؟ هه‌موو دلسۆز و خه‌مخۆر و نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی ناوخۆت پشتگوێ خستوه و زه‌نگی ده‌رگای بێگانه ئه‌کوتی ! سه‌رۆک ڕۆژێک وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ی (قازی محمد) د خوێندۆته‌وه که پێش ئه‌وه‌ی گیانی بسپێرێت و په‌تی سێداره بخه‌نه ملی نوسی ؟ سه‌رۆک بۆمان باس ناکه‌ی ئه‌و کورسیه‌ی ژێرتت چۆن به‌ده‌ست هێناو تاکه‌ی له‌سه‌ری دا ئه‌نیشی ، سه‌رۆک هه‌رکه‌س خوێنه‌وار بێت ئه‌و نوسینه‌ی سه‌ر توێڵت ئه‌خوێنێته‌وه که نوسراوه (هه‌موو شتێک بۆ خۆم ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ئه‌خۆم) ، باشه سه‌رۆک باسی که بۆچی ژێر خاکه‌که‌مان ده‌ریایه‌ک نه‌وته که‌چی نرخی نه‌وت خه‌ریکه له‌گه‌ڵ نرخی ئاڵتونا یه‌کسان ئه‌بێت ؟ باشه سه‌رۆک تۆ قه‌ت به جه‌ڵه‌به مۆنیکاکانتهوه له سه‌ره‌ی به‌نزینا چه‌ندین سه‌عات وه‌ستاوی ؟ یان قه‌ت بیرته سه‌یری ته‌له‌فزیۆنت کردبێ و کاره‌باکه‌تان بڕابێت ؟ ئاخر سه‌رۆک که تۆ له هه‌موو خه‌ڵک جیاوازتر و شازتر بژیت ، باشه چۆن متمانه‌ت پێ بکه‌ین و دڵنیابین دڵسۆزیت و خه‌می کێشه‌کانی خه‌ڵکته ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست