ئێوه به چه‌ک ! ئێمه‌ش پێنوس
Monday, 04/04/2011, 12:00
چه‌ک تاکه هۆکاره بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریزمهکانی دوونیا ، له لیبیا ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌م ده‌قه قه‌زافی هێشتۆته‌وه لێدوانه جوانه‌کانی نیه ، به‌ڵێن و بڕیاری چاکسازی ئه‌و نیه بۆ وڵات ، به‌ڵکوو ته‌نها زه‌بر و زه‌نگ و چه‌که ئه‌وی له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌رۆکایه‌تی وڵات هێشتۆته‌وه ، له زۆرێک له وڵاته‌کانی دیکه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌مان شێوه خوێنی خه‌ڵکی سته‌مدیده و ماندووی ده‌سه‌ڵاتێکی چه‌وت خاکی ئه‌و وڵاتانه‌ی سور کردووه ، ئه‌و سیناریۆیانه‌ی سه‌رکووت کردن هه‌مان شێوه له هه‌رێمی کوردستانیش به ئاشکرا بینرا و به به‌رده‌وامی ئه‌بینرێت ، له ماوه‌ی ڕابردوودا بینیمان له شاری سلێمانی و چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی دیکه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رز کردبوه‌وه و به درۆشمی جۆراو جۆر ته‌عبیری ناخی خۆیان ئه‌کرد به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات یان پارتێکی ناو ده‌سه‌ڵات ، به ته‌قه‌کردن و هێزی چه‌ک وه‌ڵامی بۆچونه‌کانیان درایه‌وه ! له هیچ فه‌رهه‌نگێکدا داخوازی هاوڵاتیان گێره‌شێوێنی نه‌بوه ، ده‌سه‌ڵات ئه‌م پێناسه‌ی له کوێ هێنا ؟ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان ئه‌زانێت ، زۆر به داخه‌وه سه‌رکرادایه‌تی پارته ده‌سه‌ڵات داره‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵه له‌سه‌ر هه‌ڵه دووباره ئه‌که‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ی چینی ڕۆشنبیران و سیاسه‌ت مهدارهکانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تدا هه‌ست به ئازاره‌کان ئه‌که‌ن ، برینی جه‌سته‌ی نیشتیمان خوێنی لێ ئه‌تکێ ، ئه‌وه‌ی له‌به‌ر خۆر وه‌ستاوه هه‌ست به گه‌رمی تیشکی خۆر ئه‌کات ، نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌به‌ر سێبه‌را پاڵی داوه‌ته‌وه و هه‌وای سازگاری سپلیت فێنکی ئه‌کاته‌وه ، له هه‌مان کاتتدا ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازیه که‌میش نین ، ئه‌وه‌ی که ئه‌بینرێت له سه‌رای ئازادی و ڕانیه و هه‌ڵه‌بجه و که‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و زۆر شوێنی دیکه ته‌نها به‌شێکه له‌و خه‌ڵکه ناڕازیه ، ئه‌وه کورده‌کانی تاڕاوگهش گه‌ر به جه‌سته له‌گه‌ڵیان نه‌بین به ڕۆح له‌گه‌ڵیانین ، سات به سات له ڕێگای ئه‌نته‌رنێت و تیڤیه‌وه چاودیری وه‌زعه‌که ئه‌که‌ین ، ستۆک بوونی عقڵی سه‌رکرده‌کان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا به ئاشکرا ئه‌بینین ، هیچ بۆ ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له قۆڵبه‌ست کردنی مامۆستایانی ئاینی و چالاک وانانی مه‌ده‌نی و سنوردانان بۆ ڕۆشنبیران و هه‌وڵی په‌رته‌وازه‌کردنی گردبوونه‌وه‌کان ، خه‌ڵک ناهه‌قی نیه که زۆر له‌وه‌ش خراپتر بڵێن و بکه‌ن زۆرێک له سامانی گشتی وڵات له کڕینی چه‌کدا سه‌رف ئه‌کرێت ، پاشان له‌بری ئه‌وه‌ی پارێزگاری وڵاتی پێبکرێت ، جه‌سته‌ی کوڕی گه‌نج و دڵ پڕ له هیواو خۆزگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی پێ سارد ئه‌کرێته‌وه ! هیچ دینێکی ئاسمانی و هیچ یاسایه‌کی سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ی قبوڵ نیه ، ده‌سه‌ڵات له‌بری ئه‌وه‌ی توند و تیژی بنوێنێت ئه‌بوایه سوپاسی ئه‌و خه‌ڵکه به ئه‌مه‌ک و دڵسۆزه‌ی بکردایه که هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت ئه‌که‌ن هه‌وڵی خۆشگوزه‌رانی تاکی کورد ئه‌ده‌ن ، ئه‌مه ئاگادار کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین له یاسای فتبۆڵدا کارتی زه‌رد مانای به‌خۆداچونه‌وه‌یه ، مانای ته‌رک کردنی ڕه‌فتارێکی نا په‌سه‌نده ، به به‌رده‌وام بوونی که‌سی هه‌ڵه‌کار کارتی سور به‌دوایدا دێت ، و یاریزان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ساحه ، ئه‌توانین بڵێین له ئێستادا خۆپیشانده‌ران حهکهمن و ده‌سه‌ڵاتداران یاریزان ، ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستاش کارتێکی زه‌رده به ڕوی ده‌سه‌ڵاتداراندا ، گه‌ر ئه‌وه‌ی ویستی حه‌که‌مه جێبه‌جێی نه‌که‌ن با خۆیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ساحه ئاماده بکه‌ن ، باشه زۆر سه‌یره داواکاری خه‌ڵک بۆ مافه سروشتیه‌کان بۆ ناڕه‌وایه ؟ ڕاگه‌یاندن و تیڤیه‌کانیان بۆ هه‌میشه به ته‌شه‌نوجه‌وه ئه‌و وه‌زعه‌ی سه‌رای ئازادی وه‌رئه‌گرن ، ئه‌سڵه‌ن بۆ ئه‌بێته مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌سه‌ڵات ، بۆ به خۆپیشاندان و ڕه‌خنه ئاڵۆش ئه‌یانگرێت ! ئه‌وه‌ی داواکراوه هه‌ر له مناڵێکی بۆیاخچی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی هه‌تا ئه‌گاته سه‌رۆکی هه‌رێم سود مه‌ند ئه‌بن لێی ئیتره حوکمی چه‌کتان له پای چی ؟! چێنی ڕۆشنبیران و نوسه‌ره به ئه‌مه‌ک و ئازا و دلێره‌کان هه‌میشه نوکی پێنوسه‌کانیان تیژه بۆ نوسینه‌وه‌ی چه‌مکه‌کانی ئازادی و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانی خه‌ڵک ، ده‌سه‌ڵاتدارانیش تفه‌نگه‌کانیان له‌سه‌ر پێیه بۆ پارێزگاری کردن له‌و پاوه‌نه‌ی که داگیریان کردوه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که به پیرۆزی حیزب ناوی ئه‌به‌ن ، به‌ڵام له سایه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵک و هه‌ست کردنی هه‌موو تاکێک به مه‌سئولیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ، پاوه‌نه‌کان ئه‌بێت ببنه‌وه به موڵکی گشتی ، حیزب نه‌بێته ئاغا و بڕیارده‌ری چاره‌نووسی هاوڵاتی و خۆی نه‌سه‌پێنێت و چیتر سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی دوباره نه‌بێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست