کوردستان پێویستی بە داهێنانێکی دیکەی یەکگرتوو هەیە لە گۆڕینی سەرۆکی هەرێمدا
Thursday, 19/07/2012, 12:00
یەکگرتووی ئیسلامی کە لە ماوەی ڕابردوودا بە کار و بەرنامە قەشەنگەکانیان پێشەنگ بوون لە داهێنانی مۆدێلی تازەی سیاسەتدا ، هەر لە سیاسەت کردن بە شیوەیەکی میانڕەوانە ، هەر لە بوون بە ئۆپۆزسێۆن بۆ یەکەم جار، هەر لە گۆڕینی ئەمینداری گشتی کە یەکێکە لە داهێنانە تازەکانی مێژووی سیاسەتی حیزبەکانی کوردستان ، ئەمانە هەمووی بەرهەم و حیکمەت و لێزانینی سەرکردایەتی یەکگرتوون ، ئەوەی لە ئێستادا زۆر گرنگە کە یەکگرتوو بیخاتە بەرنامەی کاریەوە بە تایبەت لە دوای کۆنگرەی شەشەم کە یەکێک لە بەرنامەی کاری یەکگرتوو لە ڕەشنوسی حیزبدا بوون بە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانە ، ئەوەیە کە کار بکەن بۆ کاندید کردنی کەسێکی شیاو بۆ خۆ پاڵاوتن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بۆ بوون بە سەرۆکی هەرێم ، دیارە لە ئێستادا پەیجەکانی فەیسبووک و زۆرێک لە ڕۆشنبیران ئەم هەواڵانە باس ئەکەن و ئەبیسترێت کە ئەمینداری پێشووی یەکگرتوو مامۆستا ێەلاحەدین کەسێکی شیاوە بۆ ئەو پۆستە ، جێی خۆیەتی لە تێڕوانینمان بۆ ڕابردووی یەکگرتوو وە ڕابردووی مامۆستا ێەلاحەدین ، بڵێین کە شکاندنی ئەو بەربەستەی کە پارتی دروستی کردوە لە نێوان بنەماڵەی بارزانی و خەڵکی کوردستاندا تەنها بە یەکگرتوو ئەکرێت ، چونکە وەک ئاشکرایە کە بنەماڵەی بەرزانی دەستیان گرتووە بەسەر پۆستە گرنگەکانی هەرێمدا ، پێویستە چیتر خەڵکی کوردستان ئەو پاشاگەرایەتیە قبوڵ نەکەن ، بێگومان پێویستە یەکگرتوو بۆ ئەم مەبەستە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاگادار بکاتەوە و ڕاوێژیان لەگەڵ بکات ، هەموولایەک یەک دەنگ بن یەک هەڵوێست بن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بۆ گۆڕینی سەرۆکی هەرێم ، چونکە بە گۆڕینی سەرۆکی هەرێم هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە چەق بەستووی و بێ هەڵوێستی ڕزگار ئەبن و مەرحەلەیەکی دیکە ئەچنە پێشەوە ، چونکە بەڕاستی کاری ئۆپۆزسیۆن تەنها بوونی ئەندام پەڕلەمانی ڕەخنەگر و ، دید و بۆچونی جیاواز نیە لە دەسەڵات ، بەڵکوو کارە بەرنامەیە هەوڵ دانە بۆ گەشتن بە دەسەڵات ، یەکگرتوو پێویستە لە داهێنانێکی نەوعی تردا حیکمەت و بوێری و لێزانینی خۆیمان نیشان بدات ، بە دڵنیاییەوە بە ویستی خودا کاندید کردنی کەسێکی وەک مامۆستا ێەلاحەدین نەتیجەی باشی ئەبێت ، چونکە هەموو لایەک مامۆستا ئەناسن ، دەرگای کار و بەرنامە و گیرفان و ژیانی ئاواڵایە و بۆ هەموو کەس ، هەموو کەس ئەتوانێت بزانێت مامۆستا کێیە ، بەڵام کەس بۆی نیە بپرسێت مەسعود بەرزانی کێیە ؟ سەروەت و سامانەکەی چەندە ؟ موچەی مانگانەی خۆی و بنەماڵەکەی چەند ملیار دۆلارە ؟ لە کام بانقی سویسرا و وڵاتەکانی ئەورووپا پارە ئەخەوێنێت ، بە دڵنیاییەوە تەنها بۆ گۆڕینی پەرچەمی دیکتاتۆریەتیش بێت ئەگەر یەکگرتوو کارێکی وا بکات زیاتر ئەبێتە خۆشەویستی هەمووان و زیاتر ئەبێتە پێشەنگ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست