پاررتی و یه‌کێتی چیتر ناتوانن خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵک
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ وه‌ک مارێکی ژه‌هراوی وایه له کوردستان ، هه‌رکات ته‌نگاو بوو ددانه پیسه‌کانی له دڵێ خه‌ڵکی ئازادی خواز و هه‌ژار تیژ ئه‌کات و ژه‌هری خۆی ئه‌ڕێژێت ! دیاره ئه‌مه ش یه‌کێکی تره له تاکتیکه‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه که په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ن بۆ چاوبه‌ست کردنی خه‌ڵک و دانانی ترس و وههم له دڵی خه‌لکدا ! به‌ڵام مژده‌ت لێبێت ئه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ شه‌قامی کوردی هێنده هۆشیاره به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئێوه بیری لێ ئه‌که‌نه‌وه ، سه‌یرکه‌ن و چاو هه‌ڵبێنن خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز به کاره نامرۆڤایهتیهکانتان ناترسێ و کۆڵ نادات پیر و گه‌نج ناڕه‌زایه به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌م و ده‌ست درێژیهکانتان بۆ سه‌ر ڕۆژنامه نوسان ده‌نگی هه‌ق ، ئه‌مه‌ش په‌له‌قاژێی مه‌رگی ناوه‌ختی ئێوه‌یه ، بۆیه ناتوانن خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی وشیاری ئه‌م خاکه پاکه ، یان سه‌ری سوجده‌تان بۆ میلله‌ت نهویکهن یان له گۆڕستانی به‌عسیه‌کان سه‌روو قه‌بر بۆ خۆتان حازرکه‌ن ، چیتر ده‌زگاکانی پاراستنتان جێگه‌ی متمانه نین چونکه ئیسپات بوو که ته‌نها بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌گه‌ری خۆتان ڕێکخراوه و به‌س ، ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ تازه ناتوانن باکهگراوندێکی جوان بۆخۆتان هه‌ڵبژێرن چونکه باکه گراوندی ئێوه هه‌ر ڕه‌شه ، پارتی و یه‌کێتی ئه‌و دوو حیزبه‌ن که سه‌ری زمان و بنی زمانیان بانگه‌شه‌یه بۆ ئازادی و دیموکراسی ، به‌ڵام له ڕاستیدا ناوه‌رۆکی ئه‌و ئازادیه‌یی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن ته‌نها ڕوکه‌شه و ناوه‌رۆکه‌که‌ی لێوان لێوه له سیستمی دیکتاتۆری ،به‌ڵکوو دیکتاتۆرێکن به چه‌شنی ڕژێمی به‌عس ، هه‌رکه‌س به‌و بایه شه‌نی نه‌کرد که له‌لای ئه‌وانه‌وه دێت ئیتر ئه‌وان به تێکده‌ر و گێره‌شێوێنی ناوده‌به‌ن ! چونکه په‌ستانی خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌گه‌ری زاڵه به‌سه‌ر بیر‌و باوه ڕی ئه‌م دوو حیزبه‌دا ، ئه‌وه‌نه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م دوو حیزبه کار بۆ ئه‌وه ئه‌که‌ن که کورسی له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و هه‌ر خۆیان ده‌م سپی و کوێخای خه‌ڵک بن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکوم کردن تاپۆ بێت به ناوی ئه‌وانه‌وه ! چاره‌کێکی ئه‌وه هه‌وڵیان نه‌داوه بۆ مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی هه‌رێم و کێشه هه‌ڵپه‌سێنراوه‌کانی کوردستان ، به‌ڵام نه‌خێر جارێ هه‌ردوو بنه‌ماڵه سه‌رقاڵی دابه‌ش کردنی ماڵی کوردن ، جارێ تینوی خوێنی که‌سانی ئازادی خواز و نیشتمان په‌روه‌رن چونکه که‌سانی ناپاک و خیانه‌تکار مرۆڤی باش و خه‌ڵک دۆست و دین دۆست و نیشتمان دۆستیان خۆش ناوێت چونکه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌وان یه‌ک ناگرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به کوشتن بێت به داپڵۆسین بێت به ڕفاندن بێت به هه‌ڕه‌شه و چاو سورکردنه‌وه بێت گرنگ نیه بۆ ئه‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌سپی خۆیان تاودهن ، به‌ڵام نــــــــــا خه‌یاڵتان خاوه هه‌رگیز ناتوانن ده‌نگی ئازادی کپ بکه‌ن ناتوانن ڕێ له‌و سه‌دان هه‌زار لاوه بگرن که هه‌ڵگری ئاڵای(سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه‌ن)پێگه‌که‌تان لافاوی جه‌ماوه‌ر بنه‌که‌ی بۆش کردوه و له ته‌پین و ڕوخاندایه ، ئه‌مه‌وێت وه‌کوو گه‌نجێک له‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی که له هه‌نده‌ران به بێ نازی خاک و دایک و نیشتمان ڕۆژ ئه‌کاته‌وه پێتان بڵێم که ئیدی وه‌رزی مافیا گه‌ری به‌سه‌ر چوو ، ئیدی وه‌رزی ئازادی و قه‌ڵه‌مه ، ئیدی کاتی ئه‌وه هاتوه ده‌سه‌ڵتی مافیا گه‌ری ڕێشه کێش بکرێ و بنه‌ماڵه‌گه‌ری له‌م نێوه‌نده‌دا وجودی نه‌بێت ، هه‌موو چێن و توێژه‌کانی میلله‌ت له‌ژێر سایه و سێبه‌ری حکومه‌تێکی عادلی نیشتمان دۆست و خه‌ڵک دۆستا وچانێک بدات چیتر حکومه‌ت نه‌بێته کوشته‌ی ده‌ستی حیزب به‌کاری بێنێت له پێناوی مه‌رامه گڵاوهکانیدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست