هه‌ڵواسینی ڕه‌سمی مسته‌فا به‌رزانی لای پارتیه‌کان بوه به کلتوور
Friday, 17/02/2012, 12:00
کاتێک ڕژێمی به‌عس کتێبی خوێندنگه‌کانی چاپ ئه‌کرد ، ڕه‌سمی سه‌دامیان له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م دائه‌نا ، واته خوێندکار له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا ، سه‌روچاوی دیکتاتۆر ترین سه‌رکرده‌ی عێراق ئه‌هاته به‌رچاو ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو خۆشه‌ویستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به زۆر له هزر و فکری نه‌وه‌ی نوێ‌دا بچێنن ، به‌ڵام دوای سه‌دامی دیکتاتۆر ، کلتوری هه‌ڵواسینی ڕه‌سم له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه وه‌ک کلتورێک له‌لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه بۆیان مایه‌وه و گه‌وره‌ترین شانازی بۆ ئه‌وان ئه‌وه نیه که له کۆبوونه‌وه‌کاندا ئامانج بپێکن و باشترین چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه بۆ دۆزی کورد و موعاناتهکانی خه‌ڵکی ، به‌ڵکو له ئاڵای کوردستانیش گرنگ تر بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ڕه‌سمی مسته‌فا به‌رزانی و مه‌سعود و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ژوور سه‌ریانه‌وه هه‌ڵواسرابێت ! له‌زۆربه‌ی زۆریی دام و ده‌زگاکانی حوکمی و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات به چه‌شنی سه‌دامی گۆڕ به گۆڕ و ئه‌تاتورکی گۆڕ به گۆڕ و دیکتاتۆره‌کانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌سمی سه‌رۆک هه‌ڵئه‌واسرێت ، کاتێک کۆنگره‌ی سیانزه‌ی پارتی به‌سترا و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی یه‌که یه‌که ناویان ئه‌خوێنرایه‌وه و له‌لایه‌ن خودی مه‌سعود به‌رزانیه‌وه خه‌ڵاتی به‌رزانیان پێ ئه‌درا ، یه‌کێک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه دوای بانگهێشت کردنی چه‌ند جارێک ڕکوعی بۆ ڕه‌سمه‌که‌ی مسته‌فا به‌رزانی برد که به گه‌وره‌یی هه‌ڵواسرابوو له چوارچێوه‌یه‌کدا !! حیزبێک ئه‌مه عه‌قڵیه‌تی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بێت ئه‌بێت چاوه‌ڕێی چ خێرێک له له پرۆژه و بڕیار و حوکمڕانیه‌که‌یان بکرێت ؟ یه‌کێک له پرۆگرامه گرنگه‌کانی پێگه‌یاندنی ئه‌ندامان له ناو پارتیدا ، ناسین و ههڵادانه به شان و باڵی مسته‌فا به‌رزانیدا ، بۆیه ئێستا پارتیه‌کان هیچ کات به‌وه ڕازی نابن که ڕه‌سمی مه‌سعود و مسته‌فا به‌رزانی له‌ژور سه‌ریانه‌وه هه‌ڵگیرێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بینیمان دوای ئه‌وه‌ی که‌مال که‌رکوکی پۆستی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی جێهێشت بۆ ئه‌رسه‌لان بایز ، ئه‌رسه‌لان بایز ڕه‌سمی مسته‌فا به‌رزانی لابرد ئه‌مه‌ش هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه ! وه‌ک ئه‌وه‌ی موسیبه‌تێکی گه‌وره به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیدا هاتبێت ، ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته دۆگماگه چه‌قیوه ئه‌وه‌ی لێ ئه‌خوێندرێته‌وه که ڕه‌سمی مسته‌فا به‌رزانی خه‌ریکه ئه‌چێته قاڵبی په‌رستنه‌وه !! کلتوری هه‌ڵواسینی ڕه‌سم له‌لای پارتیه‌کان و یه‌کێتیه‌کان جێگای شانازیه و کردویانه به ئه‌ده‌بیاتی حیزبه‌کانیان ، بۆیه من ئه‌ڵێم چه‌ندێک ئه‌تاتورک و سه‌دام له هه‌ڵواسینی ڕه‌سمه‌کانی خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو بوون ، ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نه سه‌رکه‌وتوو ئه‌بن ، بۆیه من پێشنیارتان بۆ ئه‌که‌م به‌شێک له بودجه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان بکه‌ن بۆ چاک کردنی ڕه‌سمی سه‌رکرده‌کانتان و کڕینی چوارچێوه‌ی ئاڵتونی و له کوێ پێتان خۆش بوو هه‌ڵیواسن ، له دووکان له بازاڕ له عه‌موودی بێکاره‌با ، له ئاشبهز و ته‌والێته‌کان ، له سه‌ر هه‌موو چیاکانی کوردستان ، با میلله‌تیش قۆڕه‌ی سکی بێت و له سه‌رمایا ڕه‌ق ببێته‌وه ، شێوهکهتان له‌به‌رچاوی خه‌ڵکایه ، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خیانه‌تی حیزبه‌کانتانه‌وه ڕۆژانه سه‌دان تف و نه‌عله‌تی خه‌ڵک به دیاری پێشهکهشتان ئه‌کرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست