سه‌رۆک ئیمزات کرد !!!
Wednesday, 15/12/2010, 12:00
ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیموکراسی و مافی هاوڵاتیان و مه‌ده‌نیه‌ت ، بونه‌ته ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک بۆ فریودانی تاکی کوردی له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، بۆ خۆ خۆشه‌ویست کردن و چاوبه‌ست کردنی هاوڵاتیان ئه‌م زاراوانه له به‌رده‌م ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا له زاریان ده‌ر ئه‌چێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بوونێکی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا ! ئه‌م دووپارته ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی تاکه که‌سی و حیزبی خۆیان یه‌کیان گرتوه و ئه‌میان ئه‌یبڕێ و ئه‌ویان ئه‌یدورێ ، به‌بێ گوێدانه مافی هاوڵاتیان و چوارده‌وری خۆیان ! هه‌ر بڕیارێک له به‌رژه‌وه‌ندی پێگه و کورسی و گیرفانی ئه‌وان بوو په‌سه‌ندی ئه‌که‌ن ، مافی هاوڵاتیانیش خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه لایان ، ئه‌وه‌ی خۆیان به باشیان زانی له تهلهفزێۆنهکانیانا به هه‌واڵی گرنگ باسی ئه‌که‌ن له‌سه‌ر ڕوپۆپشی ڕۆژنامهکانیشیان به مانشێتی گه‌وره ئه‌ینوسن وه‌ک ئه‌وه‌ی خێریان به هاوڵاتیان کردبێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له گیرفانی ئه‌وان سه‌رف کرابێت ! له هه‌ر شوێنێکا له هه‌ر حاڵه‌تێکا یاساکانی ئه‌م هه‌رێمه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وان نه‌بووبێت مه‌قه‌ستێکیان لێ داوه و بڕیویانه ، وه‌کوو قوڕی سه‌ناعه ئه‌ی شێلن و شتی عه‌نتیکه عه‌نتیکه‌ی لێ درووست ئه‌که‌ن ، به هه‌ر دیوێکا ویستیان هه‌ڵی ئه‌گێڕنه‌وه ، به‌ڵام له ئاستی فه‌قیر و هه‌ژارا یان له ئاستی لایه‌نگرانی ئۆپۆزسێۆنا ئه‌م یاسایانه‌ی که له په‌ڕله‌مان ده‌رچون نه‌گۆڕن ! به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت باسی بکه‌م ، ئه‌و یاسای خۆپیشاندانه‌یه که له به‌رواری 3_11_2010 له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانی لیستی کوردستانیه‌وه په‌سه‌ند کرا ، پاشان ئه‌و یاسایه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کرا بۆ واژوو کردن له‌سه‌ری ، سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود به‌رزانی به‌بێ گوێ دانه ده‌نگی ناڕه‌زای ئۆپۆزسێۆن و ڕۆشنبیران و هاوڵاتیان داوای کۆمه‌ڵگاکانی مه‌ده‌نی واژوی له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێبینیه‌کی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه ! جگه له‌وه‌ش هه‌زاران واژوو کۆکرابوه‌وه و ته‌سلیمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کرابوو له ژێر ناونیشانی (سه‌رۆک ئیمزای مه‌که) به‌ڵام مه‌سعود به‌رزانی گوێی نه‌دایه هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زاییانه و واژووی کرد ! ناوه‌رۆکی ئه‌م یاسایه دانانی به‌ربه‌ست و کێشانی هێڵی سوره له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانا ،بۆ ساده‌ترین(ماف) که ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه له هه‌ر کاتێکا هاوڵاتی ویستی له‌سه‌ر بوو، هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان به ده‌ست که‌موکورتی خزمه‌تگوزاریه‌کان و نه‌بوونی پێداویستیه‌کانی ژیان ئه‌ناڵێنن که مافی ڕه‌وای خۆیانه به بێ هیچ چهنوو چونێک بۆیان جێبه‌جێ بکرێت ، به‌ڵام وه‌ک ئه‌بینین نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران به ده‌نگ کێشه‌کانی هاوڵاتیانه‌وه نین ، به‌ڵکوو ده‌نگی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان کپ ئه‌کرێت و یاسای سه‌وز و زه‌رد ده‌ر ئه‌که‌ن بۆ بێده‌نگ کردنی هاوڵاتیان و ژیانێکی سامتانه ، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پلان بۆ داڕێژراو بووبێت ، چۆنکه ئه‌م دوو پارته له ساحه‌ی کوردستاندا ئیستا نه‌یارێکی زۆریان هه‌یه و ڕازی نین به ئهددای کاریان ، جیقڵدانیشیان بچوکه و ته‌حه‌موولی ڕه‌خنه و پێشنیار ناکه‌ن ، به وشه‌کانی (بۆ _ چۆن _ له‌به‌رچی)حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه و توشی ئاڵۆش ئه‌بن ، وه مێژووی 19 ساڵه‌ی به‌ڕێوه بردنیشیان شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌یه ، هاوڵاتی مافی سه‌ره‌تایی خۆیه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو کێشه و موعانات و بێ به‌رنامه‌ییه‌ی حوکمه‌تدا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و په‌رده‌ی گوێی ده‌سه‌ڵاتداران بدڕێنن ، تێیبگهیهنێت ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی تۆی مه‌سئول به نیازی چاندنیت ، ئێمه‌ی هاوڵاتی ئه‌ی فهوتێنین ، هه‌ر یاسای خۆیشاندان مابوو که زۆر به داخه‌وه سنورێکیشیان بۆ ئه‌و دانا ! ئه‌گه‌ر وا بڕوات سبه‌ی و دوو سبه‌ی یاسایه‌کی نوێ ده‌ر ئه‌که‌ن که که‌س بۆی نیه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز وزهردا به دڵی خۆی ئۆکسجین هه‌ڵمژێت ، هه‌رکه‌س زیاد له حه‌د ئۆکسجین هه‌ڵمژێ غه‌رامه ئه‌کرێ و ئه‌بێت باجه‌که‌ی بات ، چونکه ئۆکسجینهکهش به موڵکی بنه‌ماڵه ئه‌زانن ، دوای چه‌نه‌ها ساڵی که‌ش پێمان ئه‌ڵێن (هه‌ڕڕه) ئێوه له‌م خاکه غریبن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست