کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


١٧ شوبات وەک یادەوەریەکی مێژووی

Sunday, 17/02/2013, 12:00






لە حەڤدەی شوباتدا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ، مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکاران و خەڵکی کاسبکار ، پەتی تەحەموولیان بچڕا و بە هەردوو دەست یەخەی دەسەڵاتی کوردیان گرت ، زەنگێککی باشیان دا بە گوێی دەسەڵاتی خۆماڵی دا ، ئەو زەنگەی خەڵک نەتیجەی ناعەدالەتی و گەندەڵی و خۆسەپاندن و گۆج بوونی جومگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە پێک هێنراوە و هەر خۆشیان ئیفلیجیان کردوە و حکومەتێکی سێبەری حیزبی دەسەڵاتی لێ دەرچوە ! لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان ئینزارێکی واقعی دەسەڵاتی کوردیان کرد ، ئەگەر چاکسازی دەکات باشە ئەگەرنا ڕوخانی باشترە ، بۆیە کاتێک لەم یادە نزیک ئەبینەوە دەسەڵاتی کوردی چۆکی ئەکەوێتە لەرزین و بە هەموو شێوەیەک ئامادەباشی سەربازی و عەسکەرتاری ئەکات لە ئەگەری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی جەماوەری لەیادی ئەم ڕۆژەدا ، لەبەر ئەوەی جیهانی ڕۆژهەڵات بە هەل و مەرجێکی ناسکدا تێدەپەڕێت ، ئەجەل وەختی حوکمە دیکتاتۆرەکانە و تا ئێستا چەندین دیکتاتۆر بە سزای گەل تیاچوون ، بۆیە هەموو ئەو هێز و سیستمە حوکمڕانانەی ناوچەکە تەنانەت بە کۆکینی گەنجێک ئەکەونە ئامادە باشیەوە ، ئامادە باشی بۆچی ؟! بۆ پاراستنی کورسی دەسەڵات و ئەو ئەزموونەی کە خۆیان ناویان ناوە ئەزموون ، چ ئەزموونێک ؟ ئەو ئەزموونە جگە لە خێر و بەرەکەتێکی زۆری نەبڕاوە بۆ هەردوو حیزبی دەسەڵات و بنەماڵەگەریەکان سودێکی ئەوتۆی بۆ خەڵکی هەرێم نەبووە و نیە ، لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕاپەڕین بەرپا بوو ، وە جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی حیزە حکومڕانەکان کوردستان بەدیار کەوت ، دەمامک لەسەر دەمووچاویان لاچوو ، واقیعی ئەوان بۆ خەڵک ئاشکرابوو ، هێز و دەبابە و عەسکەریان کرد بە گژی خەڵکدا و دەیان خەڵکیان بریندار و شەهید کرد ، بەرامبەر بەوەی کە داوای مافی سەرەتایی خۆیانیان ئەکرد ، ئەوەی کە سەیرە لە هەرێمی کوردستاندا ، کەس نابێت دەنگ هەڵبڕێت لە ئاست خواست و مافە سەرەتاییەکانیدا ، لەبەر ئەوەی حکومەتێکی کارتۆنی و دوو حیزبی مەسڵەحەتچی ئەزموونیان تێک دەچێت ، ئەزموونی ئەوانیش واتە ئەزموونی کورد . . . !!! سەیر و سەمەرەی زەمانەیە ، ئەگەر لەگەڵ ئەوان بیت و ماستاو چی بارەگا بیت کوڕی چاک و نیشتمان پەروەری ، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئەوان نەبوویت و ڕەخنەت لێگرتن و باسی مافت کرد ، دەستی دەرەکیت و خراپیت ، ئەوەیە مانای دیموکراتی و نیشتیمانی بوون ؟!!! .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە