کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو ، پارتی چی ده‌ست که‌وت ؟

Thursday, 15/12/2011, 12:00






کاتێک که‌ عه‌قڵی سیاسی هه‌رپارت و حیزبێک ستۆک بوو ئیفلاسی سیاسی کرد ، نه‌یتوانی ‌ به‌ پرۆژه‌ی باش و عه‌قڵیه‌تێکی سه‌رده‌میانه‌ درێژه‌ به‌ کاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن بدات ، ئه‌و‌کات ده‌ست ئه‌کات به‌ غه‌شی سیاسی ، هه‌وڵ ئه‌دات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت هێزه‌ ڕکابه‌ره‌کانی چوارده‌وری سفر بکات ، یان لانی که‌م نه‌هێڵێت پێشی بکه‌ون ، فراوان بوونی پێگه‌ و جه‌ماوه‌ری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێون له‌ دیدی پارته‌ ده‌سه‌ڵات داره‌کانه‌وه له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ‌ ئیهانه‌یه‌ و که‌مایه‌تیه‌ ! بۆ نمونه‌ " پارتیه‌کان بۆ جارێکی دیکه‌ که‌تنێکی گه‌وره‌ی قێزه‌ونی تریان نایه‌وه‌ که‌ جگه‌ له‌ خودی حیزبی پارتی هیچ هێز و لایه‌نێکی دیکه‌ زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بوون ، که‌ پێیان وابوو به‌م سوتاندنی چه‌ندین باره‌گایه‌یی یه‌کگرتوو له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان ئه‌ده‌ن له‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌و حیزبه‌ و جه‌ماوه‌ری یه‌کگرتووی پێ دائه‌به‌زێنن له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ، به‌ڵام نه‌خێر ، سوتاندن و تاڵانکردنی باره‌گا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو به‌بێ کاردانه‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کان بۆ یه‌کگرتوو گه‌وره‌یی بوو وه‌ نیشانیدا ئه‌قڵێکی ته‌واو مۆدێرن و ئیێلاح خواز هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م حیزبه‌یه‌ و کار بۆ ئازادی و پێکه‌وه‌ ژیان ئه‌که‌ن هه‌ر وه‌ک له‌ دروشمه‌کانیاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن ، هه‌ر بۆیه‌ " له‌ ڕوانگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆشنبیرانه‌وه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ به‌ زه‌ره‌ر مه‌ند بوونی پارتیه‌کان و سود مه‌ند بوونی یه‌کگرتووه‌کان کۆتایی هات ، دیاره‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی بیری له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌ نا باشه‌ نه‌کردبۆوه‌ که‌ پارتی توشی ئیحراجیه‌کی گه‌وره‌ کرد ، یان ڕه‌نگه‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بیرچوبێته‌وه‌ ، که‌ فه‌رق و جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ساڵی 2005 و ساڵی 2010 دا به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو جه‌ماوه‌ری یه‌کگرتوو زیادی کرد ، ڕه‌نگه‌ سه‌به‌به‌که‌شی ئه‌و زوڵمه‌ بووبێت که‌ له‌ ساڵی 2005 له‌ یه‌کگرتوو کرا له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان ، په‌لامار و سوتاندنی باره‌گاکان ته‌نها ڕوبه‌ڕوی حیزبێکی وه‌ک یه‌کگرتووی ئیسلامی نه‌بۆته‌وه‌ ، به‌ڵکو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان توشی سوتاندنی باره‌گاکانی بوو له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌‌ خوێندنه‌وه‌مان بۆ کار و کاردانه‌وه‌ی پارتی له‌ ساڵه‌کانی ڕابردوودا وه له‌ ئێستاشدا ئه‌وه‌ ده‌رئه‌که‌وێت که‌ پارتیه‌کان سوتاندن و سه‌رکوتت کردن بوه‌ به‌ به‌شێک له‌ ئه‌ده‌بیاتیان ! که‌ داهاتووی پارتی به‌ره‌و ده‌ره‌نجامێکی مه‌ترسیدار ئه‌بات ، چونکه‌ دیموکراتی بوون ته‌نها به‌ قسه‌ نابێت ، پێویسته‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ سه‌رجه‌م جومگه‌ و ئۆرگانه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا و ئازادی پێوه‌ر بێت بۆ کار کردنی هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆی ، ،، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ک پارتی بشوبهێنین به‌ مارکێتێک ، تاوانی یه‌کگرتووه‌کان چیه‌ که‌ تۆی ده‌سه‌ڵاتدار موشته‌ریه‌کانت که‌م بوونه‌ته‌وه‌ ، تۆی هێزی سیاسی پرۆژه‌ و به‌ڵێن و قسه‌ی به‌سه‌رچوو له‌ مارکێته‌که‌تدا ئه‌فرۆشیت ! ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی که‌م بوونه‌وه‌ی موشته‌ریه‌کانت بکه‌یت .

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە