یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆچی به‌شداری نه‌کرد له کۆبوونه‌وه‌که‌ی وه‌فدی پارتی{وه‌ڵامێک بۆ سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم}
Thursday, 05/01/2012, 12:00
سه‌ره‌تا ده‌سخۆشی بۆ هه‌موو ئه‌و نوسه‌ر و ڕوناکبیرانه‌ی که دڵسۆزانه و بوێرانه شرۆڤه‌ی ڕوداوه‌کانی بادینانیان کرد ، به‌تایبه‌ت شرۆڤه‌کردنی ئه‌و زوڵمه‌ی که له یه‌کگرتووی ئیسلامی کرا ، که پێم وایه ئه‌وه‌ی که پارتی ئه‌نجامی دا له مانگی ڕابردوودا ته‌نها سوتاندن و هێرش نه‌بوو بۆ سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتوو ، به‌ڵکوو ده‌ست درێژی بوو بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی و مه‌ده‌نیه‌ت به گشتی چاوسورکردنه‌وه بوو له ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ، به‌ڵام ... به‌ڕێز کاک سه‌لام له بابه‌ته شیکاریه‌که‌یدا هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو وه سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو به لاواز ئه‌بینێت وه لێکدانه‌وه‌ی سلبیانه‌ی بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی یه‌کگرتوو کردوه ! ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بڵێم یه‌ک خاڵی ئیجابی باس نه‌کردوه ! یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ر له یه‌که‌م ساته وه‌ختی ڕودانی ڕوداوه‌که‌وه تا ئێستاش پارتی به بکه‌ری ئه‌و ڕوداوانه داناوه و هه‌ر واش بووه ، له که‌ناڵی ئاسمانی سپێده و سایتی کوردیۆ چه‌ندین گرته ڤیدیۆیی و هه‌واڵ و به‌ڵگه نیشان‌دران ، جگه له‌وه‌ی له چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌تتدا که‌سانی ئه‌کادیمی و سیاسی و ڕۆشنبیران بانگهێشت ئه‌کرانه ستۆدیۆ ، هه‌موو هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شوێن په‌نجه‌کان شوێن په‌نجه‌ی پارتین و یه‌کگرتوو تا ئه‌م چرکه ساته‌ش لای نه‌داوه لا داخوازی و مافه‌کانی ، ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو جێی شانازی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی باشی خه‌ڵک بوو به ئیسلامی و عیلمانیشهوه ، به‌ڵام کاک سه‌لام " هه‌ست ده‌کرێت نوسینه‌که‌ت دوره له نه‌فسی بێلایه‌نی ، نوسینێکی بێلایه‌نانه ده‌ر ناکه‌وێت ! بۆیه پێویسته شیکاری مامۆستای زانکۆ بێلایه‌نانه بێت ، ئه‌گینا گه‌ر ڕاپرسیه‌ک بکه‌یت بۆت ده‌ر ئه‌که‌وێت که جگه له ئه‌ندامانی پارتی و هه‌ندێک له ئه‌ندامانی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک پێیان باش بوو که یه‌کگرتوو بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی کرد له ماڵی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ، هه‌ندێک له ئه‌ندامانی یه‌کێتی که پێیان باش نه‌بوو یه‌کگرتوو کۆبوونه‌وه‌کانی بایکۆت کرد ، له‌به‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی که هه‌یه له نێوان پارتی و یه‌کێتیدا و وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه ، وه ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستپێشخه‌ریکرد بۆ له‌یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی و پارتی ، پێیان وابوو به به‌شداری نه‌کردنی یه‌کگرتوو له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مامۆستا عه‌لی باپیری توشی ئیحراجی کرد ، چونکه هه‌وڵێکی زۆری‌دا تا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سه‌ر بگرێت ، وه چه‌ندین کادیر و ڕۆشنبیری ناو کۆمه‌ڵ پێیان باش بوو که یه‌کگرتوو بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌کانی کرد ، که‌سێکی وه‌ک مامۆستا کامه‌ران که نزیکه له کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه وتار بێژی سه‌رای ئازادی داوای له ئه‌میری کۆمه‌ڵ کرد ئه‌و ڕۆڵه نه‌گێڕێت ، ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان مسگفی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌و هه‌وڵانه خزمه‌ت به لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ناکات ، وه ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌ی که ئه‌میری کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی به‌ستیان له دوای ڕودانی سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو ، که ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له ته‌نیشت ئه‌مینداره‌وه ڕاوه‌ستابوو جێگه‌ی نرخاندن و ستایشه ، وه له‌و کۆنگره‌یه‌شدا ئه‌میری کۆمه‌ڵ ئۆباڵی ڕوداوه‌کانی خسته سه‌ر شانی پارتی ، یه‌کگرتوو چۆن به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی کردبا له کاتێکا 25 ئه‌ندامی له گۆشه‌ی زینداندا تووند کرابوون و له ئینفرادیا بوون ، گه‌ر به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری کردبا ڕه‌نگ بوو دیسان به‌ڕێزت بابه‌تێکی له‌و شێوه‌یه‌ی خۆتت بنوسیایه و بتوتایه یه‌کگرتوو بۆ به‌شداری کرد و زوو چوه ژێر باری پارتی و ته‌نه‌زولی کرد ، له کاتێکا هێشتا دووکه‌ڵی باره‌گاکانیان به ئاسمانه‌وه‌یه و 25 کادیریان له زینداندایه ،،، یه‌کگرتوو هه‌میشه به‌وه ناسراوه حه‌کیمانه و لێزانانه کاری سیاسی خۆی ئه‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێبنێت به پشتی که‌سدا و ته‌نازولی سیاسی بکات له پێناوی مادده یان هه‌ر شتێکی تر ، وه سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو دڵی کادیران و ئه‌ندامانیان زۆر لا گرنگتره له پارتی و وه‌فده باڵاکانی پارتی ، ته‌نانه‌ت به جه‌نابی مه‌سرور بارزانیشه‌وه که کاک سه‌لام لێمانی کردوه به گیڤارا و بوونی ئه‌و له وه‌فدی پارتیدا زۆر گرنگ ئه‌بینێت وه‌ک ئه‌وه‌ی دۆخه‌که به بوونی ئه‌و ببێت به ماستی مه‌ییو ، چونکه ڕه‌نگ بوو به کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی زۆرێک له کادیران و چاو‌دێر و ڕۆشنبیران هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه و یه‌کگرتوویان به حیزبێکی به‌رژه‌وه‌ندی خواز وه‌سف کردبا ، یان باسی ئه‌وه ئه‌که‌یت پێویست بوو یه‌کگرتوو خۆپیشاندان ئه‌نجام بدات ، کاک سه‌لام لێره‌دا پێت ئه‌ڵێم بابه‌ته‌که‌ت بانێکه و دوو هه‌وا ،، له‌لایه‌ک باسی خۆپیشاندان ئه‌که‌یت و ئه‌ڵێیت یه‌کگرتوو ئه‌بوو خۆپیشاندانی ئه‌نجام بدایه و هه‌روا دانه‌نیشتایه ، له‌لایه‌کیش باسی ئه‌وه ئه‌که‌یت ئه‌ڵێیت ئه‌بوایه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی بکردایه ! بۆ مه‌علوماتی به‌ڕێزت یه‌کگرتوو له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانی خۆی جگه له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا ، تۆ بڵێی کاک سه‌لام به‌ڕێزت له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی وئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حه‌کیم تر و سیاسی تر و لێزانتربیت ؟ " شتێکی گرنگ هه‌یه بیزانه ، سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو زۆر باش کاری سیاسی پارتی شاره‌زان و ئه‌زانن که پاری داهێنه‌ری شه‌ڕ و ته‌قه و کاری تیرۆریستیه ، دڵنیابه گه‌ر خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرایه خه‌ڵکێکی زۆر له ئه‌ندامان و که‌سانی بێلایه‌نیش به‌شداریان ئه‌کر ، دووریش نیه پارتی چه‌ندین بهکرێگیراووی قورمیش کراوی بناردایه و خۆپیشاندانه‌کانی به ئاقارێکی دیکه‌دا ببردایه ، ئه‌وکات چه‌ندین خۆپیشانده‌ر خه‌ڵتانی خوێن ئه‌بوون ، ئه‌بوایه یه‌کگرتوو باجی تێکڕای ئه‌و ڕووداوانه بدات که ئه‌گه‌ری زۆری هه‌بوو له کاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشانداندا ڕووبده‌ن ، ڕه‌نگه یه‌کێکیش له مه‌به‌سته گرنگه‌کانی پارتی له سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو له‌م کاته‌دا هه‌ر ئه‌وه بووبێت و ویستبێتی گۆمه‌که به یه‌کگرتوو بشڵه‌قێنێت و پاشان یه‌کگرتوو به تێکده‌ر و ده‌ستی ده‌ره‌کی ناو‌و ببات ، دیاره به‌ڕێزت کاک سه‌لام پارتی باش ناناسیت !!! یان باسی ئه‌وه ده‌که‌یت بۆ مامۆستا (عوزێر) لێدوانی بۆ که‌ناڵی زاکرۆس داوه ، نه‌ئه‌بوو وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوو قسه بۆ ئه‌و که‌ناڵه بکات ، کاکی خۆم مامۆستا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی ڕاست کرده‌وه که دروست کرابوون ، وه له قسه‌کانیدا ئه‌وه ئه‌خوێنرایه‌وه که ئه‌و تۆمه‌تی شه‌ڕی تائیفی مه‌سیحی و یه‌زیدی که پارتی کردویه‌تی به مه‌وزوع ئه‌سڵه‌ن مه‌وزوع نیه و شتی وا له گۆڕێ نیه ، پێم بڵێ جگه له خاڵی ئیجابی ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێز مامۆستا عوزێر چ ئیشاکالێک هه‌یه ؟ باشه به‌ڕێزت قسه‌ت له‌سه‌ر زۆر شت کردوه، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌یان نامه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌میندار قسه‌ت نه‌کردوه ! که پارتی به‌و به‌یاننامه‌یه وا شڵه‌ژان و خۆیان کۆکرده‌وه که تا قیامه‌ت بیریان نه‌چێته‌وه ، تۆ له‌م نوسینه‌دا ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌یت که پارتی دۆڕاو نیه و یه‌کگرتوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باره‌گاکانی سوتێنراوه و زوڵمی لێ کراوه ، ئه‌بێت باجی هه‌ڵه‌ی سیاسی بات !!! برای سیاسی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان ئه‌و بۆچونه‌ی یه‌کلایی کردۆته‌وه ، سه‌یری ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی یه‌کگرتوو بکه له ساڵی 2005 چه‌ند بوو وه له ساڵی 2010 چه‌ند بووه ، خۆ ئه‌گه‌ر به قسه‌که‌ی به‌ڕێزت بوایه ئه‌بوایه یه‌کگرتوو له ساڵی 2010 ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌می بکردایه ، چونکه چوار ئه‌ندامیش شه‌هید کران وه باره‌گاکانیشیان سوتێنرا ، به‌ڵام نه‌خێر سه‌نگی یه‌کگرتوو له‌وه قورستره که ڕوداوێکی قێزه‌ونی ئاوا هه‌وادارانی یه‌کگرتوو که‌م بکاته‌وه ، به‌ڵکوو ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان له نێوان ئه‌و دوو به‌رواره‌دا دوو ئه‌وه‌نده زیادی کردوه و ئه‌م ڕوداوه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر متمانه‌ی لای خه‌ڵکی زیاد کرد که به‌ڵێ ئه‌وه یه‌کگرتووه مامۆستای داهێنان و میانڕه‌وی و پێکه‌وه ژیانه ، چونکه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه هه‌رچی باره‌گایان هه‌یه ئه‌یکاته قوربانی په‌نجه‌ی مناڵێکی کورد و کوردستان ، یه‌کێکی تریش له داهێنانه‌کانی یه‌کگرتوو ئه‌وه‌یه که حساب بۆده‌نگی جیاواز و ڕای ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان ئه‌کات ، وه سیمینار و گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوون له‌نێوان ڕۆژنامه‌نووسه دلێر و چاونه‌ترسه‌کان و ڕۆشنبیره بهئهمهکهکان و سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوودا هه‌یه ، حیزبێک ڕای هه‌موو تاکێکی لا گرنگ بێت ، که‌واته خاوه‌نی ئه‌قڵێکی مۆدێرن و سیاسیه و ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و هه‌ڵکشانی جه‌ماوه‌ری ئه‌ڕوات ، ئه‌گه‌ر چی کۆسپ و له‌مپه‌ڕیش زۆر بێت .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست