یه‌کگرتووی ئیسلامی ئۆپۆزسێۆنی ڕاسته‌قینه‌یه هه‌موو لایه‌ک بیناسن
Friday, 07/01/2011, 12:00
ماوه‌یه‌که له‌م سایته سایتی کوردستان پۆست ، بابه‌تی چه‌ند نوسه‌رێکم به‌رچاو که‌وت وه‌ک (ئیحسان مه‌لا فوئاد _ ئارام ئه‌حمه‌د _ سه‌باح علی قاره‌مان) و چه‌ند که‌سێکی تر ، که به شێوه‌یه‌کی سلبی و دور له مه‌نتیق ته‌عبیر له ئه‌دای کاری یه‌کگرتوو ئه‌که‌ن ! وه دژ به یه‌کگرتوو شت ئه‌نوسن ، ئه‌م برایانه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک نزیک به گۆڕانن ، وه من پێم وایه گۆڕان بوون نه عه‌یبه‌یه نه جێگای ڕه‌خنه و سه‌رنجه ، ڕه‌نگه تۆیه‌ک گۆڕانت لا په‌سه‌ند بێت وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسێۆن ، به‌ڵام منێک یه‌کگرتووم به‌لاوه په‌سه‌ند بێت هه‌م وه‌ک ئۆپۆزسێۆن ، هیچ کات ئه‌وه ڕاست و دروست نیه و ناگونجێت هه‌موومان خاوه‌نی یه‌ک بیرکردنه‌وه بین ، ئه‌کرێت بیرکردنه‌وه‌کان جیاواز بن ، به‌ڵام مه‌به‌سته‌که یه‌ک بێت ، کار کردنی هه‌ر لایه‌ک له‌ژێر باکهگراوندێکی جیاوازدا بێت ، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که هه‌موو فه‌ردێک ئه‌وه‌نده ئازادی هه‌یه که هه‌ڵبژێرێت چونکه ئه‌و ئازادیه سروشتیه وه‌ک (هه‌ڵبژاردنی دین _ شوێنی نیشته‌جێ بوون _ له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگ _ په‌سه‌ند کردنی هه‌ر گروپ و لایه‌نێک ..هتد) به‌ڵام پێم وایه ئێوه یهکگرتووبونتان لا بۆته کێشه ، وه‌ک له شوێنێکدا برایه‌ک نوسیویه‌تی و ئه‌ڵێت (سیقه به یه‌کگرتوو مه‌که‌ن) ! لێردا ئه‌بینین ئه‌م به‌ڕێزه ته‌جاوزی مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ره گرنگی کردوه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕێگه‌ی به خۆی داوه له باتی عه‌قڵی خه‌ڵک بیر بکاته‌وه و له‌باتی خه‌ڵک بڕیار بات ، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی زانیبێت ، به پێچه‌وانه‌وه من هیچ کات نه‌مبینیوه سایتی یه‌کگرتوو دژایه‌تی گۆڕان بکات و بابه‌تی سلبی له‌سه‌ر گۆڕان بڵاو بکاته‌وه ، بابه‌تی ڕه‌خنه‌یی شتێکی جوانه ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی بونیاد نهر ، نه‌ک بابه‌تێک سنوری خۆی ببه‌زێنێت و مه‌رجی ڕهخنهبوونی تیا نه‌بێت ، وه‌ک به‌ڕێزێک نوسیویه‌تی یه‌کگرتوو پاره له یه‌کێتی و پارتی وه‌ر ده‌گرێت ، ئه‌وه نه‌ک یه‌کگرتوو ته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پاره له حکومه‌ت وه‌رده‌گرێت ، به خێری حکومه‌ت نیه ، به‌ڵکو مافی ڕه‌وای گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ و هه‌ر حیزبێکه که بتوانێت نوێنه‌ری خۆی بگه‌یه‌نێته په‌ڕله‌مان ، یان زۆر سه‌یره خۆ برایانی گۆڕانیش وه‌ک کوتله‌کانی تر ده‌نگیان به بونی (جه‌لال گالهبانی) دا به سه‌رۆکی کۆماری عێراق ، بۆ هه‌ر ئه‌بێت ئه‌وه‌ی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ دیار بێت و عه‌یبه بێت ! ئه‌وه‌ی برایانی گۆڕان ئاسایی بێت ، چه‌نده بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره دژی یاسای خۆپیشاندان به هه‌مان شێوه هه‌موو که‌ناڵه لۆکاڵیه‌کان و ڕادیۆ کانی یه‌کگرتوو داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌شداری خۆپیشاندان بن ، ئایا ئه‌مه جه‌وهه‌ری ئۆپۆزسێۆن بوون نیه ئه‌ی چیه ؟ ئه‌گه‌ر له گۆڕان زیاتر به ته‌نگ مافی هاوڵاتیانه‌وه نه‌بوبێت که‌متر نه‌بووه ، ئه‌وه‌تا له هه‌ر شارێکی کوردستان خۆپیشاندان کرابێت ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی یه‌کگرتوو له ڕیزی پێشه‌وه بوون ، کام یاسایه‌ی په‌ڕله‌مان دژی مافه‌کانی هاوڵاتیان بوه و یه‌کگرتوو ڕه‌دی نه‌کردۆته‌وه ، یان قسه‌ی له‌سه‌ری نه‌بووبێت ؟ بۆیه ئه‌ڵێم جێگای نیگه‌رانیه ماوه‌یه‌که ئه‌م به‌ڕێزانه که‌وتونه‌ته گیانی یه‌کگرتوو ، وه‌ک بڵێیت یه‌کگرتووی ئیسلامی بناغه‌دانه‌ری گه‌نده‌ڵی بێت ، وه‌ک بڵێیت یه‌کگرتوو ده‌ستی سوپای داگیر که‌رانی گرتبێی و هێنابێتیه کوردستان ، وه‌ک بڵێی یه‌کگرتوو داهێنه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و کورد کوژی بوبێت ، هه‌رکه‌س موتابه‌عه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی سپێده بکات بۆی ده‌ر ده‌که‌وێت که چه‌نده یه‌کگرتوو دژی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی کوردستانه ، چه‌نده دژی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و فهسادهیه ، یه‌کگرتوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه له ساڵی 1994 وه هه‌تا ئێستا ، خاوه‌نی به‌رنامه و پرۆگرامێکی تایبه‌ت به خۆی بوه و ئیعازی له هیچ شوێن و هیچ لایه‌که‌وه وه‌ر نه‌گرتوه ، سه‌رما و گه‌رمای ڕێگه ساردی نه‌کردۆته‌وه له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا ، له تیمار کردنی برینی دڵی خه‌ڵکی کوردستان قسوری نه‌کردوه ، یه‌کگرتوو هه‌ڵقوڵاوی ناخی هاوڵاتیانی کوردستانه ، و له سه‌رتاپای کوردستانیشدا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی به‌هێز و باکهگراوندێکی پاکه ، دڵۆپێک خوێنی نه‌ڕشتوه ، هه‌میشه پاڵپشتی هه‌ژاران و بێنه‌وایان و لێقه‌وماوان بوه ، پێم وایه پێویست ناکات زیاتر وه‌سفی ئه‌م لایه‌نه به ئه‌مه‌ک و خه‌م خۆره‌ی وڵات بکه‌م ، چونکه به عه‌مه‌ل ئه‌مه‌یان سه‌لماندوه ، وه هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانیش شایه‌تی ئه‌م ڕاستیه‌ن ، یه‌کگرتوو تاکه حیزبی داهێنه‌ری ئۆپۆزسێۆنه ، هه‌موو چاودێرێکی سیاسیش که دان به هه‌قدا بنێت ته‌یدی ئه‌م ڕاستیه ئه‌کات ، بۆیه ئه‌ڵێم : ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر ده‌ریایه‌کیش ووشه‌ی نامه‌نتیق ڕیز بکرێت دژی یه‌کگرتوو ، ناتوانرێت شوختێک بکاته قه‌ڵای یه‌کگرتوو خوازان ، چونکه یه‌کگرتوو زۆر له‌وه زیاتره به سه‌دان بابه‌تی ڕه‌خنه ئامێری ڕوخێنه‌ر کاری تێبکات ، بۆیه با ڕه‌خنه‌کان بونیاد نهر بن ، هه‌ڵقوڵاوی ڕاستی بن، هیوام وایه وته‌کانم به سنگێکی فراوانه‌وه وه‌ربگیرێت ، توانیبێتم مشتێک له خه‌رمانی ڕاستی به‌یان بکه‌م .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست