کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر دەستی پاراستنی تیادا نەبوایە بێدەنگ نه‌دەبوو؟!

Saturday, 08/05/2010, 12:00


شەهید كردنی ڕۆژنامە نوسی لاو (سەردەشت عوسمان) هەموو تاكێكی خاوەن باوەڕ بە ڕەوشتە مرۆیی یەكانی تاساند ، وایی لە هەموومان كرد قسەبكەین جگە لە دەسەلات تەنانەت گەر لاڵیش بین وە نامەكەی كاكە شەهید وامان لێدەكات هەموومان كەڕ بین بەرامبەر بەو هەڕەشانەی كە دەسەڵات لێمان دەكات گەر خوا توانای بیستنیشی پێدابین .
سەیر ئەوە نی یە كە كاكە سەردەشت لە كوردستانێكی ئۆقڕەگرو هێمن دەسەڵات گوتەنی تیرۆركرا ، بەڵكو ئەوە سەیرە كە دەسەلات توانای قسەكردنی نەما بە تیرۆركردنی كاكە شەهید، كە ئەوەش پێم وایە لە دوو خاڵ دا خۆی دەبینێتەوە:
1- دەسەڵات ئەوەنە شەرم ئەكات لەوكارە چونكە ئەوە هەموو قسەكانی بەرپرسە باڵاكانی بەدرۆ خستەوە كە ئەڵێن كوردستان ئارامە پێم وایە ئەمە تاڕادەیەك دوورە لە ڕاستی چونكە پێم وانی یە دەسەڵات بزانێت شەرم چی یە تا بیكات وە ئەگەر بیزانیایە زۆربەی بەر پرسەكان ئێستا خاوەن پۆست نەدەبوون هەر لە كوردستانیش ژیانیان بەسەر نەدەبرلە شەرمی ڕابردویان بەرامبەر خاك و خەڵك.
2- لوتكەی دەسەڵات خۆی بكەری كارەكەیە بۆیەشە هیچ بەرپرسێك ناوێرێت ئیدانەی ئەوكارە بكات. وە بەڵگەشم بۆ ئەو بۆچونەم ئەوەیە كە ئەم شەو بەرَێز (عدنان عوسمان) لە پەیوەندی یەكی تەلەفۆنی بە بەرنامەی شەهیدەكانی قەڵەم كە (وشیار عبدالله) لە كەناڵی ئاسمانی Knn پێشكەشی كرد ڕایگەیاند لە مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی شەهید هیچ بەرپرسێكی حكومەت ئامادەی ڕێوڕەسمەكە نەبوون جگە لە سێ پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی گۆڕان.باشە ئەگەر دەسەڵات خۆی ئەكتەری تیرۆركردنەكە نی یە بۆچی (نەوزاد هادی و پشتیوان سادق) كە لە هەموو پرسەیەكی شاری هەولێر بەشداری ئەكەن لێرە غایب بوون ؟!
من دڵنیام كە پاراستنی پارتی دەستی لەو كارەدا .لە كۆتایی دا داواكارم لە بكوژەكانی كاكە شەهید خۆیان داوای دادگایی كردنی خۆیان بكەن و تەسلیم بە پۆلیس بن چونكە ڕۆژێك دێت ئەوان هەر ئاشكرا دەبن وە ئەو كەسەی ئەو كارەی پێكردون كۆتایی بەژیانیان ئەهێنێت لە پێناوی ئەوەی تەكنیكی كارەكەیان ئاشكرا نەبێت جا دادگا كۆتایی بەژیانیان بهێنێت باشترە لە كەسێك.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە