کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاڕی ژنبوونم

Thursday, 30/10/2014, 12:00


ده‌مه‌وێ
رێگه ‌له‌ مردن بگرم!
هه‌موو ده‌رگاکانی
خۆم پاک بکه‌مه‌وه
ژیان بکه‌مه‌وه‌،
پاک، پاک،
له‌ کفرکردنی،
په‌شیمانیی ژنبوون.
له‌ کافربوون!
له‌ ئاستی ژنیه‌تیم
خۆم، له ‌ئاوی ته‌وبه‌
هه‌ڵکێشم.
باوه‌ڕ به‌ژنیه‌تی خۆم بهێنم
به‌سه‌ر پلیکانه‌کانی
سه‌ختییدا سه‌رکه‌وم و
هه‌موو تیخه‌ ملبڕه‌کان
له‌سه‌ر گه‌رده‌نی
ئاواته‌کانم بشکێنم.
یه‌خه‌ی دین و
نه‌ریت و کۆمه‌ڵگه‌
له‌به‌رخۆمدا دابدڕێنم.
ژنبوونم، ده‌ربێنم به‌تاوانی
جوانی له‌قه‌فه‌س
ڕه‌نگ بکه‌م
به‌نه‌خشی باڵی په‌پووله‌ی ژیان
سێ به‌رد
له‌ده‌ستی ترس بنێم و
له‌هه‌موو دنیادا
جاڕی ژنبوونم بده‌م

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە