کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ده‌ستینا قه‌ندیل، که‌خۆری ئازادی له‌گۆڕی ئه‌ودا سه‌ر ده‌رده‌کات

Friday, 24/10/2014, 12:00


ده‌ستینا
ئارام بخه‌وه‌، ئارام
تنۆك تنۆك خوێنت
له‌جه‌سته‌ی خاکێك دایه‌
که‌زینوویی ڕایده‌ژه‌نێ و
به‌رخۆدان خۆراکی پێده‌دا
ده‌ستینا ئارام بخه‌وه‌
مشته‌نوور و گرده‌سپی و کانی کوردان و
چیای شه‌نگال
ئیلهامی خۆڕاگری و
خۆراك له‌تۆ وه‌رده‌گرن.

ده‌ستینا
ژنانی شه‌نگال و
کۆبانێ له‌چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی تۆن
که‌یۆتۆپیا ئاسا
نیشتمانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌زدان و
ئه‌قڵ و
وجودیه‌ته‌وه‌ بنرخێنی.

ده‌ستینا
ئه‌ی جوانترین مه‌خلوق
ئه‌ی جوانترین فریشته‌ی سه‌ر زه‌مین
ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئازادی وتێكشکێنه‌ری
نه‌ریتی باو و
ئه‌فرێنه‌ری فۆڕمێکیتری مرۆڤبوون.

24/10/2014
ڕانیه‌
ئه‌فسانه‌ سرووش

(به‌یان حه‌مید خدر ئیسمائیل) ...خەڵكى چوار قوڕنە ..ناوی دایکیشی(زه‌ینه‌ب)ه‌ و ساڵی 2012 به‌شداری ڕیزه‌کانی به‌رخۆدانی رۆژئاوای کوردستان بووه‌ ..نازناوى (ده‌ستینا قه‌ندیل)ه‌ ،لە ڕۆژى 20-10-2014 كەفەرماندارى يەپەژە بووە شەهيد بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە